"an independent online kurdish website

سەرەكیترین ئامانج لە دامەزراندنی رۆژنامەی ئاگری، گەیاندنی زمانحاڵی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بۆ ئەو بەشە لە كوردستان بووە كە زیاتر كوردەكانی كرمانج تێدا نیشتەجێن.ilham_chaychi13

زاراوەی كرمانجی زاراوەی زۆرترین بەش لە كوردەكانە كە پێویستە حیزبی دێموكرات سیاسەتەكانی خۆی بۆ لای ئەوان بگوێزێتەوە.
رۆژنامەی ئاگری لە یەكەم ژمارەكانی خۆیدا هەتا ئێستا، رێگایەكی دیاری لەبەردەم گرتووە و هەتا ئەم ژمارەیە كە 200هەمین ژمارەیەتی، لەم رێگایە لاینەداوە. یەكێك لەم خاڵانە، گرینگیدان بە بابەتە كۆمەڵایەتیەكان و بابەتەكانی پێوەندیدار بە پرسی ژنان بووە كە تەنانەت بەشێك لە رۆژنامە بەو مەبەستە تەرخان كراوە و بەردەوام نوسەران و هاورێیانی رۆژنامەی ئاگری لەو بوارەیەوە بابەتی رۆژ و شوێندانەریان نووسیوە.

هۆكاری سەركەوتنی رۆژنامەی ئاگری لەو بوارەوە دەگەرێتەوە سەر پێناسەی دروستی ئەم رۆژنامەیە لە كێشە كۆمەڵایەتیەكانی كۆمەڵگای كوردستان. بە گشتی دوای چاوخشاندنێكی سەرەكی بەسەر بابەتەكانی بەشی كۆمەڵایەتی بۆمان دەردەكەوێ‌ كە نووسەرانی ئەم بەشە هەوڵیان داوە لەسەر ئەو شوێندانەریانە بنووسن كە لە ئاكامی ئاڵۆگۆرەكانی پێكهاتوو لە ناوكۆمەڵگا، بو هۆی بێ‌تفاوت بوونی سازمانەكانی مەدەنی و حكوومەت بە نیسبەت ئەم ئاڵۆگۆرانە درووست بوونە. بۆ نموونە: بە كار هێنانی ماددەهۆشبەرەكان، ژنانی سەرشەقامەكان، لەشفرۆشی، هەڵاتنی ژنان و لاوان لە ماڵا، هەڵاتنی مێشكەكان لە وڵات، … دەیان كێشە و دیاردەی دزێوی ناوكۆمەڵگا كە لە لایەن كاربەدەستانی حكوومەتی و بە هۆی نەبوونی ئازادی بۆ سازمانە ناحكوومیەكان، ئەم كێشانە هەتا دەروات قووڵتر و چارەسەرییەكانی دژوارتر دەبێت.

لە قاودانی ئەم بابەتانە بە مەبەستی ئاگاتر كردنی خەڵكی كوردستانە و دەرخستنی سیمای راستەقینەی كۆماری ئیسلامی كە بەرهەق خەڵكی كورد چ جەنایەتگەلێك دەكات، زۆر گرینگە. خەڵكی كوردستان نە تەنیا لە لایەن دەزگاكانی حكوومەتی دەچەوسێنەوە، بەلكوو كۆمەڵگای ئێران بە گشتی و كوردستان بە تایبەتی ژێردەستی سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بووە و هەوڵ دەدری بە پەرەپێدان بە دیاردە دزێوەكان، كۆمەڵگایەكی فاسد و وێران بۆ خەڵك بە جێ بێلن.

بۆیە ئەم ئەركە پیرۆزە كە رۆژنامە ئاگری وێرای بردنی سیاسەتەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران نێو خەڵكی كوردستان وەئەستۆی گرتووە و جێ‌بەجێی دەكات، یەكێك لە پێویستترین شێوەكانی خەباتی ئەم سەردەمەیە، بە تایبەت كە بابەتەكان بە زاراوەیەك بڵاو دەبێت كە لە چوارپارچەی كوردستانیش خوێنەری هەیە. بۆیە چالاكانی كۆمەڵگای مەدەنی، چالاكانی مافی ژنان، چالاكانی مافی لاوان و مندالان و … دەبێ‌ بە ئەركی خۆیان بزانن كە هاوكاریی ئەم رۆژنامەیە بكەن و دەنگی مافخوازی خۆیان بگەیننە هەر چوارپارچە لە كوردستان.
بە هیوای بەردەوامی رۆژنامەی ئاگری

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی