بە پێچەوانەی ههندێک کە لەو باوەرەدان تاقمێکی دیاری خاوەن زانست وبەرچاو بویان ههیە لە ههمبەر بە رووداوەکان بێنە گو ، ئێمە لامان وایە ههمو شت ههمو کەس دەزانی و ههتا ههلی گونجاو بۆ رخنە بێتە ئارا ، دەمانگەیەنێتە شارەزای زیاتر لە ناسینی واقعەکان و ئەگەرەکان و پلانەکان و سەرەنجام یارمەتی دەرە بۆ دەرباز بوون لە وەزعی چەقبەستو .
دیارە بۆ وەی لێدوان لە سەر ههر باسی بە ئاکامی شیاوی خۆی بگات ، ئەرکی روناکبیران و لایەنی سیاسیە کە ههلی پێویست بۆ خەلکانی پسپور بروخسێنی و بەبێ دەمارگیری شیکاریەکان بێنێتە ئارا و سەرەنجام بیکاتە نەریت و دەستور ، تەنانەت ئەرکی لایەنی سیاسی دڵسوز بە گەلە ئەگەر لە بابەتێکی زاانستیانە لە ناو خۆی خەلکی پسپور و ئاکادمی نەبێت ، دەبێ بواری راوێژکاری لەگەل زانا وخەلکانی بەر چاوی جیهانی بێنێتە ئارا و بە رامان لە گرێ پوچکەکان بە زوانێ ساکار و پاراو بیهێنێتەوە ناو گەل و رادەی زانست گەشە پێی بدات ، نەک ئەوەی کە باوە کور و کومەلەکان لە مەر بەرژەوەندی و ناو دەرکردن و سەرنجی خەلک بۆ لای خۆ راکێشان دێننە ئارا و پاشان بە فەراموشی دەسپێردرێ ! ههر چەن لێکدانەوەکان لە بیروکەی فکری تاک سەرچاوە دەگرێ و پشت بەستنە بە فاکتورەکانی مێژوویی ، ئابوری ، فەرههنگی و …. و تێههلکێش کردنە لەو کات و ساتی کە تێدا دەژین ، بەلام زور جار بۆە بە هوی بەر چاو تەسکی و نەبینینی واقع و راستیەکانی ناو کومەلگا ههر چەن ئاموژگاریەکان زانستیانەیە بەلام ناتوانی چێژی لێی وەربگیری و توشی نەکسەش دەبێ و راستە خۆ ئەو بیروکەیە لای کومەلگا خوازیاری کەم دەبێتەوە ، بەرد ئاشەکان لە هارینی رۆژههڵات :
١ – روانگە و پلانی زڵ هێزەکان لە رابردوی رەشیان و ئێستا لە ههمبەر بە کوردستان بە گشتی .
٢ – حکومەتە داگیرکەر و زال بەسەر وڵاتی کورد .
٣ – کان و سەرچاوەکانی کوردستان کە بیر و ئاوردانەوەی جیهانی بۆ لای خۆ راکێشاوە .
٤ – شێوازی فکرەی چەوت و ناراستی زوربەی لایەنی سیاسی کورد لە مەر گرتنە بەری رێکاری شیاو و راستەو خۆ بونە هوکاری چەق بەستویی شورش .
زل هێزەکان بە هوی سروشتی خۆیان بە درێژایی مێژوو لە گەشە و دەسەلاتداریان لە سەر ئەم کەونە بە ههمو شێوازی لە مال وێرانی و و دەس درێژی و کوشتار و پاشێل کردنی ماڤی مرۆڤ دەستیان نەپاراستوە و بەردەوام بون ، لە دوو شەری جیهانی زیاتر لە ٦٠ ملێون مرۆڤ قات و قر کرا و لە ئاکام بە هێنانە ئارای یاسا گەلێک کە لە بەرژەوەندی خۆیان دایە بە شێوازێکی کە لە داپلوسانی مرۆڤن ، تا هێنانە ئارای شەری سارد و بە ئەمروکە گەیشتون و لێکدانەوەکان لەم بابەتە دەگەرێتەوە بۆ بیروکە فکریەکان کە مرۆڤایەتی لەم شەرە ساردە چەندە لە مەترسی دایە و زانست و تکنولوژیەکانی سەر دەم چەندە سودی بۆ چینی ههژار بەدواوەیە ؟!
شی کردنەوەی ئەم بابەتە وەک یەک لە بەردە ئاشی سەر رۆژههڵآت بە زوانێکی خۆمالی ، لە باسێکی عەزیز نسینەوە دەس پێدەکەین کە دەڵێت : سەردەمایەک مشك زەرەی زور بە خەلک دەگەیەنێت و بۆ بەرنگار بونەوە پەنا دەبەنە بەر زور ئامێر و کەرەستەی رۆژ وەک دەرمانە مشک ، تەلە و … بەلام هیچ شتەیەک چاری ناکات ! تا ئەوەی کە بیروکەیەکیان بۆ دێت کە : ژومارەیەک مشک بگرن و ههر ههمو پێکەوە لە شوێنێک را گرن و هیچ شتەیەکیان پێی نەدەن تا لە ئاکامی برسیەتی دەس بە خواردنی یەک بکەن و رێژەیان بە چەن مشکێک بگات کە بە تەواوی بە خواردنی مشك راهاتون و پاشان ئەم چەن مشکە بەرەلا کەن ، بەم شێوازە کوتای بە زەرەری مشک دێت !! ئاکامی شەری سارد لە نێوان زل هێزەکان لەم شێوازە نزیکە و بە پلانی تایبەت لە لایەک و کرمولی لە ناو خۆ لە لایەکی دی ، دەسەلاتداری بوە یەک قوتبی و کوشتن و برین بە دەس ئەمریکایە .
ئەمریکا بۆ سەقامگیری خۆی ههر بەوە ههدای نەدا و یەک لە دوای یەک پلانەکانی لە ههمو بوارەکان هێنایە ئارا ، لە پارچە پارچە کردنی سوڤیەت تا دەگاتە ئەو وڵاتانەی لە پێوەندی راستە وخۆی سوڤیەت دا بون ، بردنە پێشەوی ئەم پلانە لە ههر وڵاتێک تایبەتمەندی خۆی لە ئارادا بو ، بۆ ئەوەی بە باشی بتوانێ بە سەری دا زال بێت و لە رکێفی دەر نەچێت ، جگەی لە ئابولقەدانی ئابوری ههر یەک لەمانە ، دەهول لێدانی وشەی بریقە داری ماڤی مرۆڤ و لەم قوریاتانە ، سیناریوی ١١ی سپتامبری رێ خست بۆ ئەوەی لە گورانکاری حکومەتانی سەر بە سوڤەیتی پاچە کراو ئەگری سەر ههلدانی جەماوەری نەیەتە ئارا و لە رکێفی دەر نەچێت ، هێز گەلێکی بە ناوی ئەلقاعدە و بن لادن و … ی هێنایە ساحەکە و رای گشتی بۆ ئەم بابەتە راکێشاو و ئەوی ههر کەس یان لایەنێ بە سوسە دژایەتی داگیرکاریەکانی بە ناوە بریقەدارەکە بکردایەت .
بە بێی یەک و دوو بە حەرەکی تیروریستی ناوزەد و دەخرایە ناو لیستەی رەش و ههمو هاوپەیمانەکانی لێی تین دەدا ! تا ئەوەی کە بە شێوازە شەرعیەکە ههم فروشی کەرەستەی شەری گەیاندە لوتکە ، ههم بە سانایی دەستی بە سەر سامانە سروشتیەکان دان گرت ، ههم کوشت و کوشتاری مرۆڤایەتی گرتە بەر و شەری ئەفغان و پاشان ئێراق و دوایە بە ناو بەهاری عەرەبی ! بەم شێوازە حەلقەی گوشاری لە سەر سوڤیەت و ئەمجار وڵاتی چین دەس پێی کردوە و تا ئەگاتە سوریە ، ئەمروکە دەزانن بە لاشاو خەلک دەبنە قوربانی و بۆ ئەوەی پلان کە لە ئاستی جیهانی شتەیەکی دیکەیە ، بە وتو کردنی دوو وڵاتی چین و سوڤیەت ههلوێست گرتن رادەگیرێ و کوشتار درێژەی ههیە !
چین و سوڤیەت لە واقع دا بە دەردی مشکە کە دەچن و تاکە شوێنی لە ناوچەکە بە دەسیانەوە ماوە لوبنان و ئێرانە و …. مەسەلەی سوریا لە گەل ههمو تایبەتمەندیەکانی یەکێک لە سەرەکی ترین بابەت ، مەسەلەی حەرکە و گەشەی نەتەوایەتی کوردە کە لەوە تێپەریورە زل و هێز و ماباقی حاشای لێی بکەن و ئاوری لێی نەدەنەوە و یان مورکی جوراو جوری لێی بدەن ، ئەم واقعە شێوازی روانینەکانی بەرانبەر بە رۆژههڵات گوریوە و دەتوانین بلێن : دەور و پێگەی رۆژههڵات بۆ قورس کردنی کەفەی ترازوەکە لە یەک لا کردنەوەی دەسەلات داریەتی لە راگەیاندنی حکومەتی کوردستان بەرچاوە و بەو پێیەش گوشاری بەردە ئاشەکەی زیاتر لە سەرە .
لە درێژەی ئەم رووداوە مێژووییە و دەوری حکومەتە داگیر کەرە فاشیستەکانی کوردستان ، وەک مشکە ئازادەکان وان ، ههم لە پلانی دابەستەکردنی مشکەکانی ناو قەفەسەکە بۆ فەوتانیان ئاگادارن و ههم بە پێی سروشتیان دەس لە زەرە دان ههناگرن و درێژە بە دوا پەلەقاژێیان دەدەن ، حکومەتی تورکیا بە ههست کردن بە واقعەکان و مل کەج بونی بە ههندێ ریفورم ، لە رووکاردا بە دورشمی بریقە دار خۆی بە زل هێزی ئوروپی وەک ئەندام بونی ناتو ههلواسیوە و بە گوشار گەلێک پێی داگری هێشتنەوەی ناوی لایەنی سیاسی کوردە لە لیستەی رەشی زل هێزەکان و لەو پەری بێی ویژانی و درندەیی قات و قر کردنی کوردی گرتوتە بەر بە خەیالی خاوی لە دەس تێوەردانی سوریە لە درێژ خایەن کورد بەرەو ههلدێر ببات و ههم درێژە دەری زستانە عەربیەکە بێت و ههم بەرژەوەندی خۆی لای زل هێزەکان بپارێزێ !!
بەلام کەر و کوێرە لە وەی کە کوردستان زستانی عەرەبی نییە کە ئامانجی بەس گورینی سەر کردەیەکی حکومی بێت ، بەلکو سەر بەخۆیی کورد ئامانجی چەندین سالەیە ، بۆ لپوز لە عەرزدانی نەوەی عەتا تورک ، کورد توانیویەتی ئەم ههلە بە قازنجی گەل بگوازێتەوە و سەرە رای ههمو زخت و گوشار و کوشتن و لە زیندان کردن و رەشە کوژی و …. بە دڵ خۆشیەوە بەدەپە کونگرەیەک بە بەشداری دەیان نوێنەری بالوێزخانەکان ، بە دەیان بوێنەری لایەنی سیاسی ههر چوار پارچەی کوردستان ، بە ههزاران کەسایەتی و پسپور و شارەزایان و خاوەن شەهادە و نوێنەری چین و توێژی کۆمەلگای کوردەواری رێ بخات ، لە لایەیکی دی حکومەتی جمهوری ئیسلامی بە ههندێ جیاوازی لە گەل حکومەتی تورکیا ، وەک داپلوسانی موغول ئاسای گەل ، دەس تێوەردانی دەرەکی ، ئاژاوە و رەشە کوژی ، خۆ تەیار کردن بە چەکی کوشەندە ، بەرچاو بونی لە گەمەی زل هێزەکان و … تا ئێستا بوتە هوی سەرنج راکێشانی زل هێزەکان و پێویست پێی بونیان بۆ گەشەی پلانەکانیان ، بویە رای لا بردنی دەر نەچوە و پێخور بەم گەمەیە دەکەن .
سەرەکی ترین جیاوازی کە حکومەتی ئێران لە گەل تورکیا ههیەتی ئەوەیە کە تاکە پێگەی بەر چاوی شەری ساردە لە نێوان زل هێزی ئەمریکا و چین و سوڤیەتی پارچە پارچە کراو ، ههروەها تاکە مەکوی سازدان و تەیار کردنی تیرورستە و بە مەلاین بازاری فروشی کەرەستەی شەری بۆ زل هێزکان لە ناوچەکە هێناوەتە ئارا و بە مەلاین ههڵێنجراوی کانی ژێر زەوی بە قیمەتێکی ههرزان لە بەر دەس زل هێزەکان داناوە . بویە تا کوتای بە دەسەلاتداری سوریە و … نەیەت جارێ رای گشتی جیهانیان بۆ لای ئێران را نەکێشاوە و لە داهاتوش نەک لە مەر داکوکی لە ماڤی مرۆڤ و … بە تەنگی ئەم حکومەتەدا دەچن ، بەلکو تەواو کردنی شەری ساردە و بە ئەژنو داهێنانی چین و سوڤیەت . لێرە دایە بەردە ئاشی سەر رۆژههڵات چەندە بەرچاوە و دەبێ تایبەت مەندی رۆژههڵات بایەخی پێی بدری .
لە درێژەی ههستیاری بونی کوردستان و روانگەی زل هێزەکان ، نە لە بەر چاوی جوانی کوردە ، نە لەبەر ئەوەی بە سەدان ههزار کیمیاوی و جینوساید کراوە ، نە لە بەر ئەوەی زیاتر لە ٦٠ ملیون مرۆڤە کە بێی وڵاتە ، بەلکو لە بەر ئەوەیە بە پێی لێکدانەوە زانستیەکان لە مەر کانە سروشتیەکان یان بە واتای ئەمرو زێری رەش ، لە ٧٠ سالی داهاتوە زوربەی کانەکانی جیهان بەرەو قەیرانی وشک بوون دەچن و تاکە شوێنی کە تەمەن درێژترە کوردستانە ، بۆیە ئێستا کوردستان چوتە پلەی ئاوردانەوەی بە جدی ئابوری جیهان و تاکە رێگەی هێنانە ئارای کەش و ههوایەکی هێمنانە بۆ گەیشن بە گەشەی ئەم پروژانە رێکەوتن لە گەل کوردە بۆ راگەیاندنی سەر بەخۆیی ، لێرە دا ئەم بەردەئاشە لە وی را لە سەر رۆژههڵات چر بوتەوە کە لە کام کەفەی ترازوەکەداجێگیر بێت تا قازانجی زل هێز بپارێزی . لێرەدایە ئێمە چەندە بایەخمان بە خۆمان وەک کورد داوە و چیمان دەوێت ؟
بەشی دوایی کە لامان زور سەرەکیە ئەوەیە کە بە داخەوە بە هوی فکرەی چەوت لە لایان لایەنی سیاسی کورد لەم رەوتە مێژووییە کە ناراستەو خۆ بونەتە بەرد ئاش یان خۆد هاو تەریت بوونی بەردە ئاشەکانن . ئەگەر بە راشکاوانە و راستگویانە ئەم بابەتە لێکدانەوەی لە سەر بکەین و بگەینە ئاکام ، دەتوانین بلێن : سەرجەم لایەنی سیاسی کوردستان لە دوو پێگەی فکری دا دابەش دەکرێن ، یەکیان ئەوانەی وا بروایان بەوەیە ئاین دەوری لە سیاسەت و داهاتوی وڵات ههبێ و ئەوی کە بە پێچەوانە بروایان بەوەیە ئاین نابێ دەوری لە سیاسەت دا ههبێ ، ئەگینا ماباقی ناو و دەستەواژە و بەرنامە و پەیرو پروگرام و …. کە لە کوردستان بوتە هوی هاتنە ئارای سەدان حیزب و رێکخراو و ئالوزی و دەمارگیری و بە لادا بردنی شورش و تەنانەت برا کوژی جیا لەم دوو بنەمایە بونی نییە و خۆل لە چاو کردنی خەلکە ئەگەر حاشای لێی بکرێ . باسی ئێمە لە سەر بنەما ئەساسیەکەیە ، ئەگیان ئەوەی چون بەرنامە و خواستی گەلالە کردوە و جیاوازی تێدا بەدی دەکرێ باسێکی کەیە و ناچینە ناو ئەو بابەتە .
خالی دووهەم ئەوەیە ئەم دوو بنەمایە بە جیاوازی لە گەل شێوازی سەلیقەکان و دارشتنی بەرنامەکانیان لە کوردستان بونیان ههیە و هەلقولاوی ناو کۆمەلگان و تا بە ئەمرو ههر دووک بنەما فکریەکە بە ههزاران ههزار سەرکردە و ئەندام و پێشمەرگە و لایانگریان شەهید بوە و مێژوویی پێی نەخشێندراوە ، بەلام داخەوە زوربەیان بەم واقعە نەگەیشتون کە کۆمەلگای کوردەواری تەنیا بە ئاوردانەوە لە یەک مەسەلە ئەم دوو بنەما فکریە دەگەیەنێتە یەک ، ئەوێش ( ههستی نەتەوایەتی و نیشتمان پەروەریە ) نە بونی ئەم ههستە و سەرەکی بونی لە سەلیقەکان یا بە قەولی زۆیان بەرپرچدانەوەی سیاسی یان ، دەوری خۆی ههبوە و ههمو کاتیش بە زەرەری گەل شکاوەتەوە .
نمونەکانی لێرەدا زور بە کورتی دێنینەوە یاد ، پاش ئەوەی زل هێزەکان بە لابردنی سەدام گەیشتن ، لایەنی سیاسی کورد لە لایەک بە بێی ئەوەی ئاور لە پێگەو سونگەی کورد لەو ئالو گوریە بدەنەوە بە ههمو پلانی زل هێز رازی بون و ئێستاش بەو دەردەوە دەنالێنین ، وەک کەرکوکی دڵی کورد ، ناوچە دابراوەکان ، بە جیهانی نەکردنی جینوسایتی کورد ، نەبونی کورسی لە نەتەوەیەکگرتوەکان …. و لە لایەکی دی ئەم دوو هێزێ سەرەکیە لە کێی بەر کێی و بەرژەوندی خۆیان فکریان دەکردوە . لە تورکیا بە داخەوە لە واقعی رۆژ لە شەری سارد و رەمبازێنی زل هێزە جیهانیەکان وەک خۆی چاو لێی نەکرا ، لەگەل ئەم ههمو ههول و تەقەلا خرانە ناو لیستەی رەشی زل هێزەکان و دوچاری زور کوسپ و تەگەرە بۆن و ئێستاش پێوەی دەنالێنن ، لە سوریە جیاوازی سەلیقەکان وای کرد کە شەری برا کوژی لە سەر ههلدان بو کە بە خۆشحالیەوە بەری پێی گیرا بەلام ئاسەوارەکەی ئێستاش ههستی پێی دەکرێ ، بە ههمان شێوە لە رۆژههڵات پاشی ٣٤ سال رێکەتننامەیەک کە بنەمایەکی نوێی تێدا بەدی نەکرا لە نێوان دوو لایەن هاتە ئارا و بوە هوکارێ کە ههروا رۆژههڵات لە چەق بەستویی بمێنێتەوە .
لێرەدایە دەبێ ههمو لایەنی سیاسی ههست بە واقعەکان بکەن و نەهێلن نا راستەوخۆ هاو تەریتی بەرد ئاشەکە بن . ئەوەی کە لە ئێستا دا زیاتر دەبێ لێی وەئاگا بین رۆژههڵاتی کوردستانە ، بۆ وەی زوتر ئاماژەمان پێی کرد لە هارین دایە و ئەوەی دەبێ خۆمانی لە سەر ساغ کەینەوە و بە داهاتوی گەل یاری نەکرێ و ولام دەری خوێنی شەهیدان و …. بین ئەوەیە :
– لە گەل ههبونی دوو بنەما فکریەکە و سەلیقەجیاوازەکان ، دەبێ روانینمان بەرانبەر بە ههستی نەتەوایەتی و نیشتمان پەروەی چر کەینەوە و بەم شێوازە بەرژەوەندی گەل لە سەروی ههمو فکرەیەک دا بنێن .
– واقعی رۆژ وەک خۆی ببینین و ئەوەمان لە بەر چاو بێت ، کورد نەکەوێتە ناو گەمەی زل هێزەکان و بە بەرنامەی دیاری و شێاوی گەلی کورد رێی خوشکەری قواستنەوەی سەربەخۆیی کوردستان بین تا کو لە ژێر چەپوکەی رزگاری بێت .
– هێنانە ئارا و چەسپانی ئەم دوو خالە لە ئاستی ناو خۆ و جیهانی ، بەشدار بونی کارامە ههر یەک لە پارچەکانی کوردستان لە بەرەی نیشتمانی دا بە بەشداری ههمەلایەنەی چین و توێژەکان و لایەنی سیاسی ناو کۆمەلگا دایە و بە هێنانە ئارای لێژنەیەک لە نوێنەرانی ئەم بەرەی نیشتمانیە ، رابەرایەتی گەلی کورد وە ئەستو بگیری و دوایی بە تەنگەشە و دەس تێوەردانی دەرکی و چەواشەکاری دوژمنانی گەل بێت.
ئێمە ئەگەر خۆمان خاوەنداریەتی لە مالی کورد نەکەین ، ئەگەر دەس لە بەرژەوندی خۆمان ههلنەگرین و ئاور لە گەل نەدین ، ئەگەر بروامان بە خۆمان نەبێ و خۆمان بە بێی دەسەلات بزانین . بۆ پتر لە سەد سالی داهاتو گەلمان زەوی گیر کردوە و سامان وسروشت مان بە با دا داوە . بێن دڵسوزی بۆ ههر تاکێکی کورد تا دەگاتە لایەنی سیاسیمان بکەینە دورشمی رۆژانەمان ، بێن بە تەواوی تۆانامانە بە تەنگی بەرەی نیشتمانی بین و زەلیلی و کنفتی لە خۆمان و لە گەلمان دوور کەینەوە .
بژی یەک ریزی مالی کورد لە بەرەی نیشتمانی
شەکاوە بێت ئالای کوردستان
مەرگ و نەمان بۆ دوژمنانی کوردستان
بەرەی نیشتمانی رۆژههڵاتی کوردستان ( لە ناوخۆی وڵات )
برواری ١٦ /١٠ /{jcomments off}٢٠١٢