"an independent online kurdish website

ڕۆژنامەی کوردستان کە یادگاری دامەزرێنەرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و لە پێشەوەی هەمووان پێشەوای حیزب ، پێشەوا قازی محەممەدە و لەم ڕۆژانەی دوایی دا ژمارەی ٦٠٠ لە دەورەی دووهەمی خۆی دەرکرد. kurdisatan_menzume1

بۆ ئەوەی بتوانین کەمێک ” منظومە” بوونی کوردستان بسەلمێنین ، جێی خۆیەتی ئیشارەیەکی کورت بە دایرەی مێژوویی لە مەنزوومەی  کوردستان بکەین.

هەموو مەنزوومەیەک  پێک دێ لە ژمارەیەکی زۆری سەیارە و ئەستێرە و …. ، و ڕۆژنامەی کوردستانیش بە هەمان شێوە خۆی مێحوەری سەرەکیی ئەو مەنزوومەیە  بووە و هەیە کە پێی دەگوترێ : ڕاگەیاندنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران .

کوردستان لە سەرەتا دا بە ” بیری حیزبی دێمۆکراتی کوردستان” دەناسرا وهاوکات ڕۆژنامەی فەرمیی کۆماری کوردستانیش بوو.

لە ڕۆژگاری دەستپێکی تەمەنی کوردستان دامەنزوومەکەی پێک دەهاتن لە : رادیۆیەک لە پایتەختی کۆماری کوردستان ، گۆڤاری هاواری نیشتیمانی لاوان ، گڕوگاڵی منداڵان ، هەڵالە و …….. و بە پێی سەرجاوەکان ، تا ١١٣ ژمارەی دەرچووە .

دوای تێک چوونی کۆماری کوردستان ،بۆ ماوەیەک ئەو مەنزوومەیە تەنانەت مەجالی نەبوو بە دوری خۆشیدا بخولێتەوە و دوژمن بەتەواوی گەمارۆی دابوو.

بەڵام هیندەی پێ ناچی کە دەورەی دووهەمی  ئەو مەنزوومەیە لە لایەن کۆمەڵێک خوێندکاری دێمۆکراتەوە لە باکووی ئازەربایجان  و بە قەوارەی یەک ڵاپەرەیی لە گەل ڕۆژنامەیەکی ٣ ڵاپەڕەیی ئازەری نیزیک بە ٣٠٠ ژمارەیەکی دەر دەچێ  و ئەویش رادەوەستێ.

دەوری سێهەمی  کوردستان دەگەڕێتەو ەبۆ سەردەمی حکوومەتی موسەدیق . ئەو دەورەیە بە ئیمکاناتی شەخسیی دوکتۆر قاسملوو کە ١٨ هەزار تمەن لە بابی وەردەگرێ و لە تەورێز تا پێنج ژمارە دەردەکەن.

دەوری چوارەم ئەوەیە کە لە ئۆرووپا و دیسان لە لایەن دوکتۆر قاسملووی گەورە و چەند هاوڕێیەکی دیکەی دەردەکرێ. ئەو دەورەیەش ١٠ ژمارەی دەرچووە .

پێم خۆشە باسی ئەو مەوزووعە بکەم کە بەداخەوە هاوڕییانی حیزبی ئەگەر نەڵێم مێژووی حیزب دەشێوێنن ، دەتوانم بڵێم بە پارێزەوە باسی دەکەن و بە سەری دا دەرباز دەبن.

کاتێک ساڵی ١٩٦٥  رۆژنامەی کوردستان لە لایەن دوکتۆر قاسملوو و چەند هاوڕێیەکی دیکەوە دەر دەکرێ ، ڕۆژنامەیەک بە ناوی کوردستان نەماوە. سکرتێری ئەوکات و هاوبیرانی  ناوی “کوردستان” یان گۆڕیوە بە ((دیسان بارزانی!)) واتە ئۆرگانی فەرمیی ئەوکاتی حیزب نەک کوردستان نەبووە ، بگرە ناوی شەخسی لە سەر دانراوە ، کارم بەوە نیە کە ئەو شەخسە کێ یە و ڕۆڵ و کاریگەریی چەندەیە لە بزووتنەوەی کورد دا! بۆیە دوکتۆر قاسملوو و هاوڕێکانی هەوڵ دەدەن کوردستان وەک ئۆرگانی فەرمیی حیزب بپارێزن و بە حەق کردیشیان.

دەوری پێنجەم ” دیارە حیزب ناڵێ چوارەم و دەڵێ دەورەی دووهەم”  دەگەڕێتەوە بۆ ئاداری ١٩٧١ .  ئەو دەورەیە هەتا ئێستاش درێژەی هەیە و بە سەدان کادری بۆ بزووتنەوەی نەتەوایەتیی پەروەردە کردووە و بە دڵنیاییەوە دەتوانم بڵێم کە ئەو کوردی نووسینەی هەتا ئێستاش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەیە و ڕۆژ لە گەل ڕۆژ گەشە دەکات ، بەشێکی مەدیۆنی بەرهەمی قەلەمی نووسەرانی ڕۆژنامەی کوردستانە  کە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی لە پشت بووە و هەیە.

دوای سەرکەوتنی ڕاپەرینی گەلانی ئێران بە دژی بنەماڵەی پەهلەوی لە ساڵی ١٩٧٩ ، کوردستان ئەوجار ڕۆڵی مەنزوومەیی خۆی دەست پێدەکاتەوە.

هەر زۆر زوو مەنزوومەی کوردستان دەور هەڵدەگرێ و گۆڤاری لاوان ، ژنان ، ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئێران ، جنگ در کوردستان ، نووچە نامە ،  و دوایەش گۆڤاری ٢٦ ی سەرماوەز ، و دەیان گۆڤار و بلاو کراوەی کۆمیتە و ئۆرگانەکانی حیزب لە سەرانسەری کوردستان لە خۆی کۆدەکاتەوە و وەک سەیارەیەکی گەش و پڕشنگدار دەدرەوشێتەوە و مەنزوومەکەی هەڵدەسووڕێنێ .

 قۆناغێکی دیکەی گەشەی کوردستان و مەنزوومەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەتەلایت و ئەنتەر نێت.

لەو سەردەمە دا مەنزوومەی کوردستان گەورەتر و درەوشاوەتر دەبێ ، وەک:

کوردستان ، ئاگری ،  تیشک تی ڤی ، ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئێران ، گۆڤاری تیشک ، لاوان ، ژنان، خوێندکاران ، دونیای منداڵان (نێرگز) و …………….. .

kurdistan_menzume2

بەڵام لێرە دا پێم خۆشە ئیشارە بە چەند خاڵێک بکەم :

١ . ڕۆژنامەی کوردستان دوو دەور نیە و پێنج دەورەیە . دەست پێک ، لە باکوو ، لە دەورانی موسەدیق ، لە ئۆرووپا و لە دوای گەڕانەوەی دوکتۆر قاسملوو بۆ کوردستان لە سلای ١٣٤٩.

٢ .  مەنزوومەی ڕۆژنامەی کوردستانیش بەداخەوە زۆر جار بە ناحەق تووشی دابڕان و کۆپی هاتووە ، بە شێوەی خوارەوە :

هەر وەک  لە سەرەوە ئیشارەم پێکرد ، ناوی کوردستان گۆڕدرا بە ناوی شەخسێک .

لە دوای کۆنگرەی چواری حیزب و جیابوونەوەی تاقمێکی بەزیو کە  چوونە پاڵ دوژمن و ناوی ئەو ڕۆژنامە خۆشەویستەیان کۆپی کرد بۆ شەڕ لە گەل خاوەنە ئەسلیەکەی و خەڵکی کوردستان . ئەوان لە کوردستان را ناوی ڕۆژنامەی کوردستانیان بردە تاران و لەوتریبۆنە دزراوە ڕا دژایەتیی بزووتنەوەی کورد و سەرکردایەتیەکەیان دەکرد. بەڵام تەمەنی نۆکەری کورتە ، بۆیە ئەوان دوای ماوەیەکی کورت بوونە تۆزی بانان .

 دوای کۆنگرەی هەشت دابڕانێک لە حیزب دا رووی دا ، ڕێبەرایەتیی شۆڕشگێری ئەوکات( جیابووەکان) ئۆرگانی فەرمیی خۆیان هەر بە قەول درێژە پیدا بە یەک فەرق، ئەوان دەیان نووسی : کوردستان دەورەی سێهەم .

جاری سێهەم و بەداخەوە جارێ درێژەی هەیە ، دوایین دابرانی نێو حیزبە کە زیاتر لە شەش ساڵە بەردەوامە ، دیسان بەشە جیابووەکە هەر درێژەی هەمان ناو، دیزاین و ژمارە دەدەن. بەو هیوایە کە ئەم جار و بۆ هەمیشە یەکڕیزیی حیزب وەدەست بێت و کوردستانی خۆشەویست و مەنزوومەکەشی درێژە بە کاروانی پڕلەسەرەوەریی خۆی بدات.

سڵاو لە کوردستان و ئاگری و مەنزوومەکەیان

سلاو لەو تێکۆشەرانەی کە ئەو مەنزوومەیان گەورە کرد و بە شەونخوونیی خۆیان گەیاندیانە ئەمڕۆ.

سلاو لە تێکۆشەرانی ڕۆژنامەی ئاگری  وهەموو ڕاگەیاندنی حیزب{jcomments off}

manzume_kurdistan


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی