"an independent online kurdish website
(بۆ پەپولە باڵ سووتاوەکانی شیناوێ)      
دایە،دایە  selim_bewrani 

 
ئەمەچ پایزیکە،ماچی رومەتی گەڵای سەوزی دارسنەوبەری باڵای پەپولەکان ئەکات و شیعری مەرگ بە سەر خەونی زێرین و قژی بەهاریان دا ئەبارێنێ و بە دەم بزەی رەش وهەناسەی دوزەخی چاوەکانی،ئایەتی ئەنفال بۆتروسکەی
گەزیزەی ئاسۆیان ئەخوێنێت.                                                                                                                                      
ئەمە چ ئاگرێکە، تەلاری خەونەکانم ئەسوتێنێ وپرچی پایزی نیشتیمانم ،لاوکی گریان بە قورگی دوکەڵاوی شمشاڵی  روح ئەلێتەوە.
ئەمە چ ئاگرێکە،دەرگای بەهاری چاوەکانم لێی دا ئەخات وجۆباری چرکەی هیواوچاوی چرای  شیعرەکانی مناڵیم فێرەگریان ئەکات.
 
دایە،دایە
 
تازەچۆن شیعری باران دەموچاوی ژەنگ هەڵاتووی وێنەکانم بشواتەوەوموسیقای خەزان لە شەرابی فرمێسکی چاوەکانی کام مۆم بخواتەوە وخەونی گوڵەگەنمە کۆچەریەکان نیشانی شیعری خۆشەویستیم بدۆزێتەوە.                                                                                
 
چۆن شنە ی نەسیمی خۆشەویستیت ، بەیانیان شانەی کەزی شۆری هەڵپروزاوەم بکات و مانگ دوگمەی کراسم بترازێنێ وکێ راوی تریفەی ئەم مەمکە سوتاوانەم بکات!؟
چۆن ئاوێنە دەستەمۆێ سیحری نیگا ئەفسوناویەکانم بکات وگەمەکانی مناڵیم،ژوانگەی چۆل و بێدەنگی خەونەکانم بە سەر کاتەوە!؟
 
 
خودا،خودا
 
ئێمە خێڵی فریشتە بێ گوناهەکان، هەمووشەوێک ،هیواوئاواتە رەشپۆشەکانی مناڵیمان ،لە شەوانی کپ وبێدەنگ،لە جەهەنەمی خەیاڵاتمان دەنێژین وگوێ لە ئاوازی وەرینی گەڵاکانی رۆحمان دەگرین.                               
 
 
سەلیم بێورانی
{jcomments off}
نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی