"an independent online kurdish website

کوری بەرپرسە باڵاکانی کۆماری ئیسلامی ھەر ئەوەی کە لە کۆمەڵگای ئێرانیدا بە ”  آقازادەھا ” ناسراون ، بەسەرھاتێکی سەیر و سەرسوورھێنەریان بووە و دەبێ .
” آقازادەھا ” بە دوو دەستە دابەش دەبن
ئەلف – ئەو بەشەی لە ” آقازادە “کانی ناو حکوومەت کە بە وەروەرە (  پارو ) پوول و پارەیان کۆ کردەوە و خۆیان تێکەڵ بە سیاسەت نەکرد و مەیلی حکوومەتداریان نەبوو .
ب – ئەوانەش کە ھەم حەزیان لە حکوومەتداری بوو و ھەم پەنجە لە کونی مار ڕۆ کردن . 
یەکەم کەس لە ” آقازادە ” کان ، محەممەد کورە گەورەی ئایەتوڵلا حوسێن عەلی مونتەزەری بوو کە سابقەی ئینقلابی لە تەواوی مەلاکانیتر زیاتر و کەسێکی توندرەو و بناژۆخواز بوو . amir_abasi16

ئایەتوللا مونتەزەری وەک سەرمایەی ژیانی خۆی سەیری محەممەدی کوری دەکرد،بەڵام ئەم کورە تەنانەت  ئایەتوولا بەھەشتیشی قبول نەبوو و بە کەسێکی ئینقلابی نەدەزانی . مەحەممەد لە تەقینەوەکەی نووسینگەی حیزبی کۆماری ئیسلامی تیاچوو. سەیرە ! شەوی تەقینەوەکە ، ئەو کە بریار نەبوو بەشداری کۆنفرانسی حیزبی ” جمھوری اسلامی ” بێت ، بە چەند تەلەفونێک و بە بیانووی ئەوەی کە ئاغای بەھەشتی کاری پێویستی پێتە دەکێشرێتە ناو نووسینگەی حیزبی ” جمھوری اسلامی ” تا لە تەنیشت ئایەتوڵلا بەھەشتی بکوژرێت .
” آقازادە ” ی دووھەم حاجی ئەحمەدی خومەینی بوو کە ھەر ھەموو  ( بە عەلی خامنەییشەوە ) کاتی چوونە ژوورەوە بۆ ھۆڵی ئایەتوولا خومەینی و چاوپێکەوتنی ، دەستی ئەویان بەر لە دەستی خومەینی ماچ دەکرد و یا دوای دیدار و تەرکی ھۆڵ ماچیان دەکرد و لە ھەمان کاتیشدا بە خوێنی سەری تینوو بوون و حەزیان دەکرد سەر بە لەشیەوە نەبێ . کاتێکیش خومەینی  مرد ھەر بەراستی سەریان بە لەشیەوە نەھێشت . حەبەکانیان کردە ئەمنیەتی و بە راوەستانی دڵ کۆتاییان بە ژیانی ھێنا و بەوەش لەوانەیە لە یەکەم قوربانیانی قەتلە زنجیرەییەکان بووبێ .!
دەگێرنەوە کە دوای بیستنی ھەواڵی مردنی خومەینی لە نەخۆشخانە ، ئەحمەدی خومەینی درگای ژوورەکەی لە سەر خۆ داخستووە و چەند سەعات گریاوە و باسی لەوە کردووە ئەویش تەواو بوو ، ھەڵبەت مەبەستی ئەوە بوو کە ئەو جێگە و پێگەی کە ھەیبوو لە سایەی دەسەڵاتی باوکیەوەیە و بە نەمانی باوکی ، ئەویش نامێنێ کە ھەر بەراستی واشی لێھات .
کەمێک بێینە خوار و سەرلەنوێ بۆ سەرەوە بگەڕێینەوە
کوری ئایەتوللا خەزعەلی  دوای چەند جار گیران و بەر بوون ، سەرئەنجام لە ١٣ی گەڵارێزاندا (  رۆژی داگیرکردنی باڵوێزی ئەمریکا ) قولبەستکرا و لە بەندی سوپا لە زیندانی ئەویندایە ، دیار نییە لە ئێستادا کە ئایا مانگرتن لە خواردنی شکاندووە یان نا !
کورەکەی  ئایەتوڵلا  بەھەشتی کە خوێندوویەتی و ئێستا پەی دەڵێن دوکتور بەھەشتی ، لە کاتی بزووتنەوەی سەوزدا چەند جار گیرا و ئازاد کرا و لە ئێستا خراوەتە پەراوێزەوە و لەوانەیە لە دەرفەتێک بگەرێن تا بتوانن  سەری بکەن بە گۆما ؟ 
کوری  ئایەتوللا  موتتەھەری  واتە عەلی موتتەھەری کە لە ئێستادا لە مەجلسی شوورای ئیسلامیە و ئەگەر پشتیوانی لاریجانی لە پشت نەبایە تا ئێستا زمانیان بری بوو ، خۆ ئەگەر لەسەر پاژنەی ھەروا لە کۆماری ئیسلامیدا ھەڵسوورێ ، دوور نییە کە بیبرن  ھەڵبەت نەتەنیا زمانی لەوانەیە ھەناسەشی ببرن .
کوری ئەحمەدی جەننەتی سەرۆکی ” شوررای نگھان” واتە عەلی جەننەتی کە بە تۆمتی نزیکایەتی لە ھاشمی رەفسەنجانی ناردیانە کووەیت ، دەبەی چاوەرێ بکەین و  بزانین دوای جەننەتی کە بەم زوانە دەبێتە ٩٠ ساڵ، چی لەگەڵ ئەمیش دەکەن ؟

کچ و کوری ھاشمی رەفسەنجانی ” مەھدی و فائیزە ” لە بەندیخانەدان و بەرەواڵەت وادیارە کە پلانیان بۆ سەری دارشتووە . لە ئێستا نوارێکی دەنگی (  دروستکراو بێت یان نا ،گرنگ نییە )  بە ھاوکاری  ” نیک آھنگ کوپر “یان بۆ کۆک کردووە کە لەودا پارووی لە دەمی گەورەتر دەگرێ و بە خامنەیی دەڵێ بۆتە دیکتاتۆر و پێویستە رێ گری لێبکرێ و کۆترۆڵ بکرێ .
 کەواتە تاوان لەوە گەورەتر ؟ لە کەشتییەکی شکاودا کە سوکانی لەدەست رێبەری تاک رەو و موتلەقی وەک خامنەیی دایە و کەسێک بێت لە دەرەوەی ولات تەلەفوون بۆ کەسێک بە ناوی نیک ئاھەنگ بکا و لەم قسە و دەمدرێژیان بکات  ؟ 
ئەم ” آقازادە “یە لەگەڵ ئەوەی سیمای شاراوەیە  بەڵام ناوی ناسیاوی ” علی خامنەای ” واتە موجتەبێ دۆست و ھاونشین بووە و لەگەڵ یەکتر سەریان لە بەرەکانی شەری ئێران – عێراق دەر ھێناوە ھەڵبەت لە جۆری چوون بۆ ناوجەرگەی شەر و وردە تۆپ و خومپارە بەرکەوتن نا کە کوری خەزعەلی واتە مەھدی خەزعەلی چوو بوو !   بە کورتی و رەوان ” حسین گائب ” سەرۆکی رێکخراوی ئەمنیەتی سوپای پاسداران لە رووی پەروەندەی  “سید مھدی ھاشمی ” کوپی ھەڵگرتۆتەوە و ” نیک آھنگ کوپر “ی ھێناوەتە سەر سەکۆی شانۆ تا ھەمان سناریۆ دابرێژێ کە کاتی خۆی رەی شەھری ( ریشھری ) بۆ لادانی ئایەتوللا مونتەزەری لە جێنشینی خومەینی دایرشت .
سەید مەھدی ھاشمی کە بەرپرسی ” نھچت آزادیبخش ” لە سوپا و بۆ دەورەیەکیش سەرۆکی پەیوەندیە گشتیەکانی سوپا بوو ( واتە ھەمان نووسینگەی سیاسی کە ئێستا خامنەیی لە سوپادا دایناوە ) بە ھەمان مێژووی کار و عەمامەی رەش و رەگەزی شێخایەتی ئیعدام کرا . ئێعدامکرا ! لەبەر ئەوەی نەکا تا خومەینی لە ژیاندایە ، ئازاد بەبێ و بڵێ کە لە ژێر گوشار و ئەشکەنجەدا ناچار بەو شتە کراوە کە رەی شەھری دەیویست و نووسرابووە . محەممەد مونتەزەریان لە تەقینەوەی حیزبی جمھوری ئیسلامیدا بە کوشتدا  و نزیکترین ھاورێی خۆی واتە سەید مەھدی ھاشمیان ئێعدام کرد . سەید مەھدی ھاشمی ” آقازادە ” نەبوو بەڵام ئەگەر باسمان لەوە نەکردایە لەوانەبوو لەگەڵ مەھدی ھاشمیدا لێمان تێک چوووبایە .
ئێستاش و لە کۆتاییدا  ” آقازادە ” موجتەبا خامنەیی
موجتەبا خامنەیی بە تێگەیشتن لە چارەنووسی ” آقازادە “کانیتر کە لەسەرەوە و بۆ نموونە باسمان لێکردن ، پێشدەستی کرد و لە چارەنووسی ئەحمەد خومەینی دەرسی وەر گرت و چەسپا بە سوپا و رێکخراوی ئەمنیەتی سوپا و بە ھیوای جێگیر گرتنەوەی باوک ، ڕاھێنانی جێگیرکردنەوەی بە کوشت و کوشتار و بگرە و بگیر و ئازار و ئەشکەنجە دەست پێکرد  .
لە کۆتاییدا پشوودرێژی خەلکی ئێران زۆرە ، چارەنووسی ئەم ” آقازادەانە “ش دەبینین . کێ بە کوشت و کوشتار بۆتە رێبەر و رێبەر ماوەتەوە تا ئەم بمێنێ . ھێشتا سەری گەورەی رووداوەکان لە ژێر پەردەوەن.

تێبینی : لە وێنەکەدا و ریزی سەرەوە لە راستەوە بۆ چەپ  ئەحمەد خومەینی ، محەممەد مونتەزەری ، عەلی جەننەتی و مەھدی ھاشمییە
ریزی خوارەوە لە راستەوە بۆ چەپ عەلی رەزا بەھەشتی ، موجتەبا خامنەیی ، عەلی موتەھەری و مەھدی خەزعەلییە

سەرچاوە
لاپەرەی فەیسبۆکی نووسەر
وەرگێرانی بۆ کوردی : رەشید ز{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی