"an independent online kurdish website

ھاونیشتمانانی خۆشەویست ! ساڵێکیتر  بە سەر کار و تێکۆشانی ژوورەکەمان تێپەڕ بوو . ھەر بەو بۆنەوە بە پێویستی دەزانین سوپاسی سەرجەم ئەو بەرێزانە بکەین کە بەشداریان لە بابەتەکاندا کرد ، سوپاسی سەر جەم ئەو لایەن و بەرێزانە دەکەین کە داواکاری کۆمیتەی پێکھێنەر و بەرێوەبەرانی ژووریان بۆ گرتنی سمینار لە سەر بابەت و پرسە جۆراوجۆرەکان پەسند کردraport_xalyal14

و بەدەنگمانەوە ھاتن .
ئێمە وەک بەرێوەبەرانی ژووری کوردستان ، ئێرە دەنگی ئەندام و لایەنگر و دۆستانی حدکایە بەختەوەرین بەوەی کە لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا توانیمان بە بێ پسانەوە و دواکەوتن و لە ھەر ھەل و مەرجێکدا و بە بێ ھیچ جۆرە چاوەروانیەک و بە خۆبەخش ، لە سەر تۆری کۆمەڵایەتی پاڵتالک و لە ژووری ئێرە دەنگی ئەندام و لایەنگر و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە وەک ساڵانی پێشوو لە خزمەت ھاو ولاتیانماندا بین و بتوانین دنیای مەجازی ئینترنێت  لە پێناو خزمەت بە گەلەکەمان لە بوارە جۆراوجۆرەکانی وەک سیاسی ، کۆمەڵایەتی ، ھونەری ، زانستی ، ژنان و منداڵان و بۆنە تایبەتیەکان  بەکار بێنین.
لەو ماوەیەدا بەختەوەرین بەوەی بە بێ گوێدانە روانگەی حیزبی خۆمان توانیمان درگای دیالۆگ و گوفتوگۆ بۆ ھەموو بیر و باوەرێک بە کراوەیی بەھێڵینەوە  و لە ھەمان کاتدا رێگریمان کرد لە ھەر جۆرە گرژی و ئاڵۆزیەک کە لە ئەگەری جیاوازی بیر و ڕاوە دێتە ئاراوە .
لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا ھەوڵماندا بە پێی توانا و دەرفەت درگای رەخنە و گازەندە لەسەر ھێزەکانی کوردستان بە مەرجی رەچاوکردنی بەھا ئینسانی و نەتەوەیی و بەرژەوەندی گشتی بە ئاواڵەیی بھێڵینەوە و رەنگە زۆرترین دەرفەتیش درابێ بە رەخنەگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران  لەو ماوەیەدا.
لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا کە رەنگە بە سەدان کەس  رووی لە ژوورەکەمان کردبێ ، بە ھۆیی تایبەتمەندی ژوورەکە و ناوێک کە بۆ ژوورەکەمان داناوە، قسە و باسەکان زیاتر لە چوارچێوەی سیاسیدا کراون و لەو ماوەیەشدا ئەگەرچی بێگومان کەم و کوری بووە و ھەر دەشبێ ، بەڵام لە باری بەرژەوەندی گشتی و نێوان لایەنەکان و دژایەتی لایەنێکی تایبەت بە خۆشالیەوە ھیچ کەس و ھێزێک نییە کە رەخنەی لە کاری ژوورەکەمان گرتبێ و پێیان وابووبێ کە لە دژی لایەنێک و یان کەسانێکی تایبەت کارمان کردبێ و ئەوەش بۆ ئێمە بەرێوەبەرانی ژوور  گەورەترین شانازیە کە لەگەڵ ئەوەدا خۆمان لە حیزبێکی سیاسیدا بە شانازییەوە دەبینینەوە بەڵام ھەوڵی تەواوماندا کە زیاتر لەچوار چێوەی گشتیدا کار بکەین و بە دڵنیایەوە ئەو ھەست کردن بە بەرپرسیارەتیەش لە بەرھەمەکانی پەروەردەی فیکری حیزبەکەمانە  و جێگای شانازییە .
لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوودا وێرای ئەوەی کە زۆر لە شارەزایان و کارناسانی بوارە جۆراوجۆرەکان روویان تێکردین و بەشداری قسە و باسەکانمان بوون ، ئێمەش توانیمان لەو ماوەیەدا و بە ھیمەتی کار و تێکۆشانی کۆمیتەی پێکھێنەری سمینارەکان زیاتر لە ٢٦ سمینار بۆ کەسانی زۆر بە توانا و شارەزا و دڵسۆز بگرین  کە لێرەوە پڕ بە دڵ سوپاسیان دەکەین و ھیوا دەخوازین لە داھاتووشدا بە دەنگمانەوە بێن و لە ئەزموون و زانیاری و بەرھەمەکانیان بێبەشمان نەکەن .

ئەو سمینارانەی کە بە فەرمی بانگەوازمان بۆ کردوون و بەرێوەمان بردوون ،، ئەوانەی خوارەوەن.
١ :  رۆژی ١٤-٠١-٢٠١٢ سمینار بۆ بەرێز محێدین پاڵانی ئەندامی رێبەری حدکا و مژاری سمینار ”  پرسی فیدراڵی لە ئێرانی دوای کۆماری ئیسلامی “
٢ :  ٠٨-٠٣-٢٠١٢ سمیناری خاتوو بەھیە حەیدەری ئەندامی یەکیەتی ژنانی دێموکرات و مژاری سمینار ”  ھەڵسەنگاندنی مافەکانی ژن لە دەرەوە و ناوخۆی کوردستان”
٣: ٠٩-٠٣-٢٠١٢ سمیناری بەرێز کاک ئیبراھیم لاجانی کەسایەتی دیاری گەلەکەمان و چالاکی سیاسی  . مژاری سمینار ” یەکسانی نێوان ژن و پیاو ”
٤ : ٢٤-٠٣-٢٠١٢ سمیناری خاتوو تووبا ئەلیاسی چالاکی بواری ژنان ، بابەتی سمینار ” خەباتی یەکسانی خوازی ژنان و پیاوانی یەکسیخواز ”
٥ : ٠٥-٠٥-٢٠١٢ ، سمینار بۆ ھەردوو بەرێز مەنووچێر عەزیزی و ناوخاس نەزەری ئەندامانی کۆمیتەی مەرکەزی رێکخراوی یارسان ، بابەت ” پێکھێنانی کۆنگرەی یەکیەتی یارسان و ئامانج لەو کۆنگرەیە  ”
٦ : ١١-٠٥-٢٠١٢ ، سمیناری بەرێز عەلی قەنبەری شارەزا و کارناسی سیاسی، بابەت ” رێژەی کورد لە ئێران و مێژوو ، جوگرافیا، پێکھاتەی زاراوەیی ، ئایینی ،تایفەیی، رامیاری و ئابووری و ئەگەرەکان ”
  ٣٠-٠٥-٢٠١٢ ، سمیناری بەرێز دڵشاد ئەمین خوێندکاری پەیوەندیە نێونەتەوەیەکان لە زانکۆی ئێکستری بریتانی ، بابەت ” فەلسەفەی ئایین و رەوشت “
٧ : ٣٠-٠٦-٢٠١٢ ، بۆ بەرێز جەلیل ئازادیخواز ئەندامی کۆمیتە ناوەندی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان ، مژاری سمینار ” پێناسەکردنی نووسەر و رووناکبیر و رۆژنامەوان “
٨ : ١٤-٠٧-٢٠١٢ ، بۆ بەرێز عومەر شەریفزادە تێکۆشەری دێرین و کەسایەتی دیاری کورد ، مژاری سمینار ” ٢٣ھمین ساڵیادی تیرۆری رێبەری مەزنی گەلەکەمان کاک دوکتور قاسملوو و ھاورێیانی ”
٩ : ١٨-٠٨-٢٠١٢ ، سمیناری ھەردوو بەرێز کاک جەلیل ئازادیخواز ئەندامی کۆمیتە ناوەندی کۆمەلەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان و کاک سەعید سەنەندجی چالاکی بواری مافی مرۆڤ لە ئەرووپا ، بابەتی سمینار ” ٢٨ی گەلاوێژ ساڵرۆژی فتوا شوومەکەی خومەینی بەسەر گەلی کورددا  “
١٠ : ٣١-٠٨-٢٠١٢، بۆ بەرێز دوکتور حوسێن خەلیقی ، مژاری سمینار ” پرسی ژن لە ئیسلام و مافەکانی ”
١١ : ١٤-٠٩-٢٠١٢ ، بۆ بەرێز محەممەد رەزا ئەسکەندەری رۆژنامەوان و نووسەر ، مژاری سمینار  ” ستەمی نەتەوایەتی لە چەند دەیەی رابردوو و ھێرشی ئەم دوایەی شوڤێنیزمی فارس بۆ سەر گەلی کورد پاش رێکەوتننامەی حدکا و کۆمەڵە ”
١٢ : ١٥-٠٩-٢٠١٢ ، بۆ بەرێز محێدین پاڵانی ڕاوێژکاری کۆمیتە ناوندی حدکا ، مژاری سمینار ” ڕێکەوتننامەی نێوان حدکا و کۆمەلە و کاردانەوەی ئەو رێکەوتننامەیە ”
١٣ : ١٧ – ٠٩- ٢٠١٢ ، بۆ بەرێز عەزیم ئەلیاسی نوێنەری حدکا لە نۆروێژ . مژاری سمینار ” بیستەمین ساڵیادی شەھید بوونی کاک دوکتور شەرەفکەندی و ھاورێیانی “
١٤ : ٠٦-١٠-٢٠١٢ ، بۆ بەرێز عارف شێخ ئەحمەدی ، مژاری سمینار ” کورد و ئاێین و کتێبە ئاسمانیەکان ” 
١٥ : ١٣-١٠-٢٠١٢ ، بۆ بەرێز جەلیل ئازادیخواز نووسەر و چالاکی سیاسی ، مژاری سمینار ” خۆبواردنی بزووتنەوەی کورد لە پرسی سەربەخۆ خوازی و بەربەستی بەردەم ئەو باسە ”
١٦ : ١٩-١٠-٢٠١٢ ، بەرێز رەحیم محەممەدی چالاکی مافی مرۆڤ لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ، مژار سمیناری  ” ئاوردانەوەیەک لە ئوردوگای رۆمادیە و رێکخراوە مەدەنی و کۆمەلایەتیەکانی  ”
١٧ : ٢٧ -١٠-٢٠١٢  ، بۆ بەرێز سەفەر عەزیزی مامۆستای زانستە سیاسیەکان لە وڵاتی دانمارک ، مژاری سمینار ” بەھاری عەرەبی لە نێوان بە دێموکراتیزە کردن و ئیسلامیزە کردندا ”
١٨ :  ٢٦/١٠/٢٠١٢ سمینار بۆ بەرێز کاک عەلی ئەشرەف مورادی ئەندامی جێگری کۆمیتە ناوەندی لە سەر کۆنگرەی ١٥ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
١٩ : ٠٤- ١١- ٢٠١٢ ، بۆ بەرێز ناھید موکری چالاکی بواری ژنان ، مژاری سمینار  ” پرسی پیاو سالاری و دۆخی ژنانی کورد لە کوردستان  “
٢٠ : ١٠ -١١ -٢٠١٢  ، بۆ بەرێزان ئاکۆ ئەلیاسی ، ئازاد کوردی ، موقەددەم خەسرەوی و عەلی مێھرابی ، مژاری سمینار  ” شێعر و ئەدەبی کوردی بە زاراوەکانی سۆرانی، کورمانجی ، کەلھوری و گۆرانی “
٢١ : ١٣ – ١١- ٢٠١٢ ، بۆ بەرێز دارا ناتق ئەندامی کۆمیتە ناوەندی حدکا ، مژاری سمینار ” بریاری  کۆنگرەی ١٥ و ڕاسپاردەکانی ”
تێبینی : بەداخەوە لەبەر تێک چوونی ھێڵی پاڵتالک نەمانتوانی درێژە بە سمینارەکە بەین، بەلام لەسەر دانیشتنی ھەیئەتی حدکا لە گەڵ ھاورێیانی پێشوو ، بەرێز ناتق باسێکی لەو پەیوەندیەدا بۆ ئامادە بوان کرد و ولامی پرسیارەکانی دایەوە .

٢٢ : ٢٣-١١-٢٠١٢ ، ھەردوو خاتوونی بەرێز تووبا ئەلیاسی و گەلاوێژ محەممەدی چالاکانی سیاسی و بواری مافی ژنان ، مژاری سمینار ” رٶل و بەشداری ژنانی کورد لە بزووتنەوەی رزگاری خوازی گەلەکەمان و پێگەیان لە رێبەریدا ”
٢٣ : ٠١ -١٢ -٢٠١٢ ، بۆ بەرێز ناسر ئیرانپوور نووسەر و چالاکی سیاسی ، مژاری سمینار   ” مافی دیاری کردنی چارەنووسی کورد “
٢٤ : ٠٢ – ١٢- ٢٠١٢ ، سمینار بۆ بەرێزان  کاک ھەمزە بایزیدی نوێنەری حدکا لە کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ ، خاتوو نەسرین محەممەی نوێنەری بزووتنەوەی دێموکراتیکی یارسان ، کاک سالار ئاشناگەر نوێنەری کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سوئێد ، مژاری سمینار ”  کۆنفرانسی پراگ و بەیاننامەی کۆتایی و کاردانەوەکان ”  کە بەداخەوە بە ھۆی تێکچوونی تۆری ئینترنێتی پاڵتاڵک نەمانتوانی درێژە بە سمینارەکەمان بەین
٢٥: ٠٩-١٢-٢٠١٢ ، سمینارێک بۆ برێز سەفەر عەزیزی مامۆستای زانستە سیاسیەکان لە ولاتی ئەرووپا ، مژاری سمینار ” ئێران و تورکیە وەک دوو جەمسەری گرنگ لە ئاڵ و گۆرەکانی جیھان و ناوچە و بەھاری عەرەبی و کاریگەریان لە سەر کوردستان و مافەکانی . 
٢٦ : ١٤-١٢-٢٠١٢ بۆ بەرێز و تێکۆشەر کاک ئیبراھیم لاجانی لە سەر پرسی ٢٦ی سەرماوەز ورۆژی پێشمەرگەی کوردستان و رۆڵی پێشمەرگە و شوێن و پێگەی پێشمەرگە لە بزووتنەوەی گەلی کورددا

.—————————————————————————————————————-

یاسای ژووری کوردستان ئێرە دەنگی ئەندام و لایەنگر و دۆستانی حدکایە لە پاڵتالک
١- لە ژووری کوردستان ئێرە دەنگی ئەندام و لایەنگر و دۆستانی حدکا…یە لە سەر تۆری کۆمەڵایەتی پاڵتالک، کار و تێکۆشانی ئەم ژوورە لە سەر بنەمای رێز و خۆشەویستی و پاراستنی کەسایەتی میوانەکان لە ژوورەکەدا و لە ھەمان کاتدا گوفتوگۆ و دیالۆگ و لێکدانەوە و بە دواداچوونی بابەتەکانی…رۆژی  پەیوەندی دار بە مەسەلەی کوردەوە بە مەبەستی رەوشنگەری لە کۆمەڵگادا بەرێوەدەچێ و دەرگای ژوورەکەمان بۆ ھەموو حیزب و رێکخراوەکانی کوردستان و چالاکانی سیاسی و خەباتکاران و  نیشتمان پەروەران و دڵسۆزانی گەلەکەمان بە بێ جیاوازی روانگەی حیزبی ئاواڵەیە .

٢- لە گوفتوگۆ و دیاڵۆگی رۆژانەماندا  ھیچ قسەکەرێک  گوتەبێژی فەرمی حیزب و رێکخراوەکانی کوردستان و بە تایبەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران  بە ئەدمینەکانیشەوە نییە و میوانان ڕاوبۆچوونی شەخسی خۆیان دەردەبرن و درگای دیالۆگ بۆ ھەموو کەسێک ئاواڵاەیە بێجگە لەو رۆژانەی کە بە فەرمی سمینار بۆ بەرێزێک یان حیزب و لایەنێک دەگرین .
٣- بۆ گێرانی سمینار ، بە فەرمی لە لایەن کۆمیتەی پێکھێنەری سمینارەکانی تۆری کۆمەڵایەتی پاڵتاڵک لە ژوورەکەمان ،بانگھێشتن لە حیزب و رێکخراوەکانی کوردستان و چالاکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ھونەری و زانستی و ئابووری و ھەتد … دەکرێ  و شەخسی سمینارگێر بەرپرسە لە تەواوی قسە و باسەکانی خۆی لە کاتی دەستپێکی سمینارەوە تا کۆتایی سمینار و لەو ماوەیەدا ئەرکی بەرێوەبەرانی ژوورەکە تەنیا پاراستنی کەسایەتی سمینار گێر و کۆنترۆڵی ژوور و رێگرییە لە سەرھەڵدانی ھەرجۆرە گرژی و ئاڵۆزیەک کە لە زەرەری بەرژەوەندی گشتی بێ .
لەم بەشەدا قسە و باسەکانی سمینارگێر فەرمییە و روانگەکانی حیزبەکەی یا خود رێکخراوەکەی  دەخاتە روو و لەتەواوی قسە و باسەکانی بەرپرسیارە .
٤- بەرێوەبەرانی ژوور ھەموو کاتێک تەواوی ھەوڵی خۆیان دەخەنە گەڕ بۆ رێگری لە سەرھەڵدانی ھەر جۆرە گرژی و ئاڵۆزی و بێرێزیەک بە حیزب و لایەن و کەسایەتیەکانی کوردستان بە ھەر بیانوو و لە ژێر ھەرناوێکدا بێ و مێژووی چەند ساڵ کار و تێکۆشانی ئەو ژوورە شایەتی بۆ ئەو راستییە ئەدا کە بە سەدان کەس و لایەن لەو ماوەیەدا سەردانیان کردووە و سمیناریان گێراوە و قسە و باس و رەخنە و گازەندەی خۆیان بەو پەری ئازادییەوە دەر بریوە .
٥- لە ژووری کوردستان ئێرە دەنگی ئەندام و لایەنگر و دۆستانی حدکایە ، رەخنە لە سەر بنەمای فاکت و بەڵگە و بە مەرجی ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی لە پێناو چاکسازی و پێشکەوتندا لەسەر جەم لایەن و حیزبەکانی کوردستان ئازادە و بە تایبەت لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و مێژووی کار و تێکۆشانمان وەک  بەرێوەبەرانی ئەو ژوورە کە  زیاتر لە ئەندامانی ئەو حیزبەین  شایەتی ئەوەمان بۆ ئەدا و لە یەک ساڵی ڕابردووشدا زۆرترین دانی دەرفەت بۆ رەخنە گرتن لە حدکا بووە .
 ٥- بە مەبەستی لێکەوتنەوەی بەرھەمی ئەرێنی لە قازانجی گەلەکەمان و لەھەمانکاتدا رێگری لە تاکرەوی و گشتگیر بوونی باسەکانی ژوور ، کۆمیتەی پێکھێنەری سمینارەکانمان لە کەسانی بەتوانا و جێی متمانە و دڵسۆز پێکھێناوە تا بتوانن بە پێی پیویست و لەسەر ئەساسی شرۆڤە و خوێندنەوەی بابەتەکانی رۆژی تایبەت بە کوردستان پەیوەندی بە چالاکان و حیزب و لایەنەکانەوە بگرین .
٦- لە لایەن بەرێوەبەرانی ژووری ئێرە دەنگی ئەندام و لایەنگر و دۆستانی حدکا ڕێگری دەکرێ لە ھەر جۆرە بێ رێزی، نانەنەوەی ئاژاوە ، سووکایەتی و تۆمەت لێدان بە ھەر بیانوو و بەھانەیەکەوە وە بە ھەرکەسێک و لە ناو ھەر جل و بەرگێکدا بێ .
 لە کۆتاییدا بۆ جارێکیتر بە پێویستی دەزانین کە سوپاسی سەرجەم ئەو کەس و لایەنانە بکەین کە لە یەک ساڵی رابردوودا بەشداری قسە و باسی ژوورەکەمان بوون بە تایبەت ئەو بەرێزانەی کە زەحمەتیان کێشا و کاتی خۆیان بۆ تەرخان کردین و بەدەم داواکاریەکانمانەوە ھاتن وەک گێرانی سمینار لەسەر بابەتە جۆراوجۆرەکانی رۆژ .

سەلاو لە خەباتکارانی گۆڕەپانی خەبات و تێکۆشانی گەلی کورد لە پێناو دەستەبەر بوونی مافە رەواکانمان
بژی کورد و کوردستان
سەرکەوێ خەباتی رزگاری خوازی گەلی کورد لە ھەر چوار پارچەی کوردستان
بەرێوەبەران و کۆمیتەی پێکھێنەری سمینارەکانی تۆری کۆمەڵایەتی پاڵتاڵک لە ژووری کوردستان ئێرە دەنگی ئەندام و لایەنگر و دۆستانی حیزبی دێمکراتی کوردستانی ئێرانە
٣١/١٢/٢٠١٢
 
 تێبینی : ژوورەکەمان لەدوای کاتژمێر ١٩ ھەموو رۆژێک دەکرێتەوە و تا نیوەشەو درێژە بە قسە و باسەکانی خۆی ئەدا

بەشی پەیوەندیەکانی ژووری کوردستان ئێرە دەنگی ئەندام و لاینگر و دۆستانی حدکا
٠٠٤٣٦٧٦٦٣٠٢٢٤٢  ژمارە تەلەفوون
ئیمەیل   : houssein.xalxal@yahoo.com

ژوورەکە لە سەر تۆری کۆمەڵایەتی پاڵتاڵک  : Kurdistan Era Dengy Endamu Layengru Dostani PDKI

 فەیسبۆک    :   https://www.facebook.com/#!/pages/Era-Dengy-Endamu-Layengru-Dostani-PDKI/{jcomments off}٢٤٤٦٩٠٩٤٥٥٥٠٩٢٣

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی