"an independent online kurdish website

ئەم وتارە ساڵی پار بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن نووسیبووم و بڵاوم کرد بووە. ئیستەش جارێکی تر لە نزیک بوونەوە لە ٨ی مارس دایدەنێمەوە.ali_qenberi1

مێژووی ٨ی مارس

ساڵی ١٨٥٧ زایینی (١٥٥ساڵ پێش ئێستە) کۆمەڵیک لە ژنانی کرێکاری کارگەکانی چنین و ڕستن بۆ زیادکردنی حەقدەست، کەم کردنەوەی سەعاتی کار و باشتر کردنی گوزەرانیان لە لایەن خاوەن کارگەکانەوە، هاتنە سەر شەقامەکانی نیویورک و دەستیان دایە خۆپیشاندان. بەداخەوە ئەم خۆپیشاندانە حەقخوازییەی ژنان کەوتە بەر هێرشی نامرۆڤانەی پۆلیسی ئەو وڵاتە (ئامەریکا) و بە توندی سەر کووت کرا.

ساڵی ١٩١٠ لە کۆنفرانسی دووهەمی ژنانی سۆسیالست کە لە وڵاتی دانمارک بەڕێوە چوو، خانمی کلارازتکین (ژنە سۆسیالیست و لە ڕێبەرانی حیزبی سوسیال دیموکراتی ئاڵمان) کە لە ڕێبەرانی ئەو کۆنفرانسە بوو، پێشنیاری کرد کە ڕۆژی ١٩ی مارس بکرێتە ڕۆژی جیهانی ژن. ئەگەر چی کۆنفرانس بۆ دانانی ئەو ڕۆژە بە ڕۆژی جیهانی ژن بڕیاری یەکلا کەرەوەی نەدا، بەڵام داوای لە ژنانی ئوروپا و ئامەریکا کرد کە ساڵی داهاتوو لە هەمان ڕۆژدا بێنە سەر شەقامەکان و داوای مافە ڕەواکانیان بەکەن.

١٩ مارسی ١٩١١ لە وڵاتانی ئاڵمان، ئۆتریش، سوئیس و دانمارک ژنانی سۆسیالیست و خەباتکار ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمی ئازادیخوازی و یەکسانیخوازییان بەرز کردەوە. تەنیا لە وڵاتی ئۆترش ٣٠هەزار ژن هاتنە سەر شەقامەکان کە لە گەڵ سەرکوتی توندی پۆلیس ڕووبەڕوو بوونەوە. لە ئەم ساڵە دا بوو کە کلارازتکین ئەم ڕۆژەی بۆ بەرخۆدانی ژنان هەڵبژارد.

لە ساڵی ١٩١٤ کە شەڕی یەکەمی جیهانی دەستی پێکرد، بزووتنەوەی ژنانی سۆسیالست لە ئوروپادا چالاکانە لە دژی شەڕ و فاشیزم دەستیان دایە خەبات، زۆر ئازار و مەینەتیان بینی، بەڵام کاریگەری باشیشیان لە سەر مێژوو دانا.

ساڵی ١٩٢١ کۆنفرانسی ژنانی ئینتەرناسیونالیست کومونیست لە مۆسکۆ بەسترا. لە ئەو کۆنفرانسەدا بڕیار درا ڕٶژی ٨ی مارسی هەموو ساڵێک لە سەرانسەری جیهان وەک ڕۆژی ژن یادی لێ بکرێتەوە. هەر لە ئەم کۆنفرانسەشدا داوا لە هەموو ژنانی جیهان کرا بۆ یەکسانی و دادپەروەری لە دژی دەسڵاتدارانی وڵاتەکانی خۆیان خەبات بکەن و هەموو ساڵێک ٨ی مارس بکەنە ڕۆژی یادکردنەوە و بەرخۆدان.

وەزعی ژن لە کۆمەلگای کوردەواریدا

ئێستە کە بەرەو پیری یادکردنەوەیەکیتری ٨ی مارس دەچین با چاوێک لە وەزعی ژنانی کۆمەڵگای کوردەواری بەکەین و بزانین ئاخۆ بە مافە مرۆڤایەتییەکانیان گەیشتوون؟ ئەگەر نە، هۆکارەکان چین؟ ڕێگە چارەکان دەبێ چی بن؟

شک لە ئەوەدا نییە کە ژنان لە ئەم ١٥٠ سالەی ڕابردوودا لە چاو پێشتر وەزعیان زۆر باشتر بووە. ڕادەی پێشوەچوونەکە لە وڵاتانی دیموکراتیک تا ڕادەیەکە، کە جیاوازییە ڕەگەزییەکان زۆر کەمترن تا لە چاو ولاتانی دیکتاتور و توتالیتار و دین سالاریدا.

بەڵام لە کوردستانی خۆمان هێشتا بە پاڵپشتی دین و کەلتووری پیاوسالاری ژن نەک وەک مرۆڤ، بەڵکوو وەک کاڵا چاوی لێدەکرێت کە خوداوەند بۆ لەزەت لێبردنی پیاوان ئەم کاڵا گیاندارەی دروست کردوو!!!؟؟؟

ئەگەر کەسێک دەڵی وانییە، دەی با چاو لە هەر سێ ئایینی ئیسلام . مەسیحیەت و یەهوودیەت بکات کە چۆن دەڕواننە دروست بوونی مرۆڤ. ئەم سێ دینە لە سەر هەر شتیک کێشەیان هەبیت لە سەر ئەو خاڵەی هاوڕان کە خوداوەند کە بڕیاری دا مرۆڤ خەلق بکات تەنیا بیری لە پیاو کردەوە و یەکەم مرۆڤیشی کە خەلق کرد ئادەم بوو. دەلێن کە ئادەم هاتە دوونیا لە ناو باخ و گوڵزاردا بوو، هەموو میوەکان لە ئەو باخەدا هە بوون، بەڵام ئادەم چوون وەک مرۆڤێکی رۆحانی (کەسێک کە شت ناخوات) دەژیا و دەستی بۆ هیچ لە ئەو میوانە نەدەبرد.

ئادەم لە تەنیایی بێ تاقەت دەبێت و خوداوەند بڕیار ئەدا کە ئادەم لە تەنیایی دەر بێنێ، لە پەراسووی چەپی ئەم یەکەم مرۆڤە (بە قەوڵی دینەکان) کە لە جەستەی دەری دێنێت ئێڤا (حەوا) خەلق ئەکڕیت. دیسان بە ڕەوایەتی دینەکان هەموو مرۆڤەکان لە ئەم دوو کەسە بوون یان لە نەسلی ئەوانن. سەیر لە ئەوەدایە کە دینەکان هەر لە ئیرەوە پیا لە گوناهکار بوون بەڕی (دوور ڕاگرتن) دەکەن .

دەڵین ئەوە حەوا (ئێڤا) بوو کە ئەمری خودای شکاند و فریوی شەیتانی خوارد و دەستی برد بۆ ئەو میوانە کە پێشتر ئادەم قەد دەستی بۆ نەدەبرد و ئا بەم شێوەیە حەوا (ئێڤا) وەک ژن تاوانبارە کە مرۆڤی لە ژیانی ڕۆحانییەوە خستە نیو ژیانی نەفسانییەوە، واتە مرۆڤی توش بە بەڵای خواردن کرد کە دەبێ ڕۆژ و شەو بۆ مانەوەی خۆی لە ژیان، تەقالا بکات و هەوڵ بدات.

ئا بەم شێوەیە ژن ئەگەریش خەلق کراوە نەک وەک مرۆڤێک، بەڵکوو وەک پێداویستییەک بۆ مرۆڤ کە خۆی لە ئێڤا بۆ ئادەمدا دەبینێتەوە. ئا لە ئێرەوەیە سەرتاکانی بی ڕێزی و بی ماڤی و تاوانبارکردنی ژنان کە نیوەی کۆمەڵگای مرۆڤایەتین، دەست پێ دەکات.

لە ولاتی ئێمەدا هێشتاکە ژن دەبێت لە کاتی عەقدی زەواجدا( پەیمان بەستنی هاوسەرگیری) مارەیی لە سەر دابنرێت. مارەیی یانی نرخ و قیمەت دانان لە سەر ژن. لە ئێرە یانی نرخ دانان لە سەر مرۆڤێک کە تەنیا دەیەوێت لە گەل کەسێکی تر لە ڕەگەزی بەرانبەری خوی ژیانی هاوبەشی پێک بێنێت.ئەمانە دیسان دەچنە خانەی بێحورمەتی بە مرۆڤایەتی.

لە ولاتی ئێمە ( لەکوردستانی بن دەستی کۆماری ئیسلامی) هێشتا ژن بۆی نییە ببێتە سەروک کۆمار، قازی دادگا (دادوەر)!؟ هێشتا باوی دوو و یان چەند ژنە ماوە!؟ هێشتا لە زۆر جێگا کولتووری کچ لە سەر لانک مارە کردن ماوە!؟ کەلتووری ژن بە ژنە ماوە. کەلتووری کچ بە زۆر بە شوودان ماوە. ڕۆژ نییە ژنێک بێ حورمەتی پێ نەکرێت!؟ ژنێک نەکوژریت!؟ ژنێک خۆی نە سووتێنێت!؟

لە وڵاتی ئێمەدا هێشتا لە ژێر کاریگەری کەلتووری دین، کەلتووری کۆمەڵگا و حکوومەت، ژن بە نیوەی پیاو دێتە ئەژماردن!؟ لە ئەو کاتەی کە باس لە میرات بەشکردن و شایەدی دان دەکرێت. لە کاتی جیابوونەوەدا پیاوە کە بڕیار ئەدات!؟ مندال هی پیاوە!؟

لە کاتی جیا بوونەوەدا ژن مافی سەرپەرەستی کردنی منداڵی نییە!؟ تەنانەت ئەگەر پیاوێک بمرێت حەقی سەرپەرەستی منداڵەکانی دەدرێت بە باوک و برای، نەک بە ژنەکەی کە دایکی منداڵەکانە!؟

حکومەت میلیاردها بۆ پۆلیس، ئەرتەش، زیندان، جاسوس، تروریست، حیزبووڵلا، حەماس، مزگەوت و مەلا و ئاخوند خەرج ئەکات، بەڵام بۆ میلیونان ژنی کابانی مال کە مندال بە خیو ئەکەن، کاری ماڵ ئەکەن، یەک تمەنیش یارمەتی نادەن!؟

لە کوردستان ئەگەر چەوسانەوەی نەتەوایەتی، چینایەتی، سیاسی لە سەر هەمووان هەیە، بو ژن سەرەڕای هەموو ئەم ستەمانە، ستەمی ڕەگەزیشیان لە سەرە کە قورسایی ئازارەکەی لە ئەوانیتر کەمتر نییە.

ڕێگا چارە؟

ژنانی کوردستان لە ئەزموون وەرگرتن لە خەباتی ژنانی وڵاتانی دیکە دەبی پێش لە ئەوەی چاوەڕوانی خەڵکی تر بن، دەبێ بۆ خۆیان بێنە مەیدانی خەباتی یەکسانیخوازییەوە!

دیارە لە ئێرەش ئەرکی سەر شانی بەشی پێشکەوتنخوازی ڕەگەزی بەرانبەریشە کە لە ئەم بزووتنەوەیە پشتیوانی بکات.

ژنانی کوردستان دەبێ هەول بدەن لە ڕیگای خوێندن و بەشداری کردن لە سیاسەت و حیزبایەتییەوە، پلەی زانست و بە دەستەوە گرتنی بەرپرسایەتی خۆیان بەرنە سەر. بەڵام بۆ بزووتنەوەی یەکسانیخوازی خۆیان نابێ کەم بێنن، تەنانەت ئەگەر لە نێو حیزبە سیاسییەکانی کوردستانیشدا چالاک بن!

بزووتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان دەبێ دۆستەکانی خۆی لە نێو بزووتنەوە جەپ و سکولارەکاندا ببینێتەوە!

لێبڕاوانە پێداگری بکات لە جیایی دین لە دەوڵەت! خەباتی خۆی گرێ بدات لە گەڵ باقی بزووتنەوە کۆمەلایەتی، سنفی و مەدەنییەکانی تری ناو کۆمەڵگای کوردستان!

ئەم بزووتنەوە دەبێ سەفی خۆی لە بزووتنەوە مەزهەبییەکان جیا بکاتەوە!

ژنی کورد سەرەڕای چالاک بوون و یا ئەندام بوون لە ناو هەر حیزب یان بزووتنەوەیەکی تر، بەڵام لە سەر بزووتنەوەکەی خۆی دەبی سەربەخۆ بڕیار بدات!

نابێت ڕزگاری ژنان لە چەوساندنەوەی ڕەگەزی ببسرێتەوە بە ڕزگار بوون لە ستەمی نەتەوایەتییەوە! ئەمە دوو بزووتنەوەی جیاوازن. ژنی کورد ئەتوانێت لە هەر دوو بزووتنەوەکەدا چالاک بێت. هەر بە هەمان شێوە نابێت ئەم بزووتنەوە ببسترێتەوە بە بزووتنەوەی چینایەتیشەوە!

ئەگەر چی هەمووی ئەم بزووتنەوانە لازم و مەلزوومی یەکترن و پێویستیان بە هێزی یەکترە.

لە ئاخردا ڕوو دەکەمە ژنانی کۆمەلگای کوردستان و دەڵیم خۆ کوشتن و خۆسووتاندن چارەسەری دەردەکان ناکەن! ڕێگای خەبات هەڵبژیرن!

کۆیلەکان خۆیان خۆیانیان ڕزگار کرد! ئێوەش هەوڵ بدەن خۆتان لە دەست کویلەتی ، داگیرکاری، دین سالاری و کەلتووری پیاوسالاری ڕزگار بکەن!

زانایەک ئەڵێ: زاڵمان و ستەمکاران تاوانبارانی مێژوون، بەڵام تاوانبارانی سەرەکی ئەو کەسانەن کە ئیجازە ئەدەن زوڵمیان لێ بکرێت.

هەول بدەن خۆتان لە دەست هەر چەشنە چەوساندنەوەیەک ڕزگار بکەن!

پیرۆزبایی ٨ی مارستان لێ ئەکەم! سەرکەوتوو بن!

عەلی قەنبەری ٧- ٣- ٢٠١٢زایینی

ئەم وتارە ساڵی پار بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن نووسیبووم و بڵاوم کرد بووە. ئیستەش جارێکی تر لە نزیک بوونەوە لە ٨ی مارس دایدەنێمەوە.

پیرۆز بێت ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن

مێژووی ٨ی مارس
ساڵی ١٨٥٧ زایینی (١٥٥ساڵ پێش ئێستە) کۆمەڵیک لە ژنانی کرێکاری کارگەکانی چنین و ڕستن بۆ زیادکردنی حەقدەست، کەم کردنەوەی سەعاتی کار و باشتر کردنی گوزەرانیان لە لایەن خاوەن کارگەکانەوە، هاتنە سەر شەقامەکانی نیویورک و دەستیان دایە خۆپیشاندان. بەداخەوە ئەم خۆپیشاندانە حەقخوازییەی ژنان کەوتە بەر هێرشی نامرۆڤانەی پۆلیسی ئەو وڵاتە (ئامەریکا) و بە توندی سەر کووت کرا.
ساڵی ١٩١٠ لە کۆنفرانسی دووهەمی ژنانی سۆسیالست کە لە وڵاتی دانمارک بەڕێوە چوو، خانمی کلارازتکین (ژنە سۆسیالیست و لە ڕێبەرانی حیزبی سوسیال دیموکراتی ئاڵمان) کە لە ڕێبەرانی ئەو کۆنفرانسە بوو، پێشنیاری کرد کە ڕۆژی ١٩ی مارس بکرێتە ڕۆژی جیهانی ژن. ئەگەر چی کۆنفرانس بۆ دانانی ئەو ڕۆژە بە ڕۆژی جیهانی ژن بڕیاری یەکلا کەرەوەی نەدا، بەڵام داوای لە ژنانی ئوروپا و ئامەریکا کرد کە ساڵی داهاتوو لە هەمان ڕۆژدا بێنە سەر شەقامەکان و داوای مافە ڕەواکانیان بەکەن.

١٩ مارسی ١٩١١ لە وڵاتانی ئاڵمان، ئۆتریش، سوئیس و دانمارک ژنانی سۆسیالیست و خەباتکار ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمی ئازادیخوازی و یەکسانیخوازییان بەرز کردەوە. تەنیا لە وڵاتی ئۆترش ٣٠هەزار ژن هاتنە سەر شەقامەکان کە لە گەڵ سەرکوتی توندی پۆلیس ڕووبەڕوو بوونەوە. لە ئەم ساڵە دا بوو کە کلارازتکین ئەم ڕۆژەی بۆ بەرخۆدانی ژنان هەڵبژارد.

لە ساڵی ١٩١٤ کە شەڕی یەکەمی جیهانی دەستی پێکرد، بزووتنەوەی ژنانی سۆسیالست لە ئوروپادا چالاکانە لە دژی شەڕ و فاشیزم دەستیان دایە خەبات، زۆر ئازار و مەینەتیان بینی، بەڵام کاریگەری باشیشیان لە سەر مێژوو دانا.
ساڵی ١٩٢١ کۆنفرانسی ژنانی ئینتەرناسیونالیست کومونیست لە مۆسکۆ بەسترا. لە ئەو کۆنفرانسەدا بڕیار درا ڕٶژی ٨ی مارسی هەموو ساڵێک لە سەرانسەری جیهان وەک ڕۆژی ژن یادی لێ بکرێتەوە. هەر لە ئەم کۆنفرانسەشدا داوا لە هەموو ژنانی جیهان کرا بۆ یەکسانی و دادپەروەری لە دژی دەسڵاتدارانی وڵاتەکانی خۆیان خەبات بکەن و هەموو ساڵێک ٨ی مارس بکەنە ڕۆژی یادکردنەوە و بەرخۆدان.

وەزعی ژن لە کۆمەلگای کوردەواریدا
ئێستە کە بەرەو پیری یادکردنەوەیەکیتری ٨ی مارس دەچین با چاوێک لە وەزعی ژنانی کۆمەڵگای کوردەواری بەکەین و بزانین ئاخۆ بە مافە مرۆڤایەتییەکانیان گەیشتوون؟ ئەگەر نە، هۆکارەکان چین؟ ڕێگە چارەکان دەبێ چی بن؟
شک لە ئەوەدا نییە کە ژنان لە ئەم ١٥٠ سالەی ڕابردوودا لە چاو پێشتر وەزعیان زۆر باشتر بووە. ڕادەی پێشوەچوونەکە لە وڵاتانی دیموکراتیک تا ڕادەیەکە، کە جیاوازییە ڕەگەزییەکان زۆر کەمترن تا لە چاو ولاتانی دیکتاتور و توتالیتار و دین سالاریدا.
بەڵام لە کوردستانی خۆمان هێشتا بە پاڵپشتی دین و کەلتووری پیاوسالاری ژن نەک وەک مرۆڤ، بەڵکوو وەک کاڵا چاوی لێدەکرێت کە خوداوەند بۆ لەزەت لێبردنی پیاوان ئەم کاڵا گیاندارەی دروست کردوو!!!؟؟؟ 

ئەگەر کەسێک دەڵی وانییە، دەی با چاو لە هەر سێ ئایینی ئیسلام . مەسیحیەت و یەهوودیەت بکات کە چۆن دەڕواننە دروست بوونی مرۆڤ. ئەم سێ دینە لە سەر هەر شتیک کێشەیان هەبیت لە سەر ئەو خاڵەی هاوڕان کە خوداوەند کە بڕیاری دا مرۆڤ خەلق بکات تەنیا بیری لە پیاو کردەوە و یەکەم مرۆڤیشی کە خەلق کرد ئادەم بوو.

دەلێن کە ئادەم هاتە دوونیا لە ناو باخ و گوڵزاردا بوو، هەموو میوەکان لە ئەو باخەدا هە بوون، بەڵام ئادەم چوون وەک مرۆڤێکی رۆحانی (کەسێک کە شت ناخوات) دەژیا و دەستی بۆ هیچ لە ئەو میوانە نەدەبرد. ئادەم لە تەنیایی بێ تاقەت دەبێت و خوداوەند بڕیار ئەدا کە ئادەم لە تەنیایی دەر بێنێ، لە پەراسووی چەپی ئەم یەکەم مرۆڤە (بە قەوڵی دینەکان) کە لە جەستەی دەری دێنێت ئێڤا (حەوا) خەلق ئەکڕیت. دیسان بە ڕەوایەتی دینەکان هەموو مرۆڤەکان لە ئەم دوو کەسە بوون یان لە نەسلی ئەوانن. سەیر لە ئەوەدایە کە دینەکان هەر لە ئیرەوە پیا لە گوناهکار بوون بەڕی (دوور ڕاگرتن) دەکەن .

دەڵین ئەوە حەوا (ئێڤا) بوو کە ئەمری خودای شکاند و فریوی شەیتانی خوارد و دەستی برد بۆ ئەو میوانە کە پێشتر ئادەم قەد دەستی بۆ نەدەبرد و ئا بەم شێوەیە حەوا (ئێڤا) وەک ژن تاوانبارە کە مرۆڤی لە ژیانی ڕۆحانییەوە خستە نیو ژیانی نەفسانییەوە، واتە مرۆڤی توش بە بەڵای خواردن کرد کە دەبێ ڕۆژ و شەو بۆ مانەوەی خۆی لە ژیان، تەقالا بکات و هەوڵ بدات.
ئا بەم شێوەیە ژن ئەگەریش خەلق کراوە نەک وەک مرۆڤێک، بەڵکوو وەک پێداویستییەک بۆ مرۆڤ کە خۆی لە ئێڤا بۆ ئادەمدا دەبینێتەوە. ئا لە ئێرەوەیە سەرتاکانی بی ڕێزی و بی ماڤی و تاوانبارکردنی ژنان کە نیوەی کۆمەڵگای مرۆڤایەتین، دەست پێ دەکات.
لە ولاتی ئێمەدا هێشتاکە ژن دەبێت لە کاتی عەقدی زەواجدا( پەیمان بەستنی هاوسەرگیری) مارەیی لە سەر دابنرێت. مارەیی یانی نرخ و قیمەت دانان لە سەر ژن. لە ئێرە یانی نرخ دانان لە سەر مرۆڤێک کە تەنیا دەیەوێت لە گەل کەسێکی تر لە ڕەگەزی بەرانبەری خوی ژیانی هاوبەشی پێک بێنێت.ئەمانە دیسان دەچنە خانەی بێحورمەتی بە مرۆڤایەتی.

لە ولاتی ئێمە ( لەکوردستانی بن دەستی کۆماری ئیسلامی) هێشتا ژن بۆی نییە ببێتە سەروک کۆمار، قازی دادگا (دادوەر)!؟ هێشتا باوی دوو و یان چەند ژنە ماوە!؟ هێشتا لە زۆر جێگا کولتووری کچ لە سەر لانک مارە کردن ماوە!؟ کەلتووری ژن بە ژنە ماوە. کەلتووری کچ بە زۆر بە شوودان ماوە.

ڕۆژ نییە ژنێک بێ حورمەتی پێ نەکرێت!؟ ژنێک نەکوژریت!؟ ژنێک خۆی نە سووتێنێت!؟
لە وڵاتی ئێمەدا هێشتا لە ژێر کاریگەری کەلتووری دین، کەلتووری کۆمەڵگا و حکوومەت، ژن بە نیوەی پیاو دێتە ئەژماردن!؟ لە ئەو کاتەی کە باس لە میرات بەشکردن و شایەدی دان دەکرێت. لە کاتی جیابوونەوەدا پیاوە کە بڕیار ئەدات!؟ مندال هی پیاوە!؟ 
لە کاتی جیا بوونەوەدا ژن مافی سەرپەرەستی کردنی منداڵی نییە!؟ تەنانەت ئەگەر پیاوێک بمرێت حەقی سەرپەرەستی منداڵەکانی دەدرێت بە باوک و برای، نەک بە ژنەکەی کە دایکی منداڵەکانە!؟ 

حکومەت میلیاردها بۆ پۆلیس، ئەرتەش، زیندان، جاسوس، تروریست، حیزبووڵلا، حەماس، مزگەوت و مەلا و ئاخوند خەرج ئەکات، بەڵام بۆ میلیونان ژنی کابانی مال کە مندال بە خیو ئەکەن، کاری ماڵ ئەکەن، یەک تمەنیش یارمەتی نادەن!؟ 
لە کوردستان ئەگەر چەوسانەوەی نەتەوایەتی، چینایەتی، سیاسی لە سەر هەمووان هەیە، بو ژن سەرەڕای هەموو ئەم ستەمانە، ستەمی ڕەگەزیشیان لە سەرە کە قورسایی ئازارەکەی لە ئەوانیتر کەمتر نییە.

ڕێگا چارە؟
ژنانی کوردستان لە ئەزموون وەرگرتن لە خەباتی ژنانی وڵاتانی دیکە دەبی پێش لە ئەوەی چاوەڕوانی خەڵکی تر بن، دەبێ بۆ خۆیان بێنە مەیدانی خەباتی یەکسانیخوازییەوە!
دیارە لە ئێرەش ئەرکی سەر شانی بەشی پێشکەوتنخوازی ڕەگەزی بەرانبەریشە کە لە ئەم بزووتنەوەیە پشتیوانی بکات.
ژنانی کوردستان دەبێ هەول بدەن لە ڕیگای خوێندن و بەشداری کردن لە سیاسەت و حیزبایەتییەوە، پلەی زانست و بە دەستەوە گرتنی بەرپرسایەتی خۆیان بەرنە سەر. بەڵام بۆ بزووتنەوەی یەکسانیخوازی خۆیان نابێ کەم بێنن، تەنانەت ئەگەر لە نێو حیزبە سیاسییەکانی کوردستانیشدا چالاک بن!
بزووتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان دەبێ دۆستەکانی خۆی لە نێو بزووتنەوە جەپ و سکولارەکاندا ببینێتەوە!
لێبڕاوانە پێداگری بکات لە جیایی دین لە دەوڵەت! خەباتی خۆی گرێ بدات لە گەڵ باقی بزووتنەوە کۆمەلایەتی، سنفی و مەدەنییەکانی تری ناو کۆمەڵگای کوردستان!

ئەم بزووتنەوە دەبێ سەفی خۆی لە بزووتنەوە مەزهەبییەکان جیا بکاتەوە!
ژنی کورد سەرەڕای چالاک بوون و یا ئەندام بوون لە ناو هەر حیزب یان بزووتنەوەیەکی تر، بەڵام لە سەر بزووتنەوەکەی خۆی دەبی سەربەخۆ بڕیار بدات! 
نابێت ڕزگاری ژنان لە چەوساندنەوەی ڕەگەزی ببسرێتەوە بە ڕزگار بوون لە ستەمی نەتەوایەتییەوە! ئەمە دوو بزووتنەوەی جیاوازن. ژنی کورد ئەتوانێت لە هەر دوو بزووتنەوەکەدا چالاک بێت. هەر بە هەمان شێوە نابێت ئەم بزووتنەوە ببسترێتەوە بە بزووتنەوەی چینایەتیشەوە!
ئەگەر چی هەمووی ئەم بزووتنەوانە لازم و مەلزوومی یەکترن و پێویستیان بە هێزی یەکترە.

لە ئاخردا ڕوو دەکەمە ژنانی کۆمەلگای کوردستان و دەڵیم خۆ کوشتن و خۆسووتاندن چارەسەری دەردەکان ناکەن! ڕێگای خەبات هەڵبژیرن! 
کۆیلەکان خۆیان خۆیانیان ڕزگار کرد! ئێوەش هەوڵ بدەن خۆتان لە دەست کویلەتی ، داگیرکاری، دین سالاری و کەلتووری پیاوسالاری ڕزگار بکەن!
زانایەک ئەڵێ: زاڵمان و ستەمکاران تاوانبارانی مێژوون، بەڵام تاوانبارانی سەرەکی ئەو کەسانەن کە ئیجازە ئەدەن زوڵمیان لێ بکرێت. 
هەول بدەن خۆتان لە دەست هەر چەشنە چەوساندنەوەیەک ڕزگار بکەن!
پیرۆزبایی ٨ی مارستان لێ ئەکەم! سەرکەوتوو بن!

عەلی قەنبەری ٧- ٣- ٢٠١٢زایینی 

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی