"an independent online kurdish website

بە پێی ھەواڵێک کە راگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامی ئەمرۆ پێنج شەممە ٢٦ی رێبەندان بڵاویان کردەوە، پاسدار حەسەن شاتری ئەندازیار و  بەرپرسی ئاوەدان کردنەوەی لوبنان لە شەری ٣٣ رۆژەی ” حزب ڵلە “ای لوبنان لەگەڵ ئیسرائیلدا ،  لە شاری حەلەبی سووریە تیرۆر کرا.
لە بارەی کوژرانی پاسدار شاتریەوەhes_shatr12

سایتی ” بلاغ ” دەنووسێ : سەردار حەسەن شاتری لەگەڵ دوو ھاورێی لە شاری حەڵەب دەکەونە کەمینی ترریستەکانەوە و تەنیا شاتری دەکوژرێ .
پاسدار رەمەزان شەریف بەرپرسی راگەیاندنی گشتی سوپای پاسداران  بە رادیۆ و تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامی راگەیاند کە سەردار شاتری لە رێگای گەرانەوە بۆ بەیرووت  بە دەمیشقدا و بەدەستی کەسانی سەر بە ئیسرائیل کوژراوە .
ئەو پاسدارە خەڵکی شاری سمنان بوو و ئەمرۆ لە تارانەوە دوای رێ و رەسمی سوپای پاسداران ، بەرەو شارەکەی راگوێزراوە ، ئەوە لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامی داییم ئەو ھەواڵانەی رەد داوەتەوە کە لە سووریا چالاکی راستەوخۆی سەربازی ئەنجام دابێ  سەڕەراێ ئەوەی کە تا ئێستا چەندین جار و بە کۆمەڵ لە فەرماندە و پاسدارەکانی سەر بە سوپای قودسی کۆماری ئیسلامی بە دەستی ئەرتەشی ئازادی سووریە بە دیل گیراون .

کۆماری ئیسلامی و ” حیزب اللە “ای لوبنان خەریکی دروست کردنی ھێزێکی میلیشیان تا لە ئەگەری رووخانی رژێمی بەعس ، بەرژەوەندیەکانی ئەو دوو لاینە بپارێزن .

رۆژنامەی ” واشنگتۆن پوست ” لەم دواییەدا ڕاپۆرتێکی لەو بارەوە نووسی و باسی ئەوەی کرد کە ھەرچەندە ھێزەکانی سوپای پاسداران و حیزبولای لوبنان یارمەتی بە رژێمی ئەسەد ئەدەن بەڵام ئامانج لە دروست کردنی ئەو رێکخراوەیە پاراستنی بەرژەوەندیەکانی ئێرانە و بۆیە ئەو رژێمە بە تەمایە ھێزێکی تەیار و پۆشتە لە مێلیشیا لە سەراسەری وڵات دروست کات و ھەر لەو بارەوە ھیلاری کلینتۆن وەزیری پێشوویی دەرەوەی ولایتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاش ڕایگەیاند :ھەواڵیان بەدەست گەیشتووە کە کۆماری ئیسلامی راوێژکاری سەربازی و کەل و پەلی زیاتری شەریان بۆ ھاوکاری بەشار ئەسەد ناردووە . 

ئێران بە شوێن کردنەوەی بەرەیەکی نوێی شەر لە لوبنان دژ بە ئیسرائیلە

وایدێن فێڵد نووسەری بە ناوبانگی ئاڵمانی لە بابەتێکدا کە بە پێی سەرچاوەی باوەر پێکراو نووسیویەتی و  لە رۆژنامەی دی ڤۆڵتی ( Die Welt ) ئاڵمانی بڵاوی کردۆتەوە ، دەنووسێ :  کۆماری ئیسلامی ھەوڵ ئەدا بەرەیەکی نوێ لە دژی ئیسرائیل و بە ھاوکاری حیزبولای لوبنان لە خاکی لوبنان پێکبێنێ .
نووسەر دەڵێ : گرنگی ئەو بەرەیە کاتێک جیگای سەرنجە کە شەرێک دژ بە ئێران ھەڵایسێ و ھەر ئەو  کاتەشە  دەزگای سەربازی ئامادە کراوی ئێران لە لوبنان بە ھانای کۆماری ئیسلامیەوە دێت .
   فێڵد لە کۆتایشدا دەنووسێ کە ئەو بەرەیە بە ھاوکاری رژێمی سووریە و لە رێگای ئەو وڵاتەوە کەل و پەلە سەربازیەکان بۆ لوبنان دەگوازرێنێەوە .

کۆماری ئیسلامی رێکخراوێکی سەر بازی نوێ بە ناوی ” بسیجی ٦٠ ھزار کسی ” لە سووریە رێکدەخات

سایتی ” العربیە ” ڕاپۆرتێکی لەو بارەوە بڵاو کردۆتەوە و دەنووسێ : بەپرسی بنکەی” رھبردی عمار” ی کۆماری ئیسلامی ئاخوند مەھدی تالب  ھەواڵی دروست کردنی بەسیج لە سووریە و بە ھاوکاری کۆماری ئیسلامی دا ، ئەو مەلایە دەڵێ کە ئامانجی ئەو رێکخراوە نوێیە بۆ رووبەروو بوونەوە لەگەڵ دژبەرانی حکومەتی بەشار ئەسەدە .
بنکەی عەمار بە بۆنەی ٣٣ ساڵ تەمەنی کۆماری ئیسلامی لە لاین ژمارەیەک لە بەرپرسانی فەرھەنگی کۆماری ئیسلامی لە ھەموو ئێراندا دامەزراوە  و دەگوترێ کە  یەکەم کۆبوونەوەی خۆیان لە بنکەی عەمار سازداوە .
ئاخوند مەھدی تالب لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی بەسیجی خوێندکاری کۆماری ئیسلامی باسی لەوە کردووە کە سووریە ئەرتەشی ھەبوو بەڵام نەیانتوانی کۆنترۆڵی شەر لە ناوخۆی ولاتدا بکەن ھەربۆیە کۆماری ئیسلامی پێشنیاری سازدانی بنکەیەکی بەسیجی دا و دواتر بەسیجی سووریە بە ٦٠ ھەزار حیزبولاھی دروست کرا و توانیان کۆنترۆڵی شەر لە دەستی ئەرتەش وەرگرنەوە .
لە کۆتایدا سایتی ئەلعەربیە لە زمان ” ایتارتارس ” دەنووسێ کە رێکخراوە ھەواڵگریە رۆژاواییەکان دەستیان بە ھێندێک زانیاری گەیشتووە کە بە پێی ئەو زانیاریانە ، تاقمە چەکدارە لیباس مەدەنیەکانی سەر بە بەشار ئەسد لە ھۆزی عەلەویەکان پەیوەستی ئەو لەشکرە دەبن کە لە شێوەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی رێکخراوە .
شایانی ئاماژە پێدانە کە دەنگۆی سازدانی رێکخراوەیەکی نوێ بە بەرپرسیارەتی کۆرەکانی  خامنەیی بە مەبەستی کۆنترۆڵی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئارادایە .
دەگوترێ دوا بەدوای سەرھەڵدانی کێشە لە نێوان لاینگرانی عەلی خامنەیی رێبەری ئایینی و ئەحمەدی نژاد سەرۆک کۆمار ، بە ھاوکاری ژمارەیەک ئاخووند و بەشداری ھەردوو کورەکەی عەلی خامنەی ” مجتبی و میپم ” ناوەندێکی کۆنترۆڵی نیزام ساز دەکرێ کە بەرپرسیارەتی ئەو ناوەندە  بە کورەکانی خامنەیی دەسپێردرێ و ھۆکاری دروست بوونی ئەو ناوەندەش کۆنترۆڵ و پارێزگاری رژێمە لە ئەگەری ھەرجۆرە سەرھەڵدان و مەترسییەک بۆ سەر رژێم ، ھەرچەند گۆیا رێکخەرانی ئەو ناوەندە باسیان لەوە کردووە کە ئامانج لە دروست بوونی ئەو ناوەندە  رێگری لە فێلی ھەڵبژاردنەکانی خولی یازدەھەمی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ھاوینی ١٣٩٢ی ھەتاویە کە  بریارە بەرێوە بچێ.
ئا. رەشید ز{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی