به پێ ئه‌و ئامارانه‌ی که له ورزاره‌تی ته‌ندروستی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌لاو کراوه‌ته‌وه له مانگی ئاداری 2012 وه نزیکه‌ی 24 و هه‌زار و 290 که‌س تووشی فارۆسی ئایدز بوون. به داخه‌وه به پێ ئه‌و ئاماره که بڵاو کروه‌ته‌وه، پارێزگای کرماشان له کوردستانی رۆژهه‌ڵات به پله‌ی یه‌که‌می له تووشبووانی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی به ده‌ست هێناوه.
ئه‌و ئاماره‌ش له رێورسمێکدا که بۆ به به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه کوشه‌نده‌یه که له پارێزگای کرماشان پێکهاتبوو، راگه‌یه‌نرا. ئه‌وش ده‌بێ له بیر نه‌که‌ین که ئه‌وه‌ی بۆ ده‌سەڵاتدارانی ئێران گرنگ نییه، گه‌لانی ئێرانه و ئه‌وه‌ش که بۆ ئه‌وان گرینگه دەسەڵاته‌که‌یان و به‌س. ئه‌گه‌ر به پێی ئه‌و ئاماره بێ ژماره‌ی تووشبوان، به‌و فایرۆسه له سالی 2012 زایینی له پارێزگای کرماشان ده‌کاته سێ (3) هه‌رزار که‌س و له‌و ریزبه‌ندیه‌دا که کراوه، له نێو شاره‌کانی ئێران‌دا به‌داخه‌وه کرماشان پله‌ی یه‌که‌می به‌ده‌ست هێناوه . ئه‌وش به هۆی که‌مته‌رخه‌می و بێ ئاگایی ده‌سەلاتدارانه و وه‌کوو پێشه‌ی هه‌مێشه‌ییان ئه‌همییه‌ت نه‌دان به کار و باری وڵات له بواره‌کانی تەندروستی و به گشتی زۆربه‌ی ئه‌و کار و بارانه‌ی که پێوه‌ندی به ژیان و گوزرانی خه‌ڵکه‌وه هه‌یه، هه‌ر بۆیه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه کوشه‌نده‌یه رۆژ به رۆژ رێژه‌که‌ی لە زیاد بووندایه. .
هه‌ر به پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی کۆماری ئیسلامی ئێران راده‌ی تووشبووان به‌و نه‌خۆشییه ده‌گاته نزیکه‌ی 90000 هه‌زار که‌س کە له سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا به‌جۆرێک که ئه‌و فایرۆسه دابه‌زیوه بۆ نێو منداڵانی ته‌مه‌ن 10 و 11 ساڵەش.
ئه‌گه‌رچی به هۆی ئه‌و ده‌سەڵاته نگریسه‌وه و دابین نه‌کردنی ژیانێکی سه‌رده‌میانە بۆ گه‌لانی ئێران و دۆزینه‌وه‌ی کار و پیشه بۆ لاوه‌کان ، به هه‌زاران که‌س له چینه جیاوازه‌کانی گه‌لانی ئێران گیرۆده‌ی مه‌وادی بێهۆشکه‌ر بوون و بنه‌ماڵه‌کانیان به‌ده‌ستیانه ڕه‌نج ده‌کێشن، که چی ئێستاش نه‌خۆشیه‌کی کۆشنده‌ی تریش سه‌ری هه‌ڵداوه و خه‌ڵکی تووشی شۆک کردوه. ئه‌گه‌رچی ئه‌و نه‌خۆشیه هێشتا له وڵاتانی پێشکه‌وتووش وه‌کوو پێویست چاره‌سه‌ر بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و بۆ پێشگیری ئه‌و نه‌خۆشیه زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێش به زیاد بوونی بگرن ، چۆن و به چ شێوه‌یه‌ک له وڵاتێکی وه‌کوو ئێران که مردوو په‌ره‌سته‌کان حکومی ده‌که‌ن ، پێشگیری زیاد بوونی ده‌کرێ ؟؟؟!!!
ئه‌و ده‌سەڵاته مردوو په‌ره‌ستانه له‌باتی ئه‌وه‌ی پاره و ئیمکانیات ته‌رخان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێشگیری له‌و جۆره نه‌خۆشیانە و ده‌یان و سه‌دان گرفتی دی وڵات بکات که‌چی هه‌میشه له ئاژاوه نانه‌وه و گێره‌شێوێنی له ناوچه‌که‌دا ده‌ستێکی باڵای هه‌یه. ئه‌وان له باتی ئه‌وه‌ی کار و گوزرانی بۆ لاوان و خوێندکاران هه‌موو چین و توێژه‌کانی ئێران دابین بکه‌ن، که چی خه‌رێکی ئه‌وه‌ن خزمه‌ت به مردووانێک ده‌که‌ن که به‌ر له سه‌دان ساڵ پێش ئێستا مردوون ئێستا مه‌رقه‌د و بارگاکانیان به میلونها دۆلار نوێ دەکرێتەوە که دەبێ بەم پاره‌یه زۆر نه‌خۆشخانه وقوتابخانه و جێگه‌ی خزمەتگوزاری دروست بکرێ که چی ئه‌وان خه‌رجی مردوانی ده‌که‌ن.
هه‌روه‌کوو چۆن له‌م رۆژانه‌ی دواییدا بینیمان که چۆن پۆلێک قوتابی منداڵی خنجلانه‌ی وڵاته‌که‌مان به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی سۆبه‌ی نه‌فتیه‌وە ته‌قێنرایه‌وە هه‌موویان بوونه قوربانی سیاسه‌تی نه‌زانانه‌ی به‌رێوه‌به‌رانی وڵات. ئه‌وان له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ ده‌یه‌ی ده‌سەلاته زاڵمکاریه‌کانیان منداڵان و لاوانی ولاته‌که‌ی ئێمه‌یان وا فێر کردووه که چۆن بۆ مردووان خۆیان له خوێن بگه‌وزێنن و سه‌ر وکه‌له‌ی خۆیان خوێناوی بکه‌ن خۆیانه بکه‌نه قوربانی بۆ مردووکان ، ئه‌وان ژنانیان وا ناچار کردووه که له نێو جله‌کانی خۆیاندا زیندانی بن هه‌موو ماف و ئازادیه‌کیان لێ سه‌ندراوه ، ئه‌وان لاوان مندالانی ئێمه‌یان فێر کرد که چۆن بۆ خاتری مردووان خۆیان به کوشت بده‌ن و خه‌ڵکی دی بکه‌نه قوربانی سیاسه‌ته دژی ئینسانیه‌کانی ئه‌وان ، هه‌ر بۆیه له ولاتێک به‌م جۆره که‌سانه به‌رێوه بچێ هه‌موو جۆره نه‌خۆشی و گیر و گرفێکی کۆمه‌لایه‌تی زۆر ئاساییه.
ئێرانێک مردووه په‌ره‌سته‌کان به‌رێوه‌به‌ری بن چی لێ چاوه‌روان ده‌کرێ قه‌یری نه‌هامه‌تی و نه‌خۆشی رۆژره‌شی نه‌بێ. به‌و هیوایه هه‌رچی زووه گه‌لانی ئێران له کۆت و به‌ندی ئه‌م مردوو په‌ره‌ستانە رزگاریان بێ کرماشان و باقی شاره‌کانی تری کوردستان له باتی ئه‌وه‌ی له نه‌خؤشی ئایدز و یان مه‌وادی یه‌که‌م بن له وه‌رزش کاری هونه‌ری و زانستی یه‌که‌م بن .
سه‌ربه‌رزی بۆ کرماشان هیوادارم خه‌ڵکی کرماشان و به گشتی گه‌لی کورد له کوردستانی رۆژهه‌ڵات خۆیان بپارێزن له‌و نه‌خۆشیه کوشه‌نده‌یه.
ئه‌حمه‌د تیمووری
2012.12.09
{jcomments off}