ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر دوو ناحه‌ز له لای یه‌کتر دابنێین، یه‌کێکیان هه‌ر جوانتر ده‌ر ده‌چێت….
به‌ڵێ، سلێمانی پایته‌ختی ڕۆشنبیریه، به‌ڵام له چاو دهۆک و هه‌ولێر و که‌لار و هی‌تر…
ده‌نا با پیاو به هه‌ڵه‌دا نه‌چێت که بیر له شارێکی وه‌ک فلۆرانس و ئاتین و پاریس بکاته‌وه!!!
به پێی ئاماری نه‌خۆشخانه‌ی سووتانی سلێمانی، له یانزه مانگی ڕابردوودا، 530 حاڵه‌تی سووتان ، به‌س له شاری سلێمانی ڕوویداوه.
له سه‌د و پێنج حاڵه‌تیاندا، مرۆڤه‌که گیانی له ده‌س داوه.
به‌ڵام خاڵی جێی سه‌رنج ئه‌وه‌یه، که به پێی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ له هه‌مان نه‌خۆشخانه، زۆربه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه که دێنه ئه‌و نه‌خۆشخانه، ئه‌و ژنانه‌ن که کێشه‌ی خێزانیان له گه‌ڵ مێرد یا برا یا باوک‌دا هه‌یه.
کاتێ که ئاستی شعووری کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگا له خوار بێت، پاره و ماشینی مۆدیل به‌رز و خانووی ده‌یان نهۆم، به‌س ده‌بن به ئامرازی سه‌رکوت و چه‌وساندنه‌وه و به‌س.
ئه‌و ئاماره، به‌س ئی حاڵه‌تی خۆسووتاندنه، ئه‌ویش به‌س له ناو شاری سلێمانیدا. ئه‌گه‌ر بێین و ئاماری کووشتنی کچان و ژنان له گه‌ڵ خۆ سووتاندنیان له هه‌موو هه‌رێمی کوردستانی باشوور ده‌ربێنین، خۆ له سه‌دان که‌س ده‌دات ئه‌ویش به‌س له یه‌ک ساڵدا…..!!
من ناڵێم، له پارچه‌کانیتری کوردستان، ئه‌و کاره‌ساته تاڵانه‌ی لێ ڕوو نادات، به‌ڵام له چاو هه‌ریمی باشوور، زۆر زۆر که‌متره. پاشان، له پارچه‌کانیتر، گه‌ڵی کورد، هێشتا بن ده‌سته، توانای یاسا دانانی نیه، هێزی پۆلیس و دادگای سه‌ر به خۆی نیه. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه، له باشوور، ئه‌وه دوو ده‌یه‌یه که کورد، پارلمان و پۆلیس و دادگای سه‌ر به خۆی هه‌یه.
به‌ڵام بۆ به‌رهه‌می ئه‌م کورته سه‌رنجه‌ش بێت، ده‌بێ بپرسم بۆ به‌ستێنی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه، هینده ده‌ستی ئاوه‌ڵه‌یه بۆ ئازار و چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان؟
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێم، چه‌ندین فاکت و هۆی سه‌ره‌کی هه‌یه، که به چه‌ند دانه‌یان ئیشاره ده‌که‌م:
یه‌که‌م: ئاستی نزمی شعووری کۆمه‌ڵایه‌تی و باوی عه‌شیره‌یی زاڵ به سه‌ر کۆمه‌ڵگادا.
دووه‌م: نه‌ریتی نامووس په‌رستی عه‌ره‌بان، که له ڕێی دینی ئیسلامه‌وه، ئه‌وه هه‌زار و سێسه‌د ساڵه، به خواردی خه‌ڵک ده‌درێت.
سێهه‌م: بیری حیزبایه‌تی و بنه‌ماڵه‌یی زاڵ به سه‌ر کۆمه‌ڵگادا، که بۆ ڕاکێشانی خه‌ڵک بۆ لای خۆیان، له زۆر جورم و هه‌ڵه‌یان، چاو ده‌پۆشن.
چواره‌م: ده‌سته وه‌سانی و نزمی پله‌ی شعوور و زانیاری زۆربه‌ی ژنانی نێو کۆمه‌ڵگا، که زیاتریان خۆ وه‌ک بووکه شووشه‌یه‌ک، بۆ ده‌ستی پیاوان ئارایش ده‌که‌ن و بۆ نموونه، ڕه‌نگی سه‌ریان، له مافی کۆمه‌ڵایه‌تیان پێ گرینگتره و چه‌ندین هۆکاری دیکه که له تاقه‌تی ئه‌م کورته باسه‌دا ناگونجێت.
له کۆتاییدا ده‌بێت ئیشاڕه‌ت به شتێکی زۆر سه‌یر بکه‌م که ئه‌وێش ئه‌مه‌یه: له دینی ئیسلامدا هاتووه که له هیچ دینێکدا، به قه‌د دینی ئیسلام، ڕێز بۆ ئافره‌ت دانانرێت!!!
ئه‌ی بۆ ناڵێن: کاتێ دین ئامۆژگاری ده‌کات که کچ نابێت به بی ئیزنی باوک و برای، ژیانی هاوسه‌ری پێک بینێت.
یا ژن وه‌ک زه‌عیفه ناو ده‌به‌ن. یا کاتێ له ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه، که ژن نامووسی پیاوه.
کاتێ که هه‌ر پیاوێک ده‌توانێت چوار ژن بێنێت.
کاتێک که دوو ژن به یه‌ک شایه‌ت (شاهد) داده‌نرێن له دادگادا.
کاتێک که ژن نیوه‌ی پیاو ئیرس ده‌بات.
یا کاتیک پیغه‌مبه‌ری ئه‌و دینه، خۆی له بیست و پێنج ساڵی تا شه‌ست و سێ ساڵی، چوارده ژن دێنێت. که ئاخیر دانه‌یان ئایشه‌ی هه‌شت ساڵان بووه که له پیغه‌مبه‌ری په‌نجاو هه‌شه‌ت ساڵه‌یان ماره کردووه.
هه‌روه‌ها ده‌یان نه‌ریتی دوا که‌وتووانه‌ی دیکه.
ئاده‌ی تکایه ئه‌و ڕێز و مافه که له ئیسلامدا بۆ ژن دانراوه، بۆمی باس بکه‌ن………!
جا له کۆتاییدا، ڕسته‌یه‌ک. ڕوو له پایته‌ختی رۆشنبیری هه‌رێمی کوردستان: به ده‌هۆڵ و زورنا کوتان، به ماشێنی مۆدیل به‌رز و شوقه‌ی ئاڵمانی، به ڕێکلام و پێهه‌ڵدا گووتن، هیج شار و کۆمه‌ڵگایه‌ک پیش ناکه‌وێت. له کۆمه‌ڵگای دواکه‌تووی فیکریدا، ماشێن و مال و پاره، به‌س ئامرازی چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤی بێ هێز و بێ ده‌سه‌ڵاته.
به‌ڕێزان: یه‌کێ له مه‌رجه سه‌ره‌کیه‌کانی کۆمه‌ڵگای پێشکه‌وتوو؛ ئاستی به‌رزی ماف و ئازادی ژنانه له ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا.
{jcomments off}