هه‌میشه دوژمنه‌کانی جوانی هه‌میشه دڕنده‌کانی ئازادی چاویان به مرۆڤه جوانه‌کان هه‌ڵ نایه‌ت بۆیه جگه له ئه‌تک کردنی ئازادی زمانی کوشتن هیچ زمانێکی تر نازانن
ئاخر ئه‌وان هه‌روا په‌روه‌رده کروان ئه‌وان شه‌رم نازانن ویژدانیان نه‌ماوه که‌رامه‌تیان له پێڵاوی ئاغاکانیانایه بۆیه هه‌ق نییه زۆرقسه له‌سه‌ر ئه‌و ئاژه‌ڵه دڕندانه بکه‌ین چوونکه ئه‌وانه وه‌ک وتم وا په‌روه‌رده کراون ،، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه تۆ مرۆڤێکی جوانیت گه‌وره‌ترین خزمه‌تت به‌م کوردستانه بێ نازه کردوه.
ئەوە تەنها حەبیب گوڵپەری پوور‌و،هادی تام و، هوشیار عه‌زیز نژاد،نیە شه‌هید کراون به‌ڵکو ئه‌وه شه‌هید کردنی هەموو ئەو كەسانەیه هاوشێوەی ئه‌وان خاوەنی بیركردنەوە و بڕیاری خۆیانن.
ئەوە شه‌هید کردنی شارێک نیه به‌ڵکو شه‌هید کردنی هه‌موو کوردستانه ، ئەوە شه‌هید کردنی پێش که‌وتنی ژیانه ،بێدەنگی لەم هەوڵە نەزۆكه، ئەگەر لەبنەڕەتدا بۆ ئەوە نەبوبێ كە نەزۆك دەربچێ، بێدەنگیە لە كوشتنی ئازادی ئینسان لەم وڵاتە.
ئێوە دەزانن ئەم ڕەفتارانە هێندەی تر گیانی بەرەنگاری حه‌بیبه‌کان زیاتر دەکات، نەک ڕەوت و خواستی ئازادی خوازی پاشەکشە پێ‌بکات.ئێوە حه‌بیبتان نەكوشت بەڵام ئازدیتان تیرۆركرد.ئێوە حه‌بیبتان نەكوشت، بەڵام هەزاران حه‌بیبتان، بەم كارەتان، بە قەڵغانی گیانفیداییەوە، لەدایكبوو.
هەموو شتێتکتان سه‌یره پەنابردن بۆ ترس و توقاندن و تیرۆر نەک یەکەمجار نیە لە میژودا پەنای بۆ ئەبرێت، بەڵکو لاپەرەكانی میژوو پرە لە نومنەی ئەو دەسەڵاتانەی پەنایان بۆ ئەم شێوازە بردوە تاکو دریژە بە حوکمڕانی ستەمکارانەی خۆیان بدەن، بەلام ئەمەش جیگەی سەرسوڕمانە هەمیشە و بێ هیچ ئاوارتنێک جارەنوسی هەموو ئەو ستەمکارانە بە رەشترین شێوە کۆتای‌یان هاتووە..
ئەچێتە هەمان خانەوە..سەیرە کەسانێک هەبن ئێستاش بروایان وا بێت ئەتوانن بە هەوڵی تیرۆر و ئازاردان ئەتوانن شتیکی باشیان دەست بکەوێت. بێگومان شتیان دەست ئەکەوێت کە ئەویش ریسوا بون و بەر نەفرەت کەوتنی خەلک و میژووە.
ئه‌مڕۆ کاک حه‌بیب بەمکارەتان گەورەتر و خۆشەویستر بوو لای هەموان. تەنها کاریک کردبێتان هەر ئەوەنەیە شانازی زیاتر بۆ هاوڵاتیانی ئەم ولاتە تۆمار ئەکەن کە رۆژیک لە مێژودا هەموو ئەم ئازار و خۆراگریە لەبەرامبەر هەوڵی تیرۆر و ترساندندا، وەک نمونیەکی پرشنگدار تۆمار ئەکڕێت.
دڵشاد پاڵانی
27/10/2013
زاینیی به‌ریتانیا