مێژوو بۆ زۆر مەبەستی پۆزەتیڤ تۆمار دەکرێ کە لە سەردەمی مۆدێرندا لە بەر پاراستنی بەرژەوەندی هێز و لایەنی رامیارییەوە تووشی خەوشەداربوون و چەواشەکران بووە.
حکوومەتەکان و کەسانی سەر بە ڕێبازی جۆراوجۆر، تەکنیک و شێوەی جۆراوجۆر بۆ شاردنەوەی راستییەکان و نەخشاندنی مێژووی دڵخوازی خۆیان بە کار دەبەن. لە هەندێک حاڵەتدا بەڵگەی ساختە و سازکراو بڵاو دەکەنەوە. لە هەندێک حاڵەتدا بە شێوەی سیستەماتیک زۆر بەڵگەی گرنگ سانسۆڕ دەکەن. لە ئەگەری نەگونجان یان نەناسینی ئەم تەکنیکانە پەنا بۆ مێژووی زارەکیی بێ بەڵگە دەبەن. لە هەندێک حاڵەتیشدا پرەنسیپەکان و مێتۆدی زانستیی نووسینەوەی مێژوو ڕەچاو ناکەن یان ئەوە کە هەمووی ئەو فۆڕم و تەکنیکانە دەکار دەکەن تا مێژوویەکی تایبەت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیان ساز بکەن. مێژووی نەتەوەی کورد لە زۆربەی زەمەن و قۆناخە مۆدێڕن و کۆنەکانی خۆیدا تووشی ئەم جۆرە دەستکارییەی حکومەت، حیزب و کەسانی سەر بە چەمک و ڕێبازی جۆراوجۆر بووە، تەنانەت ڕێی تێچووە کە زۆر کەسیش لاپەڕەکانی مێژوو بۆ ڕژانی قینی دڵی شەخسی خۆیان بە کار ببەن و تۆڵەی بەسەرهاتە تاڵەکانی خۆیان لە نەتەوەیەک بکەنەوە. مێژوو هەر چەند تاڵ بێ، پێویستە وەک خۆی بنووسرێتەوە هەتا وانەی باش و پێویستی بۆ داهاتوویەکی جوانتر لێ وەربگیردرێت. لایەنی هەرە سەرنجڕاکێشی زانستی مێژووش، بۆ بەشی نوێبوونەوە و دۆزینەوەی بەڵگە و لێکۆڵینەوەی زۆرتر دەگەڕێتەوە و تا لێکۆڵینەوە زۆرتر بکرێ، وێنەی
بڕوانە ئەم وێنەیەی ژێرەوە.
وێنە لە ئارشیوی واسیلی نیکیتین وەرگیراوە. لە وێنەکەدا سمکۆی کوردان دەبینن کە لە دەستی ڕاستی واسیلی ڕووس دانیشتووە. لە دەستی چەپی واسیلیش سورمە خانی خوشکی مار بێنیامین شیمۆن دانیشتووە.
بۆ خوێندنەوەی ئەسڵی بابەتەکە لێرە کلیک بکە…. pdf