زۆر قسە و باس لە سەر ئاڵای کوردستان دەکرێ. کەی دانراوە؟ کام شۆڕش یەکەم جار هەڵیداوە ؟ کێ دروستی کردووە؟ و ………. هتد.
بە هاتنە ئارای میدیایەکی بەربڵاو و تۆڕی کۆمەڵایەتیی بەرینی پەیوەندییەکان ، جاری وایە یەک وێنە ولامی سەدان و بگرە زۆرتریش بابەت و نووسراوە و سیمینار وباس دەداتەوە.{jcomments off}
لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبۆک و لە سەر دیواری تیکۆشەریکی دیڕینی حیزب بە ناوی کاک ئیسماعیل قادری ، وێنەیەکم کەوتە بەر چاو کە سرنجی ڕاکێشام. ئەم وێنەیە لە کاتی بە خاک سپاردنی شەهید دوکتیۆر قاسملوو و شەهید عەبدولا قادری ئازەر دا گیراوە کە دەکاتە مانگی ژووئیە( مانگی) ی ساڵی ١٩٨٩ لە پاریس و گۆڕستانی پێرلاشێزی پاریس.
وێنەکە بۆیە سرنجی ڕاکێشام کە هەر لەو ڕێوڕەسمە دا ئاڵای کوردستان بە شکڵی ئیمرۆیی هەیە. لە کاتێک دا من و ئیوەش دەڵێین ئەم ئاڵایە هەمان ئاڵایە کە ساڵی ١٩٩٢ پارڵەمانی باشوری کوردستان پەسندی کردووە! بەلام ئەم وێنەیە بە بێ شرۆڤە پێمان دەڵێ : هەم ئێمە هەڵە دەکەین وهەم پارڵەمانی کوردستانیش ئەگەر پێیوابێ ئەو ئاڵایەی ئێستا هەمانە یەکەم جار بەم شکڵەی کە هەیە ، پارلەمانی باشوور دایناوە و پەسندی کردووە. کەوابوو پێش پارڵەمانی کوردستانیش ئەم ئاڵایەی کوردستان هەبووە .
هەر چەند نازانم ئەم ئاڵایە لە لایەن کام ڕێکخراوی کوردی یەوە لەو مەراسیمە دانراوە؟ ( ئەنستیتووی کورد، کۆمکار، یان…..) . دیارە مەبەستم لە ٣ ڕەنگەکە نیە، مەبەستم ڕۆژی ناوەڕاستی ئاڵاکەیە کە ، ئاڵای سەردەمی کۆمار لۆگۆی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی تێدایە .
هیوادارم کە وڵامی ئەو پرسیارانە وەرگرین.
دیارە کاک خەلیلی پێشنەماز دەڵێ ئەم وێنەیە هی گۆڕستانەکە نیە. جا کامیان دەقیقە ، من نازانم و هیوادارم ڕوون بێتەوە.
بەلام تا ئەوەی کە زانیاریان بۆ ناردووم ، ئەم وێنەیە بەرلەوەی جەنازەی شەهیدان ببردرێتەوە گۆرستان ، لە ناوەندی ئەنستیتووی کورد گیراوە .