"an independent online kurdish website

بەشی ١ ,  دوو ”روونکردنه‌وه” که رێکه‌وتی ‌نوسین‌‌و بڵاوکردنه‌وه‌یان، تشرینی دووهه‌می ساڵی ٢٠١١ نوسراوه له ‌ژێڕ سه‌‌ردێڕی ”وڵامێکی دره‌نگ وه‌خت” له سایتی‌ ئینترنێتیی‌بنکه‌ی ژین‌دا بڵاوکراونه‌وه.hasan_aubzade_0

نوو‌سه‌ر یان نووسه‌رانی ئه‌و دوو”روونکردنه‌وه”‌یه بزرناون‌و به‌ناوی ”بنکه‌ی‌ژین”ه‌وه نووسراوه‌که‌یان بڵاو کردووه‌ته‌وه. 

به‌شی یه‌که‌می ئه‌و دوونووسراوه‌یه پێوه‌ندیی به شێوه ‌ته‌زویرێکی کارگێڕانی بنکه‌ی ژینه‌وه هه‌بووه.  گوایه کارگێڕانی چاپخانه‌ی ژین له‌‌لایه‌ن رێزدار ”حامید گه‌وهه‌ریی”یه‌وه تۆمه‌تبارکراون که له کاتی چاپکردنه‌وه‌ی-رۆژنامه‌کانی ”کوردستان”‌‌ی ساڵه‌کانی١٣٢٤/١٣٢٥ی هه‌تاویی، به مه‌به‌ستێکی سیاسیی‌ خه‌به‌رێکیان له‌ لاپه‌ڕه‌ی ٣ی ژماره ‌٢٢ی رۆژنامه‌ی” کوردستان”ئۆرگانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ده‌رهاویشتووه.”

نووسه‌ر یان نووسه‌رانی ئه‌و دوو ”روونکردنه‌وه‌یه” وه‌کو گوترا ناوی خۆیان له خوێنه‌ران‌شاردووه‌ته‌وه‌و ته‌نیا ناوی چاپخانه‌که‌یان وه‌کو نووسه‌رو خاوه‌نی دوو  نووسراوه‌که‌ناساندووه.

 ”بنکه‌ی ژین” چاپخانه‌یه‌کی سه‌ر به ‌ته‌نزیمی یه‌کێتیی­­– گۆڕان له‌شاری سلێمانیی‌یه. له‌ساڵی ٢٠٠٤دا دامه‌زراوه‌. ئه‌و چاپخانه‌یه که‌سایه‌تیی‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی حقووقیی نی‌یه. ئه‌و چاپخانه‌یه  تا ئێستا  ژماره‌یه‌ک کتێبی به زمانی کوردیی‌و عه‌ره‌بیی چاپ کردووه. ژماره‌ی کارگێڕانی ئه‌و بنکه‌یه له‌چه‌ند که‌س تێناپه‌ڕن ‌و ناویان به‌سه‌ربه‌رگ‌و لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می کتێبی چاپکراوی بنکه‌وه ده‌بیندرێ.

 پێویست بوو روونکه‌ره‌وه‌نووسانی چاپخانه‌ی‌ژین به‌ناوی راسته‌قینه‌ی خۆیانه‌وه،  ئه‌و دوو     ”روونکردنه‌وه‌”‌یه بنووسن. چونکه بابه‌‌ته‌کان باس له ته‌زویرو ده‌ستکاریی‌کردنی دوو سه‌نه‌دی مێژوویی‌‌ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ساڵه‌کانی ١٣٢٤–١٣٢٥ده‌که‌ن. ‌ئه‌و رووداوانه‌ش  له‌ لایه‌ن که‌س یان که‌سانی حه‌قیقیی‌یه‌وه خولقاون نه‌ که‌سایه‌تیی حقووقیی.

 نووسراوه‌که‌‌ی روونکه‌ره‌وه‌نووسان رێکلامی فرۆشتنی زه‌وی‌یان ملکی حکومه‌تیی نی‌یه که ناوی سه‌رۆکی دایره‌که له‌به‌ر نه‌دانی به‌رتیل‌و فرت‌و فێڵی دیکه ‌ئاشکرا نه‌کرێ‌. له‌به‌ر ئه‌وه  ”مزایده‌”‌ ته‌نیا به‌ناوی هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دایره‌وه  بڵاو ده‌کرێته‌وه.

چاپخانه‌ی ژین،‌شوێنێکی ئیتتیلاعاتیی ­_­ ئه‌منییه‌تیی‌یان ­ناوه‌ندی ‌دروستکردنی چه‌کی کۆکوژ نی‌یه که کارگێرانی نهێنیی‌یان بزرناو بن. ناوی روونکه‌ره‌وه‌نووسیش خوویایه‌و به‌ لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م‌و سه‌ربه‌رگی هه‌ر کتێبێکه‌وه که له‌و شوێنه‌چاپ ده‌کرێ ده‌نووسرێ.

 کارگێڕانی ئه‌و شوێنه به وته‌ی خۆیان که له‌سه‌ره‌‌تای نووسینه‌که‌یاندا ئاماژه‌یان پێکردووه، له‌به‌ر ”که‌می ماددی و مرۆیی”– مه‌به‌ستیان نه‌بوونی پسپۆر، نه‌بوونی شاره‌زای زمان‌و بودجه– بووه له‌کاره‌کانیان‌دا دوچاری هه‌ڵه‌ده‌‌بن. دیاره هه‌ڵه‌ی به‌رده‌وامیان ده‌بێته جێی ره‌خنه‌و تۆمه‌تبارکردنی کارگێرانی بنکه‌ی ژین. ئه‌و گرفته‌ش چاره‌‌سه‌ر ناکرێ‌و ره‌وته‌‌‌که ناگۆردرێ. چونکه کارگێڕانی بنکه ده‌ستچنکراوی ته‌نزیمن و نه‌گۆڕن. گوێڕایه‌ڵیی‌و وه‌فاداریی‌یان بۆ سه‌رۆکی ته‌نزیم له‌و شوێنه‌‌جێگیریان ده‌کا. کاتێک له هه‌ڵه‌یه‌کی کارگێڕی  ره‌خنه‌ده‌گیرێ‌،  هه‌ڵه‌کردوو به ناوی بنکه‌ی‌ژینه‌وه که له‌راستیی‌دا به‌ناوی ته‌نزیمه‌وه، هێرش‌ده‌کاته‌سه‌ر ره‌خنه‌گر و هه‌ڵوێسته‌که‌ش ده‌مارگرژانه‌،    خێله‌کیی و نه‌ژیاریی‌یه‌. .

 تکایە بۆ خوێندنەوەی سەرجەم بابەتەکە ئێرە کلیک بکەن PDF

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی