ئه‌مرۆ و هه‌میشه ده‌بێ هه‌ر تاکێکی کورد له سه‌رتا سه‌ری خاکی زێڕینی کوردستانی مه‌زن، ئه‌وان راستیانه‌ی که ئه‌مرۆ له ئارادان چاک بزانێت و به هه‌ستێکی کوردپ ه‌روه‌رانه به‌رگری له هه‌موو ماف و هه‌ست و
بیر‌و بۆچونێکی ڕاستی کوردانه دژ به هه‌موو دوژمنانی کورد و کوردستان دڵسۆزانه بکات، ته‌نیا له پیناوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌لی کورد و کوردستان سه‌ر به‌رزانه خه‌بات بۆ سه‌رکه‌وتنه‌کانی کوردستان له هه‌موو ڕویه‌که‌وه بکات، گه‌لی کورد به تێکڕایی له سه‌رتاسه‌ری کوردستانی مه‌زن دا، ده‌بێت هه‌رگیز ڕابردووه تاڵه‌کان و ئه‌وان کرده‌وه دڕندانه‌ی که ئه‌مرۆش داگیرکه‌ران و دوژمنانی کورد و کوردستان به سه‌ر گه‌لی کوردیان سه‌پاندووه و وه‌دی ده‌هێنن، نابێت هه‌رگیز له یادی خۆی بباته‌وه و به دڵ و به گیان له پێناوی سه‌رکه‌وتنی هه‌میشه‌یی له گه‌ل کێشه ڕه‌واکه‌ی خۆیه‌وه زۆر دڵسۆزبێت، هه‌رگیز ڕێگا به خیانه‌تکار و نۆکه‌ر و پیاو خه‌راپانی کوردستان که چاک دیارن،چی ده‌که‌ن، نه‌دات که خوای نه‌خواسته کارێ بکه‌ن که دیسان دوژمنه دیرۆکیه‌کانی گه‌لی کورد بێنه‌وه کوردستان‌مان، هه‌موو کوردستان دیسان بشێلنه‌وه و گه‌لی کورد بچه‌وسێننه‌وه، هه‌موومان چاک ده‌زانین که کوردستانی ساله‌های سال له ژێر ده‌ستی داگیرکه‌رانی دڕنده‌و کورد کوژدا چی وه‌سه هاتووه، که ساله‌هایه گه‌لی کورد له ژێر باری زوڵم و زۆرداری دا ده‌چه‌وسێننه‌وه و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی میللی کورد به تالان ده‌به‌ن و زه‌وتیان کردووه،تا بۆیانیش بلوێت خه‌راپتر ده‌که‌ن و کورد زیاتر ده‌کوژن و هه‌ولی سه‌رنه‌که‌وتنمان ده‌ده‌ن وگرفته‌کان زیاتر ده‌که‌ن و زیاترمان ده‌چه‌وسێننه‌وه.
ئه‌گه‌ر چاک بڕوانین ده‌بینین که‌به درێژایی مێژوو و تا رابوردووی نه‌زیکه‌وه، مام یابه‌کان،واته تازیه دکتاتۆره دڕنده‌کانی که کوردیان ده‌کوشت چی‌یان وه‌سه‌ر باشوری کوردستانه‌وه هێناو چۆن به ناوی دین وئه‌نفال و قورئانه‌وه رۆله‌کانی گه‌لی کوردیان له ناو ده‌برد، نه‌وه‌ستان تا بڕیاری جینۆسئیدی کوردیشیان دا، کوردیان کۆمه‌ل کۆمه‌ل له چال ده‌نا و به گازی خه‌رده‌ل و سیانیدو سارین به هه‌زارانیان له ناو برد،دیشمان که به جارێک هه‌شت هه‌زار بارزانی دلێر و قاره‌مانان، نێوه‌ی گه‌رمیانیان ئه‌نفال کرد‌و تا ئه‌مرۆش به هه‌زاران ڕوفاتی ڕۆله کورده‌کان له ژێر گل ماونه‌ته‌وه‌و که‌س نازانێت له کوێ به چه شێوه‌یه‌ک و و چۆن به کۆمه‌ل له چال نراون، به‌ڵام له ئاکام دا دیشمان که سه‌رنه‌کوتن و ناوی که‌سیفیان که‌وته ناو زبلدانی مێژووه و ته‌فرو تونا بوون، گه‌لی کورد هه‌ر مایه‌وه‌و سه‌رکه‌وت به سه‌ر دوژمنانیه‌وه، به تایبه‌ت له باشوری کوردستانه‌وه،ئیستاکه وا له سایه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خۆدیه‌وه .ده‌بینین که گه‌لی کورد له باشوری کوردستانه‌وه گه‌یشتۆته ئه‌و پایه‌وه، که کجێگای شانازیه کورد له سه‌ر خاکی خۆی دا توانیویه‌تی که به کوێرایی چاوی داگیرکه‌رو دوژمنانه‌وه ئابوری نیشتمانی خۆی به‌ره‌و پێشه‌وه ب‌بات و له گه‌ل هه‌ڕه‌شه‌و گوره‌شه‌ی تا ئه‌مرۆی دوژمنانی کوردستانه‌وه،له سایه‌ی خۆیه‌وه،گه‌وره‌ترین بنه‌مای بوونی ده‌وله‌ت و سه‌ربه‌خۆیی هه‌میشه‌یی خۆیه‌وه به‌ڕێوه ب‌بات و نیشتمانی خۆی له سایه‌ی لێ هاتوویی و دڵسۆزی ڕۆله قاره‌مان و کورد په‌روه‌ره‌کانی گه‌لی کورد و له سایه‌ی ژیری و هوشیاری رۆله به ئه‌مه‌ک و وه‌فادارانی کوردستان وا نیشتمانی کورد به‌ره‌و پێشکه‌وتن و سه‌قامگیری و ئارامی ئواسایش بردووه و ده‌به‌ن، به جیهانیان سه‌لماندووه که گه‌لی کورد وه‌ک ئه‌وه نیه که داگیرکه‌ره‌کانی تازی و ڕۆمی و عه‌جه‌مه‌کان به درێژایی مێژوو بۆ سوکایه‌تی و تێک شکان و سه‌رنه‌که‌وتنی گه‌لی کورد به خه‌راپه‌وه باسیان له گه‌لی کورد کردووه و به جینن و دێوو مافیایان ناو بردووین، به‌ڵام ئه‌مڕۆجیهانیان چاکیان بۆ ده‌رکه‌وتووه، که نه‌خێر قسه‌کانی داگیرکه‌ران له ڕابووردوو ئه‌مڕۆش هه‌مووی درۆ و بوختان و ناڕه‌وا بووه به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد، گه‌واهیش بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه که ده‌بینین ئه‌مرۆ چۆن جیهان ڕویان کردۆته باشوری کوردستان و کۆمپانیه‌کانی زلهێزه‌کانی جیهانی له گه‌ل نه‌ویستنی داگیرکه‌رانه‌وه وان له کوردستان و ڕۆژانه به سه‌دان به‌رمیل نه‌وتی کوردستان به ده‌ستی کورد هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌کرێت و، ئابوری کوردستان وا سه‌ربه‌رزانه له سایه‌ی خه‌باتی ڕۆله دڵسۆز‌و به ئه‌مه‌ک و وه‌فادارانی ڕێبازی مسته‌فا بارزانی، ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر ده‌بوژێته‌وه‌و بوژاوه‌ته‌وه.
ئه‌مرۆی باشوری کوردستان به کوێرایی چاوی داگیرکه‌ران و هه‌موو دوژمنانی کوردستان گه‌واهیه بۆ ئه‌وان راستیانه‌وه، که ئه‌و هه‌موو درۆ‌و بوختان وهه‌ڵبه‌ستنی ناڕاست دژ به کورد‌و کوردستان پووچ کراوه‌ته‌وه،هه‌رچه‌نده ده‌ستی داگیرکه‌ران و نۆکه‌ران وخیانه‌تکاران و هه‌ست گه‌نیوه‌کانیش هه‌روا خه‌ریکن وله سه‌نگه‌ر دان و ده‌یانه‌وێت که دیسان کوردستان به‌ره‌و دوا بگێڕنه‌وه، به‌لام ئه‌مرۆ دڵسۆزانی کورد هوشیارن و دوژمنانی کورد تێک ده‌شکێنن و کوردستان به‌ره‌و سه‌رکه‌وتنی هه‌میشه‌یی و ده‌وله‌تێکی کورده‌واری سه‌ربه خۆ و به هیزو به‌تواناو پێشکه‌وتو ده‌به‌ن، دوژمنانی کورد و کوردستان تێک ده‌شکێنن، هه‌رچه‌نده که داگیرکه‌ران و دوژمنه دیرۆکیه‌کانی کوردستان،له پێناوی نه‌گه‌یشتنی گه‌لی کورد به مافه ڕه‌وکان و بوونی ده‌وله‌تێکی کوردستان له هیچ نامه‌ردی و درۆ و بوختان و ناره‌واییه‌کا دژ به کورد‌و کوردستان قه‌ت درێغی ناکه‌ن هه‌میشه له هه‌ولی ئه‌وه دان که گه‌لی کورد ژێر ده‌سته‌ی ئه‌وان داگیرکه‌رانه بێت، به کوشتن و بڕین و له ناو بردنی رۆله‌کانی گه‌لی کورد له ناو زیندان و به سێداره‌کان و بۆردومان وهه‌ر شێوه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌وان نامرۆڤانه‌و ئه‌وان دڕندانه بۆیان بلوێت بۆ له ناو بردن و کوشتن و شه‌هید کردنی ڕۆله‌کانی کوردستان له هه‌موو کوردستانی مه‌زن دا به تایبه‌ت ئه‌مرۆ له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان دا بۆ کوشتنی کورد درێغی ناکه‌ن، ئه‌وان داگیرکه‌ره ملهوڕانه‌ی کوردستان ده‌بینین که له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان چۆن به‌ربوونه‌ته گیانی ڕۆله دلێره‌کانی گه‌لی کورد‌و به‌بی سێو‌و دوو کردن له هیچ کارێکی نامرۆڤانه سڵ ناکه‌ن و ڕۆژانه کورد له سیداره ده‌ده‌ن و خاکی ڕۆژ هه‌ڵاتی کوردستانیان کردووه به گولخه‌نی ژیانی کورد‌و لاوه ئازا‌و نه‌ترسه‌کانمان له شار‌و شارۆچکه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له سێداره ده‌ده‌ن، به خه‌یالی خاویان به‌م کاره نامرۆڤانه‌یان دکارن که چۆک به گه‌لی کورد دا بده‌ن،له به‌ر چاوی هه‌موو جیهان بێ شه‌رمانه له جیاتی دان به مافه ڕه‌وکانی کورد‌و کوردستان له ناو مالی خۆی دا سه‌رتاپای ڕۆژهه‌لاتی کوردستانیان کردووه به جێگای سه‌ر بڕین و له سیداره دانی رۆله دلیره‌کانی کوردستان، ئه‌وه‌ی که زۆریش جێگای داخه ئه‌وه‌یه که ده‌بینین، ئه‌و هه‌موو له سێداره دانانه‌ی رژێمی ئێران وناره‌وایی و زه‌وت کردنی هه‌موو مافێکی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ناو مال و کاشیانه‌ی خۆیه‌وه که ڕۆژانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، که‌چی جیهانیان خۆیان مت داوه‌و هیچ وه‌ڵات و مرۆڤ دۆستانی ڕۆژهه‌لات و رۆژ ئاوا‌و ته‌واوی موسه‌لمانانی جیهان که چاک ده‌بینن و ده‌زانن له‌م چه‌رخه‌ی جیهانگیری دا بێ ده‌نگیان ئیختیار کردووه و که‌س له سه‌ر گه‌لی کورد هه‌ڵناداتێ، ئه‌وان رژێمانه‌ش به خه‌یالی خاویانه‌وه، واده‌زانن که هه‌روا بۆیان ده‌چێته سه‌ر، که به‌م شێوه کورد کوژیه‌وه سه‌ربکه‌ون!!! به‌ڵام هه‌رچه‌ند ئه‌وان داگیرکه‌رانه‌ی کوردستان دڕنده‌و مرۆ کوژ بن، ئه‌وا ڕقی تۆله‌ی گه‌لی کورد ئه‌ستور تر ده‌بێت و له به گژ داچونه‌وه‌ی ئه‌وان داگیرکه‌رانه قه‌ت سل ناکه‌ن و ڕۆژ له دوای ڕۆژ ڕقی تۆله له لای گه‌لی کورد پته‌و ده‌بێت، ڕاسته ده‌ڵێن هه‌موو شتێک له باریکیه‌وه ده‌پچڕێت به‌ڵام زولم و زۆرداری هه‌ر له ئه‌ستوریه تێک ده‌شکێت ولێک ده‌ترازێندرێت، رۆژێ دێت که ئه‌و هه‌موو زۆڵم و زۆریه‌ی ئه‌مرۆی داگیرکه‌رانی کوردستان له ڕۆژ هه‌لاته‌وه‌ش هه‌وکی ئه‌وان نه‌یار وداگیرکه‌رانه بگرێت و بۆ هه‌میشه له ناویان به‌رێت، ده‌بێت ڕۆژێکیس هه‌ر بێت که ده‌نگی جیهانیانیش له دژی کوشتن و له سێداره دانی کورد له ڕۆژ هه‌ڵاتی کوردستان دا به‌رز ببێته‌وه‌و،چیتر مرۆڤ دۆست وئاشتی خوازانی جیهانیان به‌م شێوه‌یه‌وه خۆیان مت نه‌ده‌ن و به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو جنایه‌ت و له سێداره‌دانی ڕۆژانه‌ی ڕۆله‌کانی گه‌لی کورد له ڕۆژ هه‌ڵاتی کوردستان دا ئاوا بێ ده‌نگ نه‌بن.
بژیت کورد بژیت کوردستان.
وێنە: پارکی سەقز، وەرگیراو لە فەیسبووک, دژی ئیعدام