"an independent online kurdish website

هەر وەک ئاگادارن بە هاتنەسەرکاری حەسەن رووحانی وەک سەرکۆمار، ژمارەیەکی زۆر لە زیندانیانی سیاسی لە رۆڵەکانی نەتەوەکانی ئێران لەلایەن ئەو رێژیمەوە ئیعدام کراون.goteborg-xopeshandan-dji-ehdam-20131104-0

ماوەیەک لە مەو بەر”رەزا ئیسماعیلی” و ”حەبیبوڵڵا گوڵپەریپوور” زیندانییانی سیاسیی کورد لە شارەکانی سەلماس، ورمێ و هەروەها ١٦ چالاکی سیاسی و فەرهەنگیی بلوچ لە شاری ”زاهیدان”ی پارێزگای سیستان و بلووچستان.

بەدوای ئەواندا چەندین چالاکوانانی فەرهەنگی و سیاسی لە ریزی ئەو ئیعدام کراوانە دان به‌تایبه‌تی له ئێستاشدا زیاتر له بیست‌و چوار زیندانی سیاسیی دیکه‌ی کورد له زیندانه‌کانی ئێراندا سه‌زای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه و هەروا کات دەروات لە سێداەرەدانیش بەردەوامە.

 بۆ نارزایەتی دەربڕین لە دژی ئەو جنایەتە‌ی رێژیمی کۆنه‌پەرستی ئاخوندی لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی شۆرشگێری کوردستانی ئێران و چەند لایەنی سیاسی و ئۆپۆزسیونی ئێرانی رۆژی دوشەممە٤/١١/٣٢٠١ کاتژمێر ١٧:٠٠ واتە پێنجی دوانیوەرۆ خۆپێشاندانێک وەرێ خرا.

لە سەرەتای خۆپێشاندانەکەدا لە گوستاف ئادلۆفتۆرییت لە لایەن لایەنە سیاسییەکان چەندوتار پێشکەش کرا.

هەر واها پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە لایەن بەرێز فەرشاد مستۆفی خوێندرایەوە.

ئینجا بشداربووانی خۆپێشاندەکە  له برۆنس پارکێنەوە بە دروشمدان دژیی کۆماری ئیسلامی لە سەر ئیعدام کردن بۆ یوتە پلاتسێن” (ئەوێنین) وەرێکەوتن، بەدانی چەندین دروشم وەک، ئازادی زیندانیانی سیاسی ،بروخی کۆماری ئیسلامی..هیتد…. لە کوتایدا لە لایەن رێکخەرانی

خۆپێشانەکە ئەو جنایەتانەی کۆماری ئیسلامیان مەحکوم کرد و هەروەها داوا لە بیروڕای گشتی و کۆمەڵگای جیهانی و کۆڕ و کۆمەڵە بەشەردۆستەکان کرا کە بە دەربڕینی ناڕەزایەتیی لە بەرابەر ئەو هەمووە ئیعدامە و بە مەبەستی گوشارهێنان بۆ کۆماری ئیسلامی لەپێناو راگرتنی ئەو کردەوە دژە مرۆڤییە هەنگاو هەڵبگرن.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران- کۆمیتەی یوتوبۆری

کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران- یوتوبۆری

05/11/2013


 

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی