"an independent online kurdish website

به‌م چه‌شنه‌ به‌رینترین هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌کانی فینله‌ندا دوێنێ شه‌و کاتژمێری 9 ی شه‌وێ کوتایی پی هات .nzar_kwestani

خوشحاڵم که‌ ره‌نگه‌ بۆ یه‌که‌م جار بێت که‌ کوردێکبه‌ نناوی کاک محه‌ممه‌د عه‌زیزیده‌چێته‌ نێو شورای شاره‌داریمان .به‌ڵام ده‌نگ نه‌دانی زۆربه‌ی به‌ره‌ی دێمۆکراتی و کوردایه‌تی که‌ بۆ ئه‌و ناوه‌مان له‌ سه‌ردانا بووبه‌ نووسه‌ری بابه‌ت ،چون کاندیدی دیکه‌ی کورد زمان هه‌م هی جه‌ماعه‌تی مزگه‌وت بوو که‌ ده‌نگی بو وێنه‌ به‌شێکی سۆمالیه‌کانیش و…هێنایه‌وه‌ و هه‌م هی حیزبی سه‌رمایه‌دارانی فینله‌ند واته‌ حیزبی “کۆکۆمووسه‌” که‌ تا پێی بکرێت خزمه‌تگوزاری بۆ پەنابه‌ر و که‌م ده‌رامه‌تان، ئه‌وه‌ که‌ هیچ زیاد ناکات به‌ڵکوو بۆشی بلوێت که‌می ده‌کاته‌وه‌ که‌وایه‌ له‌و گۆشه نیگایه‌وه‌ به‌ره‌ی چه‌پ و دێمۆکراتی به‌ هۆی یه‌ک ده‌نگ نه‌بونیان گه‌رچی ده‌نگی نوخبه‌ی شاره‌که‌یان به‌ده‌ست هێنا به‌لام له‌ راده‌ی ئینتیزار نه‌بوو.

با ئه‌وه‌ش بڵێـم من به‌ش به‌ حاڵی خۆم دره‌نگ چوومه‌ نێو کایه‌که‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ زۆر که‌سیش هه‌بوون که‌ تا رۆژانی ئاخیر نه‌یان زانی که‌ کاندید بووم و هه‌ر ئاخ وئوفیان بۆ ده‌نگه‌که‌یان دەکرد .ئه‌ویش به‌ هاندانی دوو دۆستی کۆنم له‌ حدک که‌ هانیان دام ئه‌گینا زۆر به‌ ساده‌یی ده‌مه‌ویست بڕوات و تاقی کارێک بایه‌.به‌لام هه‌ر بنه‌ماڵه‌ و ئه‌ندامانی حدک به‌ قسه‌ی ئه‌وانیشیاننه‌کرد و جیا له‌ ته‌نیا چه‌ندبنه‌ماله‌یه‌کی زۆر به‌رێز که‌ سوپاسی ده‌نگه‌کانیان ده‌که‌م . ئه‌وانی دیکه‌به‌ رواله‌ت به‌لێ وبه‌ کردەوه‌

نه‌ چوونه‌ته‌ سه‌ر سندووق،ئاماری ده‌قیقم له‌ لایه‌ .

ئه‌مه‌ پێجه‌وانه‌ی به‌رێزانی حدکا بوو که‌ به‌شداری زیاتریان بۆده‌نگدان کاندیدی دیکه‌ کرد ویه‌کێک له‌ هۆکاره‌کانی سه‌رکه‌وتنی ئه‌و به‌رێزه‌ ده‌توانێ ئه‌م فاکته‌ره‌ بێت و ئه‌وێش خه‌ڵکی لای خۆیانه‌ واته‌ له‌و کورده‌ ئاوارانه‌ن که‌ له‌ عیراق ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ ماونه‌وه‌ و زۆر کوێره‌وه‌ریان بینیوه‌ تا گه‌یشتوونه‌ ئێره‌

بۆیه‌ سه‌ره‌رای ئه‌مانه له‌ گۆشه‌ نیگای هه‌ل ومه‌رجی کورد وکوردستانه‌وه‌‌هیچ فه‌خرێک نابینم که‌ کوردێک ئاوا به‌ حیزبێکی راسته‌وه‌ واته‌ کۆکۆمووسی سه‌رمایه‌داران که‌ کورد هه‌میشه‌ سیمای دێمۆکراتی و دێمۆکراتیکی له‌ ده‌ره‌وه‌دا هه‌یه‌ ، بچێته‌ نێو شورای شاره‌داری و یان پارلمانیشی له‌ گه‌ڵدا بێتن خیتابم برای براوه‌م بۆیه‌بریا هه‌ردووکمان بۆ وێةه‌ سوسیال دێمۆکراته‌که‌ی رێبازی حیزبی دێمۆکرات باین که‌ دیاره‌ عه‌ره‌بێکی عێراقی کاندید بوو له‌م حیزبه‌دا .

…..

له‌ لاهدێن کوردیت دا بینیم باسی تێکۆشانی کاندیدی سه‌رکه‌وتوو ده‌کات که‌ له‌ باری کۆمه‌لایه‌تیه‌وه‌ کاری زۆری کردوه‌ دوستان ئه‌رکی رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌وه‌یه‌ راستیه‌کان ده‌ربخات بۆیه‌ ده‌بێ لێکۆله‌ریش بێت هه‌ر راگه‌یه‌نه‌ر نه‌بێتن ، ئه‌دی بۆ ئێمه‌ له‌ ده‌یان و سه‌دان مه‌راسم و بۆنه‌ و جێژن و چی وچی دا وه‌ک کوردێک که‌ له‌ کۆمه‌له‌ی کوردی کارم کردوه‌ بۆ ئه‌وم له‌ هیچ کوێ نه‌بینیوه‌!؟ بۆیه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وە ئه‌و پێگه‌یه‌ی که‌ به‌ هۆی 68بنه‌ماڵه‌که‌ی مزگه‌وته‌وه‌ به‌ ده‌ستی هێناوه‌ ئیدی خواردنی به‌لاشی پیتزایی که‌ هیج و به‌رژه‌وه‌ندی پاراستنی که‌سانێک ناسراویش هه‌ر هیچ و ده‌یان هیچ دیکه‌ که‌ به‌شێک له‌ نوخبه‌کانی ئێره‌ خۆیان ده‌یلین.

که‌وایه‌ ئه‌وان له‌ دێمۆکراته‌کان به ‌گشتی چۆن حیزبی دێمۆکراتکه‌ به‌شێکی زۆری به‌ هۆی مه‌سائیلی ئیدئۆلۆژی که‌ نا چون حیزب راسته‌ دێمۆکراته‌ و رێزی ئیسلام و ئایین ده‌گرێت به‌ڵام له‌ هه‌مان حالیشدا حیزبێکی سێکولاره‌ و جێگه‌ وپله‌یدین وده‌وڵه‌ت له‌ به‌رنامه‌یدا دیاری کراون و…

که‌وایه‌له‌ هاورێێانی حدکا لێره‌دایان فێڵیان لێ کراوه‌ و یان لێی شاره‌زا نین به‌ جوانی و یان هه‌ر ناوچه‌گه‌رایه‌که‌ی”ده‌رده‌ کورد” سیبه‌ری به‌سه‌ر یانابڵاوتر کردوه‌ته‌وه‌ چۆن له‌ دواندنی هێندێ به‌رپرسی به‌رێزیان که‌ هه‌ست به‌ شته‌که‌ ده‌که‌ن.ده‌رده‌که‌وێت که‌ ئه‌وانیش ئیسلامی سیاسیان ناوێت ونیشن و..وێرای رێزیان بۆ ئیسلام

به‌ هه‌ر حاڵ وه‌ک ره‌خنه‌گرێکی کۆن که‌ ئه‌رکمه‌ راستیه‌کان بۆ گه‌له‌که‌م بڵێـم

تا حیزبی دێمۆکرات به‌ هه‌ر دوولایه‌وه‌ ئاوا لێک بلاو بن ولانی که‌م له‌ مه‌واریدێکدا هاوفیکری ئه‌منیه‌تی یه‌ک نه‌بن ونه‌شی که‌ن،ئه‌وه‌ شانسیان که‌متره‌ له‌ سه‌رکه‌وته‌کاندله‌وانه‌یه‌ له‌ نێو خۆشدا لایه‌ن وکه‌سانی غه‌یره‌ حیزبی لێیان وه‌پێش که‌ون بۆیه‌ دیسانه‌وه‌ دۆستانه‌ له‌ ناخی دڵه‌وه‌ داواده‌که‌م تا دره‌نگترنه‌بوه‌ وکورد گوته‌نی “ تا سه‌ره‌ چه‌رمه‌که‌ سه‌گ نه‌ی بردوه‌ “بۆ هه‌ر پێشامه‌دێک وه‌خۆ که‌ون ویه‌کگرتنه‌وه‌یان فه‌رزه‌!!، ئه‌وده‌م بێ منه‌ت له‌م وله‌و… کاندیدی دلخوازیان ده‌توانن بنێرنه‌ هه‌ر کوێ پێیان خوش بێت و هه‌روه‌ها ده‌بنه‌ ئولگو بۆ لایه‌نه‌کانی تریش که‌ جێی ره‌خنه‌ن به‌ تایبه‌ت له‌ دۆستانی کۆمه‌له‌م به‌ تێ رادیوی رام ده‌بینی یان به‌ره‌ی ئیسلامی وسه‌رمایه‌ردا ویان به‌ره‌ی کوردایه‌تی ودێمۆکراتین. ئامار پێچه‌وانه‌ی به‌لێنیه‌کانی ئه‌وانیشی پی سه‌لماندم به‌ داخم بۆ ئه‌م حاله‌ وباڵه‌… .

به‌ش به‌حالی خۆم گه‌ر کۆمه‌له‌یه‌ک ویان پێژاکیش وه‌ک ئه‌وان ده‌رکه‌وت لێره‌ ، خۆیان کاندید بکه‌ن سه‌دا له‌ سه‌د ئه‌وانم له‌و نیزام ودیکتاتوریه‌ی گه‌یاندوینه‌ ئێره‌ واته‌ ئیسلامی سیاسی پێ باشتره‌ وده‌نگیان ده‌ده‌مێ به‌ تایبه‌ت که‌ خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی پیرۆزیی کوردستانیشی له‌ پشت سه‌ردا بێتن ئه‌سله‌ن حیسابێکی پێشمه‌رگه‌ بوونی بۆ ناکه‌ن.به‌ داخه‌وه‌ یان هه‌ست به‌وه‌ ناکه‌ن که‌ له‌ بنا گوێی هه‌مووماندا هه‌ر ئه‌و بیرو بۆچوونایه‌ که‌ ئاوا په‌ره‌ ئه‌ستین بوونه‌ وه‌ک خۆره‌ کوردیان له‌ نێو خۆوه‌ خواردوه‌ته‌وه‌.

نه‌قلی میوان وخانه‌ خوێکه‌مان له‌ سه‌ر لا ناچێت” تا خاوه‌نی ئه‌و .. .له‌و بن ده‌رکه‌ ئه‌و منداڵه‌ش ئه‌وەنده‌ پیسایی ده‌کاته‌ نێو ئه‌و لانکه‌ .

دیسانه‌وه‌ دووپاتی ده‌که‌مه‌وه‌ حیزبی دێمۆکرات وه‌ک حیزبێکی نه‌ته‌وه‌یی که‌ هه‌موو چین وتوێژه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ی له‌ خۆ گرتوه‌ رێز له‌ دین ده‌گرێت چون زۆربه‌ی گه‌لی کورد رێزی لێ ده‌گرن و قه‌تیش شتی وامان نه‌کردوه‌ که‌ هه‌ستی بروادارن خودای نه‌کرده‌ بروشێنین .

جا که‌وایه‌ خه‌باتی له‌ مێژینه‌مان هه‌ر ده‌بێ راناگرین و گه‌شه‌ی پی بده‌ین تا ده‌نگده‌رانی ده‌نگی کوردایه‌تیه‌کی دێمۆکراتی ناهومێد نه‌بن و داهاتوو به‌ ته‌قالای رێکخراوه‌یی کردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانمسۆگه‌ر ده‌که ینتا بتوانین کوردانی نیشتامنپه‌روه‌ر بنێرینه‌ ناوه‌نده‌ بریارده‌رکان له‌ وڵاتان . کوردیش له‌م بواره‌داداوای پشتیوانی له‌ هه‌موو ئازادیخوازێک بۆ به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی دۆزه‌ ره‌واکه‌ی ده‌کاتن.

هه‌رسه‌رکه‌وتووبن درێژه‌ی ده‌بێت ….ئه‌م ئه‌زمونانه‌.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی