"an independent online kurdish website

هەواڵدەرەکان بڵاویان کردوە کە سێ ژنه خەبات گێرى کورد بەڕیزان سەکینه جانسێز ، فیدان دوغان و لەیلا سویلەمز لە رۆژى ١٠ى بەفرانبارى ٢٠١٣ لە شارى پاریس بە گوڵڵەى تیرۆریسمى دڵ رەق شەهید کران و بە کاراوانى دریژى شەهیدانى کورد پیوەست بوون.omar_sherifzade
بە پێ هەواڵەکان هەر سێ کەس چالاکى نێو ڕیزەکانى پارتى کریکارانى کوردستان (پ.ک.ک ) بوون و پیش بینى ئەوەش دەکرێ که ئامانجى ئەسڵیش لەم تیرۆرە خانمى سەکینە جانسێز بوو بێت. تیرۆر بە شیوەى زۆر حیرفەیی بەریوە چوە هەر بویە ئەگەرى ئەوەى کە تیروریستەکان ئاشکرا بکرێن و پلانەکەیان لە قاو بدرێت ، گەلێک لاوازە موممکینه وەک زۆر کردەوەى تیرۆریستى دیکە هەروا بە نهینى بمێنیتەوە.بەڵام بۆ هەموو ئەو کەسانەى که بە شوێنى رووداوە سیاسیەکانى کوردن ، سەرەکى ترین پرسیار ئەوەیە کە چ کەسانیک و بە چ مەبەستیک ئەم تێکوشەرانەى کوردیان خەڵتانى خوێن کرد ؟!

I. ئەگەرى یەکەم ـ بەڕیز سەکینە جانسێز جگە ئەوەى کە یەکیک لە دامەزینەرانى پارتى کریکارانى کوردستان (پ.ک.ک ) بوە ، هێندیک بەرپرسایەتى حەساس و گرنگى لە ئەستو دا بوە هەر بویە رەنگ بێت ناوبراو بە هوى حەساس بوونى بەرپرسایەتیەکانى حوکمى کۆژرانى درابێت.سەکینە بەرپرسى وتویژ لە گەڵ میتى تورکیە لە دوو ساڵى ڕابردوو دابوە ، بەرپرسى کڕینى شتومەک و کرەستەى نیزامى لە ئوروپا بۆ پارتى کریکارانى کوردستان (پ.ک.ک ) دا بوە ، بەرپرسایەتى دارایەکانى ئەم پارتەى لە ئوروپا ى وەئەستو بوە بە دەلیلى ئەوەى کە پارتى کریکارانى کوردستان (پ.ک.ک ) لە لیستى تیروریزمى ئوروپا دایە ، دارایەکانى (کە کەم نین )ناتوانى و ناکرێ بە شیوەى قانوونى لە بانکەکان دا بن هەر بویە دەبى بە شیوەى نهینى و بە بێ بەڵگەى رەسمى لە لاى ئەفرادى جێ متمانەى ئەم پارتە دابنرێن بە واتەیەکى دیکە بەڕیز سەکینە جانسێز تاقانە بەڵگەى دارایەکانى ئەم پارتە بوە کە نەمانى ئەویش یانى نەمانى بەڵگەکان. پووڵ هەموو کەس بە لاڕى دەبات تەنانەت بە باورترین مرۆڤیش هەر بویە پیش بینى ئەوە دەکرێ کە ئەم جەنایەتە سیاسى نەبیت بەڵکو بە خاترى دەس بە سەر دا گرتنى پووڵ ئەنجام درابێت و لە لایەن ئەو کەسانەوە کە پووڵى ئەم پارتەیان لە لایە و جێ متمانەى سەکینە جانسێز بوون ، بەریوە چوبێت (کردەوەیەکى مافیایی وەک فیلمەکانى هالیود ).

II. ئیحتیماڵى دووهەمـ باڵە فاشیستەکانى تورک کە لە ئەساس دا بوونى نەتەوەى کورد حاشا و ئینکارى دەکەن و لە بەین چوونى هەموو مرۆڤێکى کورد بە ئاوات دەخوازن ، یەکى دیکە لەو ئەگەرانەیە کە ئەم کردوە جەنایەتکارانەى ئەنجام دابێت تا بەم شێوەیە رەۆتى وتوویژ و ئاشتى لە نێوان تورکیە و کورد بشێوینن لە ساڵى ١٩٩٣ تورکیت ئوزاڵ ئیقدامى بۆ ئاشتى لە گەڵ کورد کرد پاشان بە شیوەیەکى نهینى لە بەین چوو کە کاتى خۆى دەنگۆى ئەوە هەبوو کە بە وەسیلە ئەو گروپە فاشیستانەى تورک دەرمان خۆار و قوربانى کرابێت.مێژوو لەم بارەوە حیکایەتى زۆرى هەیە لە ساڵى ١٩٩٥ ئیسحاق رابین لە ئیسرائیل بە دەست یەهودیە فاشیستەکان تێرور کرا و بوو بە قوربانى پروسەى ئاشتى لە گەڵ فەلەستینیەکان بەڵام دوور بە نەزەر دەگات کە دۆڵەتى تورکیە وەک سیاسەتى رەسمى ئیقدامى کوشتنى ئەم سێ تێکوشەرەى کوردى کردبێت چونکە بە زۆر دەلیل پیش بینى ئەوە دەکرێت کە لە هەلومەرجى ئیستا دا ئەم تیرۆرە بە قازانجى سیاسەتى دۆڵەتى تورکیە نەبێت.

III. پارتى کریکارانى کوردستان (پ.ک.ک ) یەکى دیکە لەو ئەگەرانەیە کە راست وخۆ یان ناراست وخۆ بریارى لە بەین بردنى بەڕیز سەکینه جانسێزى دابێت بە داخەوە ئەم پارتە لە ڕابردوو دا سابیقەى حەزفى فیزیکى نارازیانى خۆى و هەروا کوشتن و تیرۆرى رەخنەگرانى لە دەرەوەى خۆى دا بوە لە رۆژى ١٧ى نوامبرى ساڵى١٩٧٨ لە ئاوایی فیس لە ناوچەى دیاربەکر ١٩ چالاکى کورد کۆ بوونەوە و پارتى کریکارانى کوردستان (پ.ک.ک ) یان دامەزراند که بەشێکى بەرچاۆ لەم پیکهینەرانە لە خەبات دژى دۆڵەتى تورکیە لە بەێن نەچوون ، بەڵکو لە لایەن پارتى کریکارانى کوردستان (پ.ک.ک ) وە درە و کران. لە ساڵى ١٩٩٠ ئەندامى کومیتەى ناوەندى لە سەر تەختى نەخۆشخانەى شارى قامیشلە لە رۆژى رووناک بە وەسیلەى پارتى کریکارانى کوردستان (پ.ک.ک ) تەنیا بە تاوانى رەخنە گرتن تیرۆر کرا و لەبەین چوو.

تیرۆرى (ڕیفاندنى )بەڕیز ئوجەڵان لە ساڵى ١٩٩٩ بوە هوى ئەوە کە باڵێکى رادیکاڵ لە نێو ئەم پارتە دروست بێت کە پارتى کریکارانى کوردستان (پ.ک.ک ) ى چند قات رادیکاڵ تر کرد لە دوو ساڵى ڕابردوو بە هوى ئاڵ و گۆڕەکانى رۆژهەڵاتى ناوەراست (ئینقلابى عەرەب ) ئەم باڵە گەلێک بە هێز بوە بە چەشنێک چى دیکە ئوتوریتەى بەڕیز ئوجەڵان قبووڵ ناکات.

بە پێ نیشانەکان بەڕیز سەکینە جانسێز لە نیزیکانى بەڕیز ئوجەڵان و وەک یارى غارى ناوبراو بە حیساب هاتوە پێکهینانى زەمینەى وتووێژ لە نێوان دۆڵەتى تورکیە و بەڕیز ئوجەڵان بە ئینتیکارى بەڕیز سەکینە ئەنجام دراوە و مەبەستى بەڕیز سەکینەش لەم ئیتیکارە ئەوە بوە کە بەڕیز ئوجەڵان وەک بڕیار دەرى ئەسڵى بە سەر پارتى کریکارانى کوردستان (پ.ک.ک )بێمینیتەوە.

باڵى رادیکاڵ بە سەر پارتى کریکارانى کوردستان (پ.ک.ک ) هەم موخالیفى وتووێژ لە گەڵ دۆڵەتى تورکیە و هەمیش نایەویت بەڕیز ئوجەڵان لەو وتوویژە دا بڕیاردەر بێت بەڵگەش بۆ ئەم گوتەیە ئەوەیە کە لە موداى دوو حەوتو وتوویژ دا لانى کەم دوو جاران عەمەلیاتى نیزامى بە شیوەى بەربڵاو ئەنجام دراوە کە بەم جورە باڵى رادیکاڵ بسلمێنى کە مەسەلەى وتوویژ لە گەڵ دۆڵەتى تورکیە بە جیدى ناگرێت.{jcomments off}

قسەى بەڕیز عوسمان ئوجەڵان کە بە راشکاوانە باڵى رادیکاڵ (ئەرگەنەکۆنى پ.ک.ک ) دەس نیشان ئەکات و مستەفا قەراشوو و رەزا ئاڵتون لەم تیرۆرە دا تاوانبار دەکات ، دەبى زۆر بە جیدى بگێرێت چونکە بەڕیز عوسمان ئوجەڵان ئاگادارى بە سەر نهینیەکانى پارتى کریکارانى کوردستان (پ.ک.ک ) هەیە پیویستە ئاماژەش بەوە بکرێ کە رەزا ئاڵتون لە پیکهینەرانى ئەم پارتەیە و لە ساڵى ١٩٨٣ ـ ١٩٨٤ لە پاڵاوتن (تصفیە ) ى تەشکیلاتى پارتى کریکارانى کوردستان (پ.ک.ک ) رۆڵى ئەسڵى گێراوە و ئەندازیارى لەبەێن بردنى بەشێک لە دامەزرینەران ئەم پارتە لە ساڵانى ڕابردوو دا بوە.

سیاسەت کردن لە حیزبى ئیکس ترێمیست وەک پارتى کریکارانى کوردستان (پ.ک.ک ) وەک شەقامى یەک تەرەفە وایە ئەگەر واردى بوى گەرانەوەت بو نیە و ئەگەر بگیریەوە حەتمەن لە بەین دەچى.

ع ـ شریف زادە ـ ئاڵمان ـ ٢٥ى بەفرانبارى ٢٧١٣

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی