پاش دەست بە کار بوونی حکومه‌تی ڕیاکارانه‌ی حه‌سه‌نی روحانی و ده‌ست پێ کردنی وتووێژه‌کان مابه‌ینی ئێران و ئامریکا، تا ڕاده‌یه‌ک فشاری سیاسی له سه‌ر ئێران به شێوه‌ی رانەگەیندراو،که‌م بووەته‌وه.
بە داخەوە گرینگ‌ترین بابه‌تی ئێستا بۆ ولاتانی زلهێز به گشتی و ئامریکا به تایبه‌تی،نە مەسەلەی مافی مرۆڤ، بەڵکوو مه‌سه‌له‌ی کۆنترول کردنی چه‌کی ناوه‌کی ئێران و ده‌رباز بوون له قه‌یرانی سوریه‌یه که له‌و قه‌یرانه‌شدا، ئێران وەک لایه‌نی سه‌ره‌کی بە ئەژمار دێت.
ئێرانیش چاک ده‌زانێ که چۆن له واها شه‌رایه‌تێک دا، له خاڵه به هێزه‌کانی خۆی که‌ڵک وه‌ربگرێ و تا ڕاده‌یه‌کی زۆریش، له‌و یاریه سیاسیانه‌دا سه‌رکه‌وتوو بووه.
ته‌جروبه نیشانی داوه که هه‌رکات فشاری ده‌ره‌کی و نێونه‌ته‌وی له سه‌ر ئێران که‌م بووەته‌وه، رژیمی ئێران بە به غه‌نیمه‌ت زانینی کات به قازانجی خۆی، ده‌ستی به گرتن و کوشتن و ئیعدام کردنی خه‌ڵکی سیڤیل کردووه تاکوو بتوانێت به سیاسه‌تی “رعب و وەحشه‌ت ” نه‌یارانی خۆی بێده‌نگ و سه‌رکوت بکات.
وەک دەبینین رژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ بەرەوپێش بردنی ئەم سیاسەتەی دوبارە دەستی بە ئیعدامی رۆڵەکانی نەتەوە بندەستەکانی ئێران و بە تایبەت نەتەوەی کورد کردوە.
ئێعدامی ١٦ زیندانی سیاسی بەلوچ و ٣ زیندانی سیاسی کورد بە ناوەکانی حبیب الله گلپری پور، رەزا ئیسماعیلی و شێرکۆ مەعارفی و هەروەها ٢٤ زیندانی سیاسی دیکەی کورد کە قەرارە لەم رۆژانەدا لە سیدارە بدرێن نموونەیەکن لەم سیاسەتەی رژیمی کۆماری ئیسلامی.
پێویستە بگوترێ کە دوور که‌وتنەوەێ هێزه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان له خه‌ڵکی ناوخۆ، بێ تەئسیر نەبووە لە وەیکە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، به خه‌یاڵێکی ئاسوده‌تر و به بێ ترس، بەردەوام بێت له کاره دژی ئینسانیه‌کانی خۆی دەرحەق بە خەڵکی بێ تاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
ئێستا کە هێزه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان به چەند هۆ و سه‌به‌بێک ” که زۆربه‌یان مه‌نتقین” ناتوانن ده‌ست به خه‌باتی چه‌کداری له ڕوژهه‌ڵاتی کوردستان بکەنەوە پێویستە کە به دوای ئالته‌رناتیوێک دا بگه‌رێن بۆ ئەوەی کە بتوانن وەک هه‌میشه ببنە جێگای دڵگەرمی بۆ گه‌له‌که‌ی خۆێان.
بۆ وێنە هێزه سیاسیە کوردستانیه‌کان ده‌توانن له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، به ڕێکخستن و کۆکردنه‌وه‌ی ئەو ئه‌ندام و لایه‌نگرانه‌ی که هه‌یانه،پێکەوە هێزێکی مه‌ده‌نی (سیڤیل) پێک بینن که لانی که‌م بتوانین له ڕۆژانی پێویست دا، وەک هێزی ئینسانی و به شێوه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی، کە شێوەی موبارزاتی ئەم سەردەمەیە کەڵکیان لێ وەربگیرێت تا کۆده‌نگی خه‌ڵکی بێ تاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان به دنیای ده‌ره‌وه بگەیەنن.
بێدەنگ نەبوونی هێزە سیاسیە کوردستانیەکان و لە قاودانی جینایەتەکانی کۆماری سێدارە و ئێعدام،دەرحەق بە نەتەوەی کورد ئەبێتە هۆێ ئەوەی کە ئێران ئاوەها بە سووک و ئاسانی نەتوانێت وڵاتانی لایەنگری مافی مرۆڤ، به ئیمتیاز دان و ته‌تمیع کردن هیپنوتیزه بکات.
ئه‌گه‌ر حیزبەکان ناتوانن و ئیزنیان پێ نادرێ کە بو دیفاع لە رۆژهەڵاتی کوردستان چەک به‌کاری بێنن، ئه‌گه‌ر قاتیلانی ڕێبه‌ران و ڕوڵه‌کانی ئێمه به بێ ترس له ئو‌وروپا و کوردستانی ڕزگار کراودا ده‌گەڕێن،ئه‌گه‌ر حیزبەکانمانیان له خه‌ڵکه‌که‌مان دور خستووته‌وه، ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە کە ئیتر چی دیکەمان ماوه و هێڵی سووری حیزبه‌کانمان بۆ قەبوول نەکردنی بێ ڕێزی و شکاندنی غروری خه‌لکی کوردستان لە لاێەن دۆژمنەوە کامەن؟
ئاخۆ کاتی ئەوە نەهاتووە کە حیزبەکانمان یەک دەنگ و هاوئاهەنگ بن و لە پێناو دیفاع لە نەتەوەکەمان کۆتایی بە هه‌رچی ناکۆکی و به‌رژه‌وه‌ندی تاکە کەسی و حیزبی بێنن؟
راستە کە حیزبەکانمان هەرکام به‌رنامه و پڕوگرامی تایبەت بە خۆیان هەیە و هەریەک به سیاسه‌ت و شێوه‌ی موبارزاتی دەست نیشان کراوی خۆیان خه‌بات دەکه‌ن، به‌ڵام ئەوەی کە موشتەرەکە لە مابەینی حیزبەکانماندا ئەوەیە کە ئەندامانی ئەم حیزبانە، ڕوڵەی یەک دایکی نیشتمانن، بە نێوی “کوردستان” و ڕێک که‌وتن له سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی که پێوه‌ست به سه‌روه‌ری کوردستانه و پێوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵکی کوردستانه‌وە هەیە ئه‌رکێکی مێژوویه که که‌وتۆته سه‌ر شانی ئەم حیزبانە.
با لەم کاتەدا کە رژیمی کۆماری ئیعدام و سێدارە شەپۆلی نۆێی ئێعدامی لە کوردستان دەست پێکردوەتەوە، هێزە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بتوانن خۆیان رازی بکەن کە پێکەوە و بە هەست بە مەسئولییەت کردن، هێلێکی نەتەوەیی گشتی بۆ پاراستن و دیفاع کردن لە نەتەوەکەمان دیاری بکەن.
لە کۆتاییدا پێویستە بزانین کە مێژوو له که‌س خۆش نابێت و ئه‌و حیزبە‌ی که خۆی به هێزتر ده‌زانێت، ئه‌رکه‌که‌ی قورستره و چاوروانیه‌کان لێ زیادترن. با سەرەتا خانووەکەمان لە داگیرکەران رزگار بکەین و وەری بگرینەوە جا ئەوکات لە سەر دیوەکان لەگەڵ یەک ناکۆک و نامیهرەبان بین.
نادر قدرتی – نۆروێژ
04.11.2013