"an independent online kurdish website

هەموو ئەو پیت و وشانە کە لە بابەتەکانی پێشوودا خستمانە بەر دەستی بەڕێزتان تایبەتی زمانی ئیسلاوەabdurehman_mirzayi

٠ بەکاربردنی ئەم پەستانە، لەنووسراوە بزمارییەکانی هخامەنشیدا  وەکو زمانی ڕووسی جێ گری نێویان لە گەڵدایە (ضمیر)    بەم جٶرە لە نووسراوەکانی هخامەنشی لە گەڵزمانێکی بە تەواوی نەناسراودا  ڕووبەڕوو دەبینەوە کە لە گەڵ وشە  و ڕێزمانی خەڵکانی ناوچەیی کۆن و هەنوکەیی ئیراندا هاو وێنەیە کیان بۆ نادۆزرێتەوە.

  نزیکایە تی لە گەڵ زمانی کۆنی ئیسلاوی باشووریدا هەیە٠ ئیستا پێویستە لە کنت وشارپ ولاینگرانی ناوخۆیی ئەوانە پرسیار بکرێت، لە بەر چی ئەم زمانە بە تەواوی نە ناسراو و نە یارە لە گەڵ زمانی خەڵکانی ڕەسەنی ئیرانی کۆن و هە نووکەییدا بە فارسی دێرینە نێویان لێ ناوە و بە چ ئامانجێکە وە ئەم ناسنامە ساختە ێان بۆ زمانی فارسی ئیستا خۆلقاندووە ؟ ئەم لێکدەرەوە  و ئیران ناسانەێ نووسراوەکانی هخانشی دەسکارییەکی نا ڕاستیان لە گەڵ هەستیارترین تێکستەکاندا ئەنجام داوە و ئەوانەێان بە شێوەیەک پەرە پێداوە  و پێکەوە لکاندوویانن کە ئەبێتە هۆێ  شەرمەزاری هەر لێکۆڵەرو پشکێنەرێکی وردبین و ڕاست باوەڕ٠ 

ئەم لێکدانەوانە هەندێ جار بە ڕادەیەک لادەرانە و بێ بناغەیە کە دەتووانین ئەوە وەکو بە ڵگەی نەزانین  و نمونەکاری وڕقەبەری بکەرانیان بخەینە بەردەس٠ ارتاچا ، نێوی بێ لاین لە حاڵەتی(لێکەری بە ..  تاک)=(ارت)نێوی فریشتەی یەکسانییە و پاشکۆی(چا)کە لە پارسی دێرینەدا  دووەمین شێوە لەپیتی بادانەوەیە (‌‌‌عطف)وەکو پاشکۆی

(QUE)

لەزمانی لاتیندا لکێنراوە٠ بۆنموونە ئاڵایەک کە بە سەربازە ڕۆمییە کان بوو،ئەم چوار پیتەی لە سەر نووسرابو

R.S.P.Q

کە کورتکراوێ

( Romanus  Senatus Populusque)

واتا- ئەنجومەنی نەتەوە یی ڕۆمی!!! شارپ،فرمانهای شاهنشاهان هخامنشی،ل ١٢٢ ٠  ئەم تێبینییەی کنت فریۆکارییەکی بێ وێنەیە٠ نووسراوە خوێنان و ڕۆژهەڵات ناسان، کە لە خۆیانەوە خۆاداوەندێکی کۆن بە نێوی ئەهورامەزدایان بۆ ئیرانییەکان خولقاند،ئەۆکاتە کە لەگەڵ نێوی دیکەیی خۆداوەندانی هخامەنشییەکان لە نووسراوەکاندا ڕووبەڕوو دە بنەوە ،نێوەکانیان بو یەکسانی وپیرەوەهاتن ویاسا دەگۆڕن،و نیشانە کانیان تاڕادەی پێشەوایەکی ئاینی پلە نزمی بێ نرخ و  یا ئەو پەڕیی،هاوڕیەکی ئەهورا  مەزدا دا ئە بەزێنن!

ئەمانە هەموو لە حاڵێکدایە کە خوداوەندی سەرەکی هخامەنشییەکان لەنووسراوەکاندا ناویی ساختەی ئەهورامەزدایان پێوە نییە بەڵکو (بگ)و(ارت)یانیان پێ ئەیژن، و ئەم دووناوە هەمیشە لەنوسراوەکاندا بە پیرۆزی یادیان لێ دەکرێت و (بگ) نێوی خواوەندێکی کۆنی ئیسلاوەکانە کە داریوش و خشایار شاه لە نووسراوەکانی بێستون و تەختی جەمشید دا نێویان هێناوە٠  لەو ڕووەوە  خوداوەندی سەر زەوین بەخش و خوداوە ندانی دیکە یارمەتی منیان دا کە درۆ وێژ نەبووم… لەو شوێنەدا کە پێشتر دێوەکان پەرەستش دەکران، من بە سەر خۆ (ارت) خواوەندی سەر زەوین بە خشم پەرەستش دەکرد٠

ئەڵبەتە ئەم دێو پە رەستانە،  دانیشتووانی ڕەسەنی پێش لە هخامەنشی ، و بە بیر و باوەڕی کۆنی خۆیانەوە دەژیان٠ نووسراوە خوێنان هیچ کاتێک (ارت) و (بگ)یان وەکو خوداوەند نە ناساندووە و نەیانوتووە کە (ارت)و (بگ ) گرنگترین و گەورە ترین خوداوە ندانی هخا مەنشییەکان بوون و بە پێچەوانەی ئە هورامەزدا قورساییان بە ڕادەیەک بوو کە نێوی کۆمە ڵێک لە کە سایە تییە پلە بەرزەکانی هخامە نشی و شوێنە جۆغرافییەکان بە پێشە کی نێوی ئەو خوداوە ندانەوە دەست پێدەکات .

ارت وان =اردوان­

رت اخ= سەربازێک کە بەر پرسی هەڵکۆڵینی کاناڵ لە دوورهەی آتوسبوو٠

ارت فرن=برای داریوشی یەکەم

بگواس = گەورە ڕاوێژکارێکی بارەگای هخامەنشی

بگا بوخش=کە سێک لە ٧ هاوکارەکەی داریوش لە کودەتاکەی دژبە بەردیا

بگا بیگن=بابی ویدرن

ارت خشترە=اردشیر

ارت بان=ردوان

ارت باس=سەرکردەیەکی سۆپاکەی اردشیر

ارت منش=لە هاوبەشانی داریوش لە کودەتاکەی دژبە بەردیا

ارت وردیا=زاوای داریوش

ارت سیراس=گەورە پیاوێکی بارەگای هخا مەنشی

ارت قاپو= واتای دەروازەی خودایان و شوێنێکە لە تۆرکیە و شوێنێک کە نووسراوە یەکی چکۆلەی سەردەمی خشایارشای لێ یە٠

ارت باتس=سەرکردەو بەرپرسی یە کێ لە وڵاتە داگیرکراوەکانی سەر دەمی کورش{jcomments off}٠

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی