"an independent online kurdish website

ئەمرۆ کە یادی  ڕاپەڕینە شکۆمەندەکەی گەلی کورد لە سالی ١٩٩١ دا دەکەینەوە، ڕۆژگارانی سەخت و نالەبار و هێرشی داگیرکەرە بەعسیەکانمان دێتەوە یاد کە چیان بە سەر گەلی کورد بە درێژایی فەرمانرەواییان لە عێراق هێناوەوahmad_deshti-0

لە ئاکامیشدا،دیمان کە ئەوان دڕندانە‌و پیاو کوژانە چیان وەسەر هات، ئەو ڕاپەڕینەی گەلی کورد،لەوان سەردەمانە دا هەتابڵێی مەزن و گەوەرە و گرنگ بوو بۆ گەیشتنی گەلی کورد بە مافە ڕەواکانی خۆیەوە،لە کاتێکدا کە دڕندەیی و مرۆکوژی و کاولکاری بەعسیە خوێن ڕێژەکان بە سەر کردایەتی سەدامی تاوانبار و ڕژێمی عێراقی بۆگەن، گەیشبووە ئەوپەری و گەلی کورد لە چنگ ئەوان مرۆ کوژانەوە تابڵیی بێ ژیان و حال  و بێ ماف و بێ سەرو شوێن کرابوو،بە هەزاران ڕۆلەی قارەمانی گەلی کورد لە بیابان و چیاو دەشت و چۆلەکانا کۆمەل بە کوۆمەل لە ناو برابوون،بە سەدان هەزارکوردی بێ تاوان، ون و وێل کرابوون، بە شێوەیەکی زۆر نامرۆڤانەو دڕندانەوە  کوردیان ئەنفال کردبوو، بڕیاری جینوساییدی کوردیان بە تێکڕایی دابوو،هەشت هەزار بارزانی قارەمان و دلێرو نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی خاک و نەتەوەکەیان بە تێکڕایی،بە ژن و مندال و لاوو پیران هەمویان ئەنفال و لە بیانەکانی باشوری عێراق و بیابانی عەرعەرەوە بەیەکەوە لە چال و ون کردبوون،کە کەس نەیدەزانی کە ئەوان دڕندانە مرۆڤی کوردیان چۆن و لە کوی بە کۆمەل لە چال ناون و  ئەوان بەعسیە نامەردانە لە کوی وەحشیانە ئەو هەموو مرۆڤە کوردەیان ئەنفال و لە ناو بردووە، ئەگەر بڕوانینە مێژووی تەواوی گەلانی جیهان لە هیچ شوێنێکی ئەم دونیایە هیچ گەلێکی تر وەک کورد وەدی ناکەین کە ئابەو شێوە ڕەفتاری فاشیانەیان لە گەل دا کرابێت، ئاوا بەم شیوە لە ناو برابن،گەلێکی تری وەک گەلی کورد لەم جیهانە دا بە دەگەمەن وەدی دەکرێت کە ئاوا بەم جۆرە لە ناو برابن و بێ مافی ژیان و دوور لە هەموو بەختەوەریەکی میللی خۆیانەوە کرابن، بەم شیوە خاک و مال و سەروەت و سامانیان ئاوا لێ داگیرو زەوت کرابێت، یان ئاوا بە سەدان هەزار خەڵکی تری بێگانە‌یان لە سەر مال و خاکیان بەم شێوە دامەزرێندرابێت،ئاوا هەموو شتێکیان لێ زەوت و داگیر و تەعریب کرابێت.

بەم جۆرە خەڵکەکەی خۆمالیش دەربەدەرو ئاوارەو بێ شوێن و جێگاوڕێگا کرابێت و ئاوا ئەنفال کرابێت،دوای ئەو هەموو کارەسات و نالەباری و کوشتن و بڕینی گەلی کورد بە درێژایی مێژوو کە کوردیان ئەنفال کردووە و خاکیان لێ داگیر کردووە ،زۆر نامرۆڤانە بڕیاری تەواوی جینۆساید کردنی کوردیان دابوو،هەر بۆیەشە هاتن وەک دیمان پەلاماری شارو گوندو هەموو کوردستانیان دایەوەو ئەمجارە ویستیان بە گازی خەردەل و سیانیدو سارین گەلی کورد لە ناو بەرن،بەو چەکە کۆمەلکوژیەی کە لە هەموو جیهاندا قەدەغە کراوە کەچی رژێمی بەعسی بۆگەنی عێراقی بە سەر کردایەتی بەعسیە نامەردەکان،هاتن کوردستانیان ژەهراوی کردو بە دەها هەزار خەڵکی کوردی بێ تاوانیان تەنیا لە بەر ئەوەی کە کوردن بە گازی خەردەل پشوی ئازادی ژیانیان لێ بڕین و گەلێ شوێنیان لە کوردستان بۆردومانی کیمیایی کرد، بە سەدان هەزار کوردیان بە کۆمەل لە ناو بردو شاری هەلەبجەی قارەمانیان شەهید و هەر بە یەکجار پینج هەزار گولێان لەو شارە کوردە جوانەوە هەلوەراند، بە هەموو جیهانیان گوت: دەبێ گەلی کورد لە ناو ببەین و گوی بە هیچ یاساو دەستورێکی نێوان وەڵاتان نادەین، دڕندە تازیەکان بەم شێوەی کە ئەنجامیان دا گوتیان لچاوی جیهانیان کوردان جینۆساید دەکەین و هەرگیز کورد مافی ژیان و مانەوەی نیە،ئەان کە لە مێژ بوو گەلی کوریان بەو شێوەیە، واتە بە ئەنفالان لە ناو دەبرد و بە سەدان هەزار کوردیان ئەنفال دەکرد،ئەمجارە بە گازی کیمیا ویستیان کورد لە ناو بەرن و ئەم کارەشیان ئەنجام دا،بەڵام داگیرکەرە دڕندەکان نەیان توانی کە بەم کارە‌شیان کورد بتوێننەوە و لە ناومان بەرن، تا سەر ئەنجام دیمان کەلە ئاکامدا گەلی کورد بە تێکڕایی ژن و مندال و لاوو پیرو هەموو چینەکانی جەماوەری کوردستان،لە هەموو شارو شارۆچکەو گوندێکەوە لێیان هاتنە دەست و بە یەکەوە هەموو کوردگوتیان: کوردستان یان نەمان،بۆ دەرەوە ئەی بەعسیە تاوانبارەکان، هەموو لە هەموو خەڵکی کوردستان لە دوژمنان هاتنە دەست و لییان راپەڕین و تەخت و تاراجی ئەوان نەیارە زۆردارە پڕ چەک وڕەفتار فاشینانە‌وهێتلەر ئاسایانەیانآ لە کوردستان بە تێکڕایی تور داو خۆیان لە بەر هێزی جەماوەرو یەکێتی گەلی کورد نەگرت.

ڕاستە دەڵین زۆڵم و زۆرداری لە ئەستوریەوە دەپسێت، چونکە زۆرداری ئەوان دڕندە بەعسیانە گەیشتبووە ئەوپەری زۆرداری و زولمیان لە گەلی کورد هێندە ئەستوور ببو کە ئیتر گەیشتبووە ئێسقانەوە،وابوو تەخت و تاراجیان لە کوردستان تێک شکاو ئیتر بەعسیەک لە کوردستان نەمایەوەو تا ئەمرۆش نەماون، کورد بە یەک دەنگی هەمویان ڕاو نان و دلێرانە هەرچی دوژمنی کوردبوو لە سەر خاکی کوردستان دەریان پەڕاند و بەو شێوەی کە دیمان  بەعسیەکانیان توڕداو تەفرو تونایان کردن،دوێنی کە گەلی کورد بەو شیوەوە،دوژمنی لە سەر خاکی خۆی دەرکردو ئەمڕۆش کە دەبینین گەلێک لەوان هەست بۆگەنانەو شۆڤێنی نەیار و کەسایەتیە تازیەکانی ئەمرۆکە کە دەیانەوێت چاوی تەماعیان ببڕنەوە کوردستان،پیلان دەگێرن و گرفت بۆ گەلی کورد دەیانەوێت دروست بکەنەوە، دەبێت بۆ خۆیان عەقل بێننەوە سەر سەریان و چاو لە سەدامە دکتاتۆرە ملهورەکەی دوێنی بەغداوە هەرگیز نەکەن،وا چاکترە کە پیاو بن و دان بە هەموو خاکی کوردستان بنێن و بزانن ڕۆژگاری ئەوە نەماوە کە ئەمڕۆ بیانەوێت کوردستان داگیرو گەلی کورد توش بە کارەساتان بکەنەوە،دوێنی گەلی کورد ئاوای بە سەر بەعسیەکان هێنا و تۆلەی خۆی کردەوە،ئەمڕۆش هەموو ئەوانەی کە بە هەستی گلاویانەوە دژ بەگەلی کورد دەوەستن، دەبێت چاک بزانن کە پیاو نەبن ئاکامی ژیانیان هەروەک سەدامە دکتاتۆرەکە دەبێت،گەلی کورد نە شەڕخوازەو نە چاوی لە داگیر کردنی خاکی هیچ گەلێکەو تەنیا ئارامی و ئاسایش و  مافی ژیان و سەربەخۆیی و بەختەوەریەکانی گەلی کوردو هەموو گەلانی جیهانی دەوێت، بەڵام کە هیرشی بۆبێنن ئەوا دوژمنانی خۆی دەکا بە پەندو هەرگیز لە سەر بستێکی خاکی کوردستان سازش ناکات،سالەهای سالە کوردستان وێران و چەوساوە و داگیر کراوە، هەتا ئەمرۆش خاک و ناوچە بە زۆر داگیرکراوەکانی کوردستان و  کەرکوکی زەلیلمان هەر وا ماوەتەوە و تازیەکان چاوی تەماعیان تێ بڕیوە و واز لە کورد ناهێنن! بەڵام دەبێت ڕۆژێ بێت کە دوژمنانی کورد لەوان سەر زەمین و شاری کەرکوکی دلی کوردستانەوە دەربچن و بۆ هەمیسە لە سەر هەموو خاکی کوردو کوردستان دەفن ببن و گەلی کوردیش ببێت بە دەولەتێکی سەربەخۆی کوردستان.

 ٥.٣.٢٠١٣

 هەندەران.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی