هەمومان باش دەزانین خەباتی ڕەوای گەلی کورد لە هەمو بە شە کانی کوردستان بۆ ڕزگاری گەلو نیشتمان قۆناغی گەلێک سەختو دورو درێژو پڕ کەندو کۆسپی بڕیوە دەریایەک خوێنی لەو پێناوەدا لە بەر ڕۆیشتوە، گەلێک بێبە شی و چەرمە سەری و دەربەدەری بەخۆیەوە دیتوە.
گەیشتن بەو ئامانجە بەرزە و ڕاو نانی دوژمنان زۆر لە ئەقڵ و مەنتیق بە دور نیە، بەشی زۆری ئەو ڕێگە مان پێواوە و کۆڵمان نەداوە. بە باوەڕی من بەر هەمی ئەو خەباتو خوێنە بۆ گەیشتن بە لوتکەی هەرە بەرزی ئەو ئاواتی گەلە مسۆگەرە، ڕەوتی ڕوداوەکانی دنیاو ڕۆژهەڵاتی ناوە ڕاستیش ئەو ڕاستیە دەسەڵمێنن و مزگێنی ئەو رۆژە مەزنە دەدەن .
ڕەوتی ڕوداوەکانی باشورو وڵاتانی ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست لە بەهاری ئازادی وڵاتانی عەڕەبیدا نیشانی دەدەن کە دوای ڕوخانی دیکتاتۆرەکان بەهۆی نامۆ بونیان وباش تێنەگەیشتنیان و خراپ دابەزاندنی ئازادی و دێمۆکڕاسی و دەست تێوەردانی دەرەکی، قۆناغێکی نائاشناو ئاڵۆزو نەخوازراو دێنە ئاراوە و هێندێک جاریش گەل توشی دوبەرەکی و پەشێویو شەڕو لێکدانیش دەکەن، بۆیە پێویستە هەمو بەشەکانی دیکەی کوردستان بە سرنجەوە لە ئەزمونی باشور بڕوانن ولێزانانە کەڵکی لێوەر گرن. ئێستا کە قوناغی بەرگری چەکدارانە ڕاوەستاوە ، بابەقەڵەم وزمان بەرەنگاری داگیر کەران بین و پیلانەکانیان پوچەڵ بکەینەوە ، ئەو خاڵانە بخەینە بەر باس کە لە دواڕۆژدا دەبنە گرفت بۆ گەلەکەمان. بادۆستو دوژمن لە ڕاو بۆ چونەکانمان لە سەر ئەو مەسەلانە ئاگاداربن کە بە لامانەوە خەتی سورن و هەڵوێستەی لە سەر بکەن و بۆ چونو وێستی خۆیانی لە سەر دەر بڕن.
شاراوە نیە دوژمنانی دەسەڵاتداری داگیر کەری کوردستان هەوڵیانداوە شکڵو شێوەو پێکهاتەی دانشتوانی کوردستان بگۆڕن و ئەوەی لەعێڕاق پێێ دەڵێن[تەعریب] لە ڕۆژ هەڵاتی کوردستانیش [ تەتریک وتەفریس] واتە بەفارس و ترک کردن دابەزێنن. گومان لەوە دانیە لەو بوارەدا نەک کەمیان نەکردوە بەڵکو سەر مایەیەکی زەبەلاحیان تێدا خەرج کردوەو ئەوەندەی بۆیان گونجاوە دریغیان نەکردوە و تاڕادەیەکیش کارتێکەریان بوە.
نمونەیەکی چکۆڵە : ماڵی ئێمە ٦٠ ساڵ لەمەو پێش مشتەری دوکاندارێک بوین لە شاری [نەغەدە] کە ناوی، [یوسف بناوی] بوکە لەوێڕا هێنابویان. ئەوە نیشاندەری ئەوەیە کە دەسەڵاتدارانی دژە کوردی ئێران لە کۆنەوە هەوڵیان داوە کوردەکان لە زێدی خۆیان ڕاگوێزن و لەجێگای ئەوان نەتەوەیەکیتر یان تێدا نشتە جێی کردوە، تاڕۆژێک ئەگەر باس لەکوردستانی بونی ئەو شوێنە کرا بڵێن ئەوە نیە زۆرینەی دانیشتوانی غەیرە کوردن دەبا ڕاپرسی بکەین! من وەک خۆم باوەڕم وایە پارێزگاکانی ورمێ، سنە ، کرماشان و ئیلام ئەگەر تەنیا یەک سێومی دانیشتوانیان کورد بێ هەر کوردستانە!ئەوەی بەلای ئێمەوە گرینگە ئەوەیە کوێی کوردستانە، ئەوە نیە کێی تێدا نشتەجێ کراوە.
کەس نیە نەزانێ بەدرێژایی مێژوداگیر کەرانی کوردستان تێکۆشاون زمانو فەرهەنگو کلتوری کورد بەتەواوی لەناو بەرن، ناوی شارو گوندە کانیان بەزۆری گۆڕیون، غەیرە کوردیان لە جێێ کورد داناوە،پێکهاتەی جوغڕافی کوردستانیان شێواندوە، تەنانەت بروا بەخۆبونیان لەکورد دا بەڕادەیەک لاواز کردبو کە زور کەس هەبون شەرمیان لە کورد بون دەکرد، هەبون کە بۆ دابین کردنی ژیان دەگەڵ منداڵە کانیشیان بە زمانی کوردی قسە یان نەدەکرد!
حاشا لە وە ناکرێی کە لە کوردستاندا نەتەوەی تریش بونیان هەیە و هیچ کێشەیەک بۆ پێکەوە ژیان نیە و سەرەڕای هەمو هەوڵێکی دوژمنان برایانە پێکەوە ژیاون من لە نیزیکەوە دەگەڵ برائازەریەکان قسەم کردوە ولە دوای شەڕی سەپاوی نەغەدە لە هێورکردنەوەی بارو دۆخەکە دا دەورم گێڕاوە،زۆرینەی ئەوان ئەو شەڕەیان بە پیلانی دوژمنانی هەر دوک نەتەوە لە قەڵەم داوە، بەڵام وەک چۆن بەگەڕەکێک لەتاران کە زۆرینەی کورد بو ناکوترێێ کوردستان هەر واش ناکرێی بەشارێک ئەگەر زۆرینەشی غەیرەکورد بێ ناکوترێی : ئازەربایجان!! با جیرانە ئازەریەکانمان بزانن کوردستان بۆ هەمو دانشتوانو هەمو ئەو نەتەوانەیە کە لە کوردستان دا دەژینو هاو وڵاتین و مافی وەک کوردەکانیان هەیە بێ ئەولاو ئەم لا نەکەمترو نەزیاتر.
دەمێکە خولیای لێکۆڵێنەوەیەکی زانستیانەم لە سەر چۆنیەتی ناونانی پارێزگای ورمێ، بەئازەربایجان . زۆرم بیرکردۆتەوە ئەم پارێزگایە ڕەسەنترین بەشی کوردستانە ، ئەدی بۆچی ناوی ئازەربایجانە؟! لە قوڵایی دڵمەوە حەزم لێیە بەشێوەیەکی زانستیانە پوختو پاراو پاک و بێگەرد وڵامی ئەو پرسیارە بدۆزمەوە. بەداخەوە نە بە تەنیا ئەو توانایەم هەیەو نە سەر چاوەی پێویستم لە بەر دەست دایە بۆیە دە مەوێی بابەتەکە بهوروژێنم قەڵەم و زمانی نوسەرو قسە زانان وە خەبەر بێنم کێشەیەکی دواڕۆژی کوردستان بخەمە بەرباس ، ئەگەر تا کاتی ڕزگاری بە تەواویش چارەسەر نەکرێی، لانی کەمی ئەوەیە بابەتەکە نامۆ نیە ولێدوانی جیاوازی لەسەر دەکرێی ، گەنجو لاوەکانیشمان زێدو نیشتمانە کەیان دەناسن.
بە نرخترین سامانی هەر گەلێک زێدو نیشتمانو فەرهەنگو کەلەپوریەتی، میراتێکە لە باپیرانەوە پێمان براوە و دەبێ بەئەمانەتەوە بیپارێزین و بیدەینە دەست نەوەی داهاتو. خۆبواردنو کەمتەرخەمی لە پاراستن و دەوڵەمەندترکردنی تاوانەو هێشتنەوەی بۆ دوا ڕٶژ خەتایەوقەرەبوکردنەوەشی گەلێک گرانە. هیچ حێزبو سازمانو کۆڕو کۆمەڵو تاکو کەس مافی ئەوەی نیە بۆ هیج مەبەستێک لە ژێر هیچ زەختێکدا ساتو سەودای لە سەر بکا و تاکە بستێکی ببەخشێ حیزبەکان دەبێ بیسەلمێنن ئەوان بۆڕزگاری زێدی داگیر کراو دروست بون و پشتیوانی گەلیش لەوان بۆ ئەو مەبەستەیە. پاراستنی ئەم سامانە بەنرخە ئەرکی ئینسانی و ویژدانی و ئایینی و ئەخلاقی هەمومانە و خراوەتە ئەستۆی سەر جەم گەلەکەمان بە ژن و پیاویەوە ، هەر وەک بەرو بوو خێرو بێریشی بۆ گشت خەڵکی کوردستانە.
زۆر چڕو هەڵە موتی زێدە کەم گەڕاوم، لە زۆر هەورازان سەر کەوتوم و لە زۆر سەرەو ژێران خلۆر بومەوە، لە زۆر سەر چاوەو کانیاوان ئاوم خواردۆتەوەو لە زۆر ڕوباری خوڕو مەند پەڕیو مەوە، زۆر دەشتی کاکی بەکاکیم پێواوەو تونیەتیو برسیەتی گەلێکم چێشتوەهەر گیز نیشانەیەکم نەدیت کە پێم بڵێ ئێڕە ئازەر بایجانە! لە زۆر پیرە ژنو پیاوان پرسیارم کردوە، لەزۆر خوێندەوارانی سەر دەمی لاوەتێشم گوێی لێبوە کە هەر هەمویان بەقسەو بە زمانی بێ زمانیش پێیان گوتوم : پارێز گای ورمێ کورستانە و هەر گیز ئازەر بایجان نیە و نەبوە. زۆر کەس لای وایە دەبێ بەڵگەی مێژویی لە سەر بێنینەوە، من لە گەڵ ئەوە داهەم بەڵام پرسیارم ئەوەیە کام مێژوی کورد لە کوردستانێکی ئازاد و بەبێ چاوە دێری و دەست تێوەردان و سانسۆڕی دوژمنانی دەسەڵاتدار نوسراوەو ئیزنی بڵاو کردنەوەی پێدراوە؟؟
هەر چۆنێک بێ ئێستا دنیاکە بەتەواوی گۆڕاوە، عیلم و زانست گەیشتۆتە لوتکەی بەرزی خۆی، جگە لەوەش خۆمان ئەزمونێکی زۆرمان لە خەباتو تێکۆشان دا لە دەستدایە،پاش ئەو هەمو فرتو فێڵەی دوژمنان جگە لە چەند شوێن، کوردستان وەک خۆی ماوە، بەتایبەتی ڕاستەو خۆ لەناو ڕوداوەکانی باشوری کوردستان داین، دەبا بەوردی سرنجی ڕوداوەکانی بدەین ، گوێی بۆ قسە و گوتارەکانی بەر پرسانی دەسەڵاتداری هاوپەیمانی کوردەکان ڕادێرین کە چۆن کوردستان سەنگەری ئازادی هەمو عێڕاق بوو ئێستا چۆن دەسەڵادارانی بەغدا لە شکر کێشی بۆ سەری دەکەن و دەیانەوێ بیگێڕنەوە سەر بارو دۆخێک کە سەدام لە کودستان دای بەزاندبو خراپتریش، کە خەریکن بیکەنە شەڕی کوردو عەڕەبو شیعەو سونی!.
دەبا تێبگەین کە پەیمان و بەڵێن دەگەڵ شوێنیستان و خۆپەرستان و ئەوانەی بە ژەکی دژەکورد فرچک دراون بەتاڵە و جێگای بڕوانیە گوێی هەڵخەن چۆن مالیکی هەمو پەیمانو گرێبەستەکان و تەنانەت بەندەکانی قانونی بنەڕەتی کەخۆی نەخشی سەرەکی تێداگێڕاوە پێڕێدەخاو دەڵێ: ئیبڕاهیم جەعفەری پۆستەکەی لەسەر کەرکوک دانا بەڵام ئەمن گیانی لەسەر دادەنێم!!. بەکورتی بابەکۆڵە بارێک دەرسو ئەزمونی بەنرخ ڕوبکەینەوە ڕۆژ هەڵاتی کوردستان ، ئازەبایجانی بونی پارێزگای ورمی لە مێشکو بیری ڕۆڵە کانمان پاک بکەینەوەو مافی دیاری کردنی چارەنوسی خۆمان بێی پێشەکی و پاشتەرک بکەینە بابەتی ڕۆژو لە هیچ کۆسپو تەگەرەیەک سڵ نەکەین بەوازهێنان لە چوکترین مافی ڕەوای گەل ئاوانس بە دوژمنان نەدەین.
نەفرەت لە شەڕو تێکهەڵچونو شەڕە دندوکەش دەکەین. من دڵنیام ئەگەر کورد بتوانێ بەبیرو باوەڕی جیاوازەوە یەکگرتوبێ دەبێتە هێزێکی بەهێزی کە گەوەرەترین دەسەڵاتی ئەم جێهانە هەوڵی دۆستایەتی دەدا و کار هاسانیشی بۆ دەکا. کاتی ئەوە هاتوە سەر جەم گەلی کورد ی ڕۆژ هەڵات بەتایبەتی ئەوشۆڕشگێڕانەی لە گۆڕەپانی خەبات دان، جا چ لە دەرەوەو چ لە ناوەوە بە جێگای شڕەوتارو هێرش کردنە سەر یەکتر ئەو شتانە بێننە گۆڕو لە سەریان بنوسن کاتە زێڕینەکەیانی بۆتەرخان بکەن بەوردی لێکیان بدەنەوە تا لە دوای ڕزگاری کوردستان بۆمان نەبنە سەرێشەو ئاژاوە، دەبا ببینە هێزێکی بەهێزکە لە هەمو بوارەکاندا بتوانین باڵانسی ڕوداوەکان بەقازانجی خۆمان بگۆڕین.
بابەڕاشکاوی بڵێم: لە دنیای ئەمرٶشداکە بەدنیای ئازادی و دێمۆکراسی ناسراوە هەر هێزە پارسەنگەکان قورس و سوک دەکا! هەر هێزە ئازادی و دێمۆکڕاسی و مافی گەڵان بەناوی پەرە پیدانی دێمۆکڕاسی پێشێل دەکا! هەر ئەویشە دەتوانێ دابینیان بکا!! مەبەستی من لەو نوسینە ئەوە یە خەبات بۆ ڕزگاری گەلێک خە باتێکی ڕەوایە ، ئەو خەباتە دەتوانی بەشکڵو شێوەی جۆراو جۆر بەردەوام بێ ، ئیستا کە کەرەسەی گەیاندن و ڕاگەیاندنو پێوەندی و بڵاو کردنەوەی زانیاری لە و پەڕی پێشکەوتویی دا لەدەست دایە، باکێشەکانی ئەمڕۆو دواڕۆژمان بخەینە بەرباسو ڕای گشتی لێدوانەکانی ئەرێنی و نەرێنی ببینین و ببیسین، لە کۆی هەموان راستیەکان بدۆزینەوە و کێشەکان یەک لابکەینەوە، دەگەڵ برا ئازەریەکانیشمان دەقو دۆغری و بێپەردە قسە بکەین . بۆیە من ڕوی ئەو برسیارە دەکەمە هەمو گەڵی کورد بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی و لە ناو ئەوانیشدا زانایان و شارەزایانی بواری مێژوو جوغڕافی ئەوەندەی بۆیان دەلوێی زۆر سادقانە و بێلایەنانە و بوێرانە وڵام بدەنەوە تا بتوانین بیان کەینە بەڵگە ولە ئاڕشیوی مێژوی گەلدا بیهێڵینەوە. پرسیار ئەوەیە:
ئەرێی پارێزگای ورمێ کە بی ئەم لاو ئەو لا کوردستانە ، ئەدی بۆچی ناوی ئازەربایجانە؟؟
وەک دەزانن گەلان خۆیان دەکەن بەقوربانی ئازادی، ڕێگەدان بە دەر بڕینی ڕاوو بۆ چون خۆی بەشێکی گرینگی ئازادیە، بۆیە منیش ڕێگە بەخۆم دەدەم ڕاو بۆچونی خۆم دەر بڕمو ئەو ئیدعایەشم نیە هەمو بۆ چونەکانم ڕاستن و کەس بۆی نیە قسەی لەسەر بکا، بە پێچەوانە پێم خۆشەو داواش دەکەم ڕێنوێنیم بکەن و هەڵە و پەڵەم بۆ ڕاست کەنەوە بۆخۆم زۆرم باس لەسەر ئەو ناو نانە دەگەڵ جیرانە ئازەریەکان بوە. داوای کوردانە و برایانەم ئەوەیە لە وڵام دانەوەدا توشی دەمار گرژی مەبن و سواری ئەسپی تۆڕی ئیحساسات مەبن چونکە تۆڕەو زۆر کەسی هەڵداشتوە، و بەورد بینی و دوای لێکدانەوەو لێکۆڵینەوە وڵامە کانتان بدەنەوە.
دڵنیام وڵامە کانیش پرسیاریان لێدەکە وێتەوەو هیوادارم ببێتە بابەتێک ئەگەر بۆ پەزی زەرەری نەبێ حیزبو سازمانەکانیش بەدوای ئەو مەسەلەیە دابڕۆن وبیکەنە یەکێک لەو بابەتانەی کە دەبێ کاری لە سەر بکەن کە بەباوەڕی من ئەوەو زۆر باسیتریش بمانە وێو نەمانەوێ لە گۆڕێ داهەن ، ئەگەر زۆ بەرەو پیریانەوە نەچین لە هەستیار ترین کات دا وەک ئێستای باشوری کوردستان هەرە شە لە پوچەڵکردنەوەی هەمو دەسکەوتە کان دەکەن. بەتایبەتیتر داوالە زانایان و رۆناکبیران و شارەزایانی بواری مێژو دەکەم کە لە چوار چیوەی ئەحزابدان یان بەدەرن، ئەرکی مێژویی خۆیان لە بوارەدا بەجێبێنن.
داوای سڵامەتی و سەر کەوتن بۆ گشت دڵسۆزانو خەمخۆرانی کوردو کوردستان دەکەم هیواداریشم ئەگەر سادقانە تێبکۆشین و بەردەوامبین بێگومان سەر دەکە وین.
براتان مەلا برایم مە جید پور ـــــــــ هولەند {jcomments off}