"an independent online kurdish website

مەلا ئاوارە یەكێك لەو تێكۆشەرانەی دێمۆكراتە كە لە سەرەتای ساڵەكانی 1960 ەوە ناچار رۆژھەڵاتی كوردستانی بە جێ ھێشت و بۆ ماوەی چەند ساڵێك لە باشووری كوردستان مایەوە mela_aware11

و بە داخەوە لەو ماوەیە دا ھەڵس و كەوتی رێبەرانی پارتی بە ھۆی سات و سەودایەكی كە دەگەڵ رێژیمی حەمەرەزا شا ھەیان بوو ، بەشێكی زۆر لە كادر و ئەندامانی حیزب لە رووی ناچاری گەرابوونەوە رۆژھەڵات و ژیان و چالاكی سیاسی لەو بەشە دا رۆژ بە رۆژ بەرەو ناخۆشی و دەربەدەری دەرۆیشت .

مەلا ئاوارە و بەشێك لە ھاورێیانی لە ناوچەكانی سەردەشت و بانە و مەھاباد و خانێ و بۆكان رێكخراوەكانی حیزبیان بووژاندبۆوە و ورەی خەڵكیان بەرزتر كردبۆوە ، كە چی بە داخەوە رێژیمی پاشایەتی كە ھەست بە بوونی پێشمەرگەی دێمۆكرات دەكا ھێزیكی زۆری لەو شارانە دا مۆڵ دا بوو و تەنانەت ھەر لەو سەرو بەندە دا بوو كە ھێزی بە ناو( نیروی پایداری مقاومت ملی ) دامەزراند بوو كە بریتی بوون لە: بەشێك سەرۆك عەشایر و خەڵكی ساویلكە ی ناوچە ، ئەو ھێزە چەك دار كرابوو و پارەیەكی زۆری لە ئیختیار دا بوو تەنیا بۆ راو نانی كادر و پێشمەرگەكانی حیزبی دێمۆكرات .

 مەلا ئاوارە تا ئەو كاتەی لە رۆژھەڵاتی كوردستان بوو وەكی مامۆستایەكی ئایینی لە ناوچە دا خزمەتی دەكرد و ھاوكات وەكی كادرێكی لێھاتووی حیزبی ئەركی حیزبی خۆی بە جێ دەگەیاند. مەلائاوارە دەگەڵ ئەوەی كە مامۆستایەكی نەخوێندەوار بوو(مەبەست لە خوێندنی قوتابخانەیە) و تەنیا لە حوجرەی فەقێ كان دا دەرسی خوێند بوو زۆر زوو ھەستی بە زوڵم و زۆری رێژیمی كۆنەپەرەستی پاشایەتی كرد و لەو رێژیمە راپەری و ناوی مەلا ئاوارە سنوورەكانی بەزاند . مەلا ئاوارە نەتەنیا پێشمەرگە و خۆشەویستی خەڵكی ناوچە كە بوو بەڵكوو وەكی شاعیرێكی نەتەوە پەرەست توانی زۆڵم و زۆری دەسەڵاتی زۆر دار لە قالبی شێعردا بھۆنێتەوە و لەناو كۆر و كۆمەلانی خەڵك دا بڵاویان بكاتەوە کە تووتنەوان یەكێك لە شێعرە ھەر بە ناوبانگەكانیەتی .

 شێعری لایەلایەی دایكە كوردێك بۆ كۆرپە ساواكەی كە وەكی یادگارێك لێرە دەكەوێتە بەر چاوی خوێنەرانی ئەو بابەتە شاكارێكی تری ئەو بلیمەتەیە .
بەداخ و كەسەرێكی زۆرەوە لە 18ی جۆزەردانی ساڵی 1347 بە ھۆی خیانەتی چەند زۆڵەكورد لە گوندی دیواڵان وێرای 3 ھاورێی تری كەوتنە داوی دوژمنانی ئازادی و پاش 3 مانگ ئەشكەنجەو ئازار لە ساعەت 6ی بەیانی رۆژی 11ی خەرمانانی1347 وێرای 2 ھاورێی تری بە ناوەكانی ،رەحمانی وەتمان چاوشین و مەلا كەچە لە شاری سەردەشت گووللەباران كران .
ھەزاران سڵاو لە شەھید مەلا ئاوارە و ھاورێیانی
رووحی شاد و یادی بەخێر

mela_aware12mela_aware13{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی