"an independent online kurdish website

له‌ بووتیکه‌ گران به‌هاکانه‌وه‌ تا سالۆنی شانۆی تاڵی پراگ ‘hiwa_penahi

که‌لتووری عه‌جه‌می -فارسی، که‌لتووری درێژدادڕی و ته‌عارۆف دوور له‌ هه‌موو چه‌شنه‌ هه‌ستێکی به‌ر پرسایه‌تی، که‌لتوور وژێرخانی ته‌پل لێدانی نابه‌جێ و ناڕه‌وا، که‌لتووری دوور له‌ بیرو هه‌ڵویستی سیاسی وپۆلیتیک،که‌لتوور وژیرخانی ده‌سه‌ڵات کردن به‌ هه‌موو به‌هایه‌ک، که‌لتووری پیاوه‌ سمێل زله‌کان، که‌لتووری فێل وته‌ڵه‌که‌، مێژووی عه‌جه‌می،مێژووییه‌کی درێژ وکۆن به‌ڵام مێژووییه‌کی دژه‌ مرۆڤ، دژی هه‌ست وبیر وئاواته‌کانی مرۆڤ،مێژووی ده‌سه‌ڵاتدارانی تریاک خۆر وبێ قه‌یران، به‌ڵێ ئه‌مه‌ هه‌ر هه‌مان ئێران و چاندی عه‌جه‌مییه‌ که‌ به‌ سیستماتیک و به‌ په‌مۆ جار وبار به‌ شمشێرو تانک وتۆپ هیچ درێغی نه‌کردووه‌ له‌ سه‌ر کوتی گه‌له‌که‌مان، هه‌تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی خاوێن ترین وپاک ترین به‌شی مێژووی کورد که‌ رووناکبیر ونووسه‌رانی کوردیش بووبێ کردۆته‌ ئامانج ئاخرشه‌رم و رێز گرتن له‌ به‌رانبه‌ر شتێکی بێگانه‌یه‌ به‌ تاکتیکی ده‌سه‌ڵاتی عه‌جه‌م هه‌ر بۆیه‌شه‌ ده‌ست له‌ کۆی خاڵ و به‌شه‌ هه‌ستیاره‌کان ده‌نێ بۆ مه‌به‌ستی خۆی بۆیه‌ سوپا وپاسدارانی خۆی هه‌یه‌ وکۆمه‌ڵێ مرۆڤی په‌رێشان هه‌ن که‌ هه‌ڵگری نه‌خۆشی رۆحی و ده‌روونین دێن خۆیان وه‌ک چاو ساغه‌کانی چاند و که‌لتووری کوردی ناو ده‌به‌ن که‌ پێناسێکی نا روونیان هه‌یه‌ خزاونه‌ته‌ ناو به‌شه‌کانی بزاڤی رزگاری خوازی کورد ئه‌مه‌ به‌شێکه‌ له‌ هه‌مان رق و قینه‌ی کۆنی مێژوویی و دژ به‌ کورد و پێناسی کورد،به‌ واتایه‌کی دیکه‌ به‌م لاوه‌ و- به‌م ناوه‌دا شه‌نی ده‌کات به‌ هیوای کوێر کردنه‌وه‌ یان کوێرکردنی رێبوارانی رێگه‌ی ئازادی له‌ م پارچه‌یه‌ی له‌ کوردستان.

عه‌جه‌م له‌ ساڵی ۱۹۳۵ خۆیان گۆڕی به‌ ئێران پاش هاتنه‌ سه‌ر کاری ره‌زا خانی ناسراو به‌ ره‌زا قولدۆڕ به‌ نا مه‌یه‌ک بۆ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کان له‌ سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیست دا، ویستیان که‌مێ که‌لتووری عه‌جه‌می وفارسی که‌ شانازییه‌کی ئه‌وتۆی تێدا نییه‌ شان وباڵێکی پێ بده‌ن بیکه‌ن به‌ ئێرانی به‌ مانای ئاریایی وره‌سه‌ن که‌ خوا ده‌زانێ وا نییه‌، ئێرانه‌ عه‌جه‌می و ره‌نگینه‌که‌یان ره‌نگی هه‌مووانی پێیه‌وه‌ دیاره‌ بێجگه‌ له‌ ره‌نگ وبۆنی ره‌سه‌نایه‌تی. به‌ڵام نه‌سره‌وتنی کورده‌کان، سه‌ر نه‌وی نه‌کردن بۆیان، پاراستن و قوربانی دانی کورده‌کان شتێکه‌ که‌من به‌ ئۆغده‌یه‌کی مێژوویی فارس ناوی ده‌به‌م وکۆماری ئیسلامی- عه‌جه‌می ئه‌مرۆش میرات هه‌ڵگریانه‌.

کۆماری عه‌جه‌می -فارسی پاش تێرۆر که‌ڵه‌ رێبه‌رانی کوردی ئه‌م پارچه‌یه‌ له‌ هه‌وڵی رووخاندن و ناشتنی بزاڤی نه‌ته‌وه‌ خواز ورزگاری خوازی کورد به‌ گشتی وکورده‌کانی رۆژهه‌ڵات ده‌دات وه‌ تا راده‌یه‌کی زۆریش سه‌رکه‌وتووبووه‌ وه‌. حیزبی دیمۆکرات به‌ هه‌ر دوو باڵه‌که‌یه‌وه‌ به‌ حیزبێکی سه‌ر لێ شێواو ده‌زانم که‌له‌ ئه‌نجامدا رێگا خۆش بووه‌ بۆ هه‌ر پووشێک که‌ هه‌ڵده‌ستێ به‌ کورد وچاره‌نووسی کورد بوێرێ له‌م پارچه‌یه‌ له‌ کوردستان دا. کۆمه‌ڵێ مرۆڤی بێ عار وبێ هه‌ڵوێست له‌ ساڵۆنێکدا کۆبوونه‌ته‌وه‌ و به‌ڵێ ئه‌فه‌ندیم ده‌ڵێن بۆ عه‌جه‌مان که‌ نه‌ک هه‌نگاوێکه‌ بۆ سڕینه‌وه‌ی کورد به‌ڵکو ده‌یانهه‌وێ به‌ردی بناخه‌ی ده‌سه‌ڵاتێ دامه‌زرێنن که‌ بۆی هه‌ڵبژێدراون تیری خه‌لاس له‌ گه‌لی کورد بده‌ن.
هه‌ر چه‌شنه‌ هه‌ڵه‌یه‌کی مێژوویی له‌م پارچه‌یه‌ له‌ کوردستان کاریگه‌ری قوڵی ده‌بێ له‌ سه‌رناوچه‌ ومن عه‌جه‌م وسوپاکانی پارێزه‌ری که‌لتووری عه‌جه‌می به‌ مه‌ترسییه‌کی مه‌زنی ده‌زانم بۆ سه‌ر گه‌له‌که‌مان و له‌ هه‌مان کاتدا به‌ روونی شه‌خسی کاک مسته‌فا هیجری به‌ به‌رپرس داده‌نێم.
‘د.هیوا په‌ناهی,پرۆفسۆری یاریده‌ری زانسته‌ سیاسی وکۆمه‌ڵا یه‌ تییه‌کان، ئاسینا

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی