"an independent online kurdish website

هاودەنگی لەگەل بەشی ڕاگەیاندن لە دانمارک sharyar_naqshbendi

مرۆڤ بمریت لەوە باشترە تەحەمولی هەلەبکات
زۆرمان گوت ، زۆرمان بۆ ئۆرگانەکان نووسی ، زۆریش مان هەوڵ دا کە ئەم شیوە ڕەفتارەی بەرپرسی ڕاگەیاندنی حیزب لە دەرەوەی وڵات کە هاوکات بەرپرسی داخیلیی تیشک تی ڤی شە ، بگۆردرێ و هەوڵ نەدا لە مەوقعیەتێک کە تێیدا قەراری گرتووە ، خودی و غەیرە خودی بکاتە شێوەی کاری بەرپرسایەتی ، بەڵام وادیارە ئەو ڕەفتارە نامەسئوولانەیەی هەر درێژەی هەیە .
لە هەمووی خەراپتریش ئۆرگانەکانی سەرەوە کە ئاگاداری ئەو ڕەفتارەن و خۆیان لێ بێ دەنگ کردۆتەوە .
ئەوە 4 سالە ئەو هاوڕێ یە بە ئانقەست و بە مەبەستەوە هەواڵەکانی کار و تێکۆشانی ئێمە لە وڵاتی ئالمان ، یان پشت گوێ دەخا ، یان هەر یەک جاری خەتی بە سەر د ادێنێ یان ئەگەر بلاوێش بیتەوە دەبێت ١٠٠ شەری لە سەر کرابێت تا .
تا ئێستا ١٠٠ دان جار بە نوسین بە تەلەفون ئیعترازمان کردووە (دیارە وەک کۆمیتەی حیزب لە ئاڵمان) بەرپرسانی دەرەوە ئاگاداری ڕەفتاری ئەو کەسەن ، بەڵام هۆیەکەی چیە کە لێپرسینەوە نەکراوە تا کۆتایی بەو ڕەفتارانەی بێنێ ، دەبێ لە خۆیان بپرسین !
ئاخرین مەورید ، سایتی رەسمی کۆمیتەی ئاڵمانی لا بردوە بە بی ئەوەی کۆمیتەی ئەو وڵاتە ئاگادار بێت و تەوای ئەو کار و چالاکیانە سریوەتەوە ؟ سایتی  کۆمیتەی ولاتیک لابەیت بە بێ ئەوەی کۆمیتەی ئەو ولاتە ئاگادار بیت ؟ لە سەر هەلە کانی جاریک باس ناکەم تەنانەت ئەمادە نیە بچووکترین هەلەی خوی راست کاتەوە و تەنانەت حساب بو کۆمیتەی ولاتیش ناکات  .ئەوەندە پشت قایمە و خوی دەزانیت کە لە سەرەوەی پشت گیری دەکریت .
تکایە بەڕێزان بەر پرسانی حیزبی دیموکراتی کورستانی ئێران لی پرسینەوە لەم کارە ساتە بکەن
ئەندامی کۆمیتەی ئاڵمان
شهریار نقشبندی

١٨.٠٩.٢٠١٢

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی