"an independent online kurdish website

سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە گۆنگرەیەکی ڕژنامەوانیدا پاکێجی دێمۆکڕاسیبوونی تورکیای لە ڕێکەوتی 30.09.2013 ڕاگەینادو کە بێگوومان لە روی ناوەرۆکەوە چەند گۆڕانکاریەکی گرینگ و مێژووی لە سیاسەتی ئەو وڵاتەدا تێدا پێک هاتووە muhamad_suleimani

سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی سیاسی کورد بە ڕێگای دیالۆگ و ئاشتیەوە.  یەکێک لە خاڵە گرینگ و بنەڕەتیەکانی ئەو پاکێجە ئەوەیە کە چەند گۆڕانکاریەکی سیاسی و دەستووری و ئیداری سیاسی لە خۆی دەگڕیت و هەموویان بە قازانجی گەلی کورد و پرۆسەی سیاسی ئەو وڵاتەن.

لە بەشێکی پاکێجی ئاشتی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان دا تووە کە : ئەوە یەکەمین و دواین پاکێج نابێت و بەڵکوو لە بەردەوامی پڕۆسەی سیاسی تورکیادا پاکێجی تریش ئەبینرێن . ئەردۆگان هەوڵدەدات زۆر وشیارانە هەنگاو بەرەو چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا بنێت و بۆ ئەو مەبەستەش، سەرەتا هەوڵدەدات زەمینەی شیاو بڕەخسێنێت و گۆدەنگی و پشتیووانی گەلی تورکیا بەدەست بێنێ. نیگەرانیەکانی ئەردۆگان سەبارەت بە هەنگاوی خێرای ئاشتی لە تورکیا بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە “رەوتی نەتەوەپەرستی” لە نێو دەسەلاتی تورکیادا زۆربەی جوومگە هەستیارەکانی حوکمرانی قۆرخکردوە و ئەگەر بێت و زۆر بەڕاشکاوی و روونتر باسی پرسی چارەسەرکردنی کێشەی کورد بکات،ڕەنگە هەمەن چارەنووسی ئیسعاق ڕابین سەرۆک وەزیرانی ئیسڕایلی بە نسیب بێ و تونڕەوەکانی وڵاتەکەی لێی خۆش نەبن.

لە روی ناوەرۆکی ئەو پاکێجەوە بێگوومان زۆر بابەتی گرینگ و گۆڕانکاری مێژووی دەبینرێت، کاتێک داوای گۆڕینی سیستمی هەڵبژاردنی تورکیا دەکرێت و ڕێگای چارەسەرەکانی ئەو مەسەلەیەش لە پاکێجەکەدا خراوەتە بەرچاو ، هەرلەوپەیوەندیەشدا بەروونی ئاماژەی بەوەداوە کە پێویستە هاوکاری حیزب و ڕێکخراوە سیاسیەکان زیادبکرێت و ئەو ‌هێزانەی کە ڕێژەی لە سەدا ٥ی دەنگیان هەبێت، مافی بەشداریکردنی پارلمانیان پێدەدرێت. دیارە پێشتر ئەو ڕێژەیە مافی ئەوەی نەبوو بەشداری پرۆسەی سیاسی و حوکمرانی وڵات بکات، لەلایتریشەوە هاوکاریەکانی حکوومەت ئێستا زیادی کردوە بۆ لەسەدا ٧ کە ئەمەش ٤ دەرسەد هەڵکشاوە.

سەرۆک وەزیرانی تورکیا نەی شاردەوە و بە ئاشکرا باسی هەلومەرجی سیاسی و کۆمەڵایەتی وڵاتەکەی کرد و ڕایگەیاند: ئەگەر بەئارەزووی خۆم بوایە سەرجەمی ئاڵوگۆڕە دەستووری و ئیداریەکانم لە یەك پاکێجد پێشکەش دەکرد، بەڵام هەلومەرجی دژواری تورکیا ڕیگە بەوەنادات هەموو مەسەلە جەوهەری و هەستیارەکان بە یەك جار باسیان لەسەر بکرێت. ئەردۆگان بەو هەنگاوە بوێرانەی تەڵیسمی توندوتیژی و سیاسەتی حاشاکردن لە گەلی کوردی کە بە درێژای مێژوو لە تورکیا پەیڕەوی دەکرا، شکاند و هەموو لایەکی دڵنیاکردۆتەوە کە وێرای ئاستەنگ و گیروگرفتی زۆر، گەل و حکوومەتی تورکیا بەردەوام دەبن لەسەر هەنگاو نان بەرەو دێمۆکراسی و قبووڵکردنی لایەنی فرە رەهەندی و ڕەنگاو رەنگی سیاسی و نەتەوەی.

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لە بەشێکتری پاکێجەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە سزای سەرپیتەکوردیەکان هەڵدەوەشێتەوە و ناوی گوند و شارۆچکەکانیش دەگەڕیتەوە سەر دۆخی پێش ساڵی ١٩٨٠ کە گۆڕانکاری بەسەرناوەکاندا هاتووە و کیبۆردی کوردی ئازاد بکرێت و ڕی لە بەردەم خوێندن بەزمانی دایک لە قوتابخانەکان ناگرن و هەلومەرجی شیاوتری کۆمەڵایەتی و کولتوری پێک دەهێنن و لە شوێنە ئیداریەکان ئازادی پۆشینی جلوبەرگ پێك دێت.

ئەردۆگان لە درێژەی پێشکەشکردنی پاکێجی دێمۆکڕاسیبوونی تورکیادا تیشکی خستە سەر خاڵێکی زۆر هەستیار و گوتی: لە هەر شوێنێک چەك لە جیاتی دیالۆگ قسەبکا و خوێندنەوە و تێڕاونین کاری پێنەکریت و چەك بەکار بهێنرێت، چارەسەرکردنی کێشەکان زۆر دژوارترە. پێک هاتەی سیاسی و ئیداری حکوومەتی تورکیا جۆڕیکە کە ئەو لایەنەی لایەنگری چارەسەرکردنی كێشەو ئالۆزیەکانی وڵاتن بە ڕێگای ئاشتیدا، هەست بە ئاقڵیەتی کۆدەتا چیەکان دەکەن لە نێو جمگەکانی دەسەلاتدا. هەربۆیەش هەنگاوی ئاشتی وەك چاوەرواندەکڕیت خێرا ناڕوات بەڕێوە. ئەردۆگان و حکوومەتەکەی پێش هەموو شتێک پێویستان بە هەموارکردنی دەستوور هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە زەمینەی گونجاو پێک بێنن و دڵی نەتەوەپەرەستەکانیش ڕازیبکەن و هەموو لایەك لەوەی تێبگەن کە ئاشتی لە تورکیا مەترسی نابێت لەسەرپارچەکردنی وڵات.

محمد سلێمانی

01.10.2013

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی