چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پارتی ژینگه(MP)
رۆژی پێنچ شه‌ممه ڕێکه‌وتی 7 ـ 11 ـ 2013 نوێنه‌ری پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی سوید
به مه‌به‌ستی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی پارتی ژینگه MP)) چووه پارله‌مانی سوید و له‌وێ له لایه‌ن خاتوو بودیل سێبالوسBodil Ceballos به گه‌رمی پێشوازی لێ‌کرا. له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا نوێنه‌ری حدکا، پاش خۆناساندنی خۆی وه‌ک نوێنه‌ری نوێی پێوه‌ندییه‌کانی حیزب له وڵاتی سوید، باسێکی کورتی مێژووی حدکای کرد و ئینجا له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا با‌سی کوردستانی ئێرانی هێنایه به‌رباس که له‌م ڕۆژانه‌دا به تووندی له ژێر چاودێری هێزی نیزامی رژیمی ئێراندایه، هه‌رچه‌ند زیاتر له 33 ساڵه کوردستان میلیتارێزه کراوه و پایگای نیزامی رژیم له شار‌و گونده‌کانی کوردستان جێگیر بوون. به هۆی ئه‌و ئێعدامانه‌ی که له حه‌وتوی ڕابردوو به‌رده‌وام له لایه‌ن رژیمه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن. پاشان با‌سی ئێعدامی چالاکوانان و لاوانی کوردی کرد که رژیمی ئێران ڕۆژانه له به‌ندیخانه‌کاندا ده‌یان کۆژێ و له نێویان ده‌با، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش نه هه‌ر کوردان به‌ڵکو نه‌ته‌وه‌کانی تریش که‌وتوونه‌ته به‌ر هێڕشی خوێناوی رژیم و به کۆمه‌ڵ ئێعدام‌یان ده‌کا نموونه‌ی ئه‌وه‌ش ئێعدامی 16 که‌سی به‌لووچ له ویلایه‌تی به‌لووچستان. هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌دا با‌سی هه‌ڵبژاردنی حه‌سه‌ن رۆحانی وه‌ک سه‌ره‌ک کۆماری نوێ ئێران هاته گۆڕێ و نوێنه‌ری پێوه‌ندییه‌کانی حدکا له‌و باره‌وه بۆچوونی حدکای ڕوون کرده‌وه و وتی حدکا هه‌ر به‌سه‌ر هاتنی رۆحانی هیچ چاوه‌ڕوانیه‌کی ئه‌وتۆی له سه‌ره‌ک کۆماری نوێ نه‌بووه و زانیوه‌یه که رۆحانی ناتوانێ ئاڵوگۆڕ له ئێران‌دا پێک بێنێ، چوونکه سه‌رانی رژیمی ئێران باوه‌ڕیان به هیچ ئاڵ‌وگۆڕێک نیه و دان به مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادی بیروڕاده‌ربڕین نانین و جگه له ئیدیولۆژی خۆیان گرنگی به هیچ شتێکی تر ناده‌ن و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش تێده‌کۆشن چه‌کی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست بێنن.
له وتووێژه‌کاندا با‌سی ڕۆڵی ئێران کرا که ئێران هه‌رده‌م له ناوچه‌که‌دا خه‌ریکی ئاژاوه نانه‌وه‌یه و ده‌ست له نێوخۆی وڵاتانی دراوسێ وه‌رده‌داو نموونه‌ی ئه‌وانه‌ش وڵاتی عێراق، سوریه، به‌حره‌ین فه‌له‌ستین و هتد… هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌شدا خه‌ریکی ئاژاوه‌نانه‌وه‌یه له باشوری کوردستان و ناردنی ئیسلامی تووندڕه‌و بۆ کوردستانی سوریه به هاوکاری هه‌ندێک وڵاتی دراوسێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان تووشی شه‌ڕ و ماڵوێرانی بکا. دیاره ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان له لایه‌ن رژیمی ئه‌سه‌د و ئیسلامیه‌کانیش هه‌ڕه‌شه‌ی له ناوچوونیان لێ ده‌کرێ.
خاتوو بودیل با‌سی ئه‌وه‌ی کرد که ئه‌مان وه‌ک پارتی ژینگه هه‌رده‌م پرسی کوردیان (هه‌ر چوار پارچه کوردستان) له پارله‌مانی سوید خستووه‌ته به‌ر باس و داوایان له حکومه‌تی سوید کردووه که داوا له وڵاتانی داگیرکه‌ر بکا که ڕێز له دیموکراسی بگرن و ئاڵ‌وگۆڕێک له ناوچه‌که‌دا پێک بێنن. خاتوو بودیل ئه‌وه‌شی باس کرد که گوایا گه‌مارۆی ئابوری بۆ به‌رپرسانی رژیمی ئێران هێنده گرنگی نیه و ته‌نانه‌ت نیوه‌ی خه‌ڵکی ئێران له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین.
له کۆتاییدا خاتوو بودیل هیوای خواست که پێوه‌ندییه‌کانی حدکا و پارتی ژینگه به‌رده‌وام بێ و داواشی کرد که له هه‌ر زانیاریه‌کی نوێ له سه‌ر کوردستان ئاگادار بکرێنه‌وه.
هاوکات له به‌ر پارله‌مانی سوید له “مینت تۆریه‌ت” خۆپێشاندان دژی هاتنی ئه‌ردۆغان سه‌ره‌ک وه‌زیرانی تورکیه بۆ وڵاتی سوید له لایه‌ن چه‌ند ڕێکخراوی کوردی، ئاسوری و ئه‌له‌وێ و تورکی رێکخرا بوو، پێکه‌وه له‌گه‌ل خاتوو بودیل چووینه ناو خۆپێشانده‌ران و ناوبراو له‌وێ وتاری پێسکه‌ش کرد و ڕه‌خنه‌ی له سیاسه‌تی توریکه گرت دژ به کوردانی ئه‌و وڵاته.
7 ـ 11 ـ 2013
ستۆکهۆڵم ـ سوید
حه‌مید ته‌یموری
….
چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری مودرات Modrat
ڕۆژی سێ شه‌ممه ڕێکه‌وتی 29 ـ 10 ـ 2013 نوێنه‌ری پێوه‌ندیه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران حه‌مید ته‌یموری له وڵاتی سوید چووه پارله‌مانی ئه‌و وڵاته به مه‌به‌ستی چاوپیکه‌و‌تن له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری سوید، واته حیزبی مۆدراتModrat. شایانی باسه نوینه‌ری حدکا له لایه‌ن خاتوو مارگارێت سێدرفێلتMargaret Cederfelt که نوێنه‌ری پێوه‌ندییه‌کانی ئه‌و حیزبه‌یه پێشوازی و به‌خێر هاتنی کرا. ئه‌م چاوپێکه‌تنه له کاتژمێر 2 و پانزه خوله‌کی پاش نیوه‌ڕۆ ئه‌نجام درا. له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا نوێنه‌ری حدکا باسێکی گشتی له سه‌ر ئێران و سه‌ره‌ک کۆماری نوێی ئه‌و وڵاته و ئاڵوگۆڕه‌کانی کوردستان به گشتی کرد. له هه‌مان کاتیش‌دا با‌سی ئه‌و 18 که‌سه که دوو له‌وان کوردن و له‌م ڕۆژانه‌دا له سیداره دران هێنایه گۆڕێ و ئه‌مه‌ش وه‌کو یه‌که‌م خوێڕشتنی حه‌سه‌ن رۆحانی و ده‌رخستنی ڕووی دزیوی سه‌ره‌ک کۆماری نوێ بۆ ڕای گشتی باس کرد، هه‌رچه‌ند ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی زیاتر له سی ساڵه خوێنی خه‌ڵکی ئێران به هه‌موو پێکهاته‌کانیه‌وه ده‌ڕێژن بۆ به‌رژوه‌ندی و ئیدیولۆژی خۆیان و مافی مرۆڤ هیچ بایه‌خێکی بۆیان نیه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش نوێنه‌ری حدکا با‌سی وه‌زعی ژیانی خه‌ڵکی کوردی له ئێران هێنایه گۆڕ و کرده‌وه‌کانی رژیمی ئێرانی خسته به‌ر باس. ئینجا با‌سی ئێرانی کرد که له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا خه‌ریکی ئاژاوه نانه‌وه‌یه وه‌ک له عێراق و سوریه و لبنان و ته‌واوی وڵاتانی دراوسێ و هتد… پاشان باسیکی کورت له سه‌ر کوردانی سوریه کرد که له لایه‌ن رژیمی ئه‌سه‌د و گرووپه ئیسلامیه تووندره‌وه‌کانه‌وه که‌وتوونه‌ته به‌ر هێرشی تیروریستی و زۆر خه‌ڵکیان له سه‌ر خاک و نیشتمانی خۆیان ئاواره‌ی وڵاتانی دراوسێ و کوردستانی عیراق کردووه.هه‌رچه‌ند خاتوو مارگارێت ئه‌وه‌ی باس کرد که وتووێژێک له ئارادایه له سه‌ر کێشه‌ی سوریه و کێشه‌ی چه‌کی ئه‌تۆمی له ئێران‌دا و چاوه‌ڕوانی ئه‌و ئاکامانه‌ین و بزانین چۆن وڵاتانی ئۆرووپا و ئامریکا چاره‌ی ده‌که‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش ناوبراو هه‌ندێک پرسیاری له سه‌ر ئێران و کوردستانی ئێران به تایبه‌تی کرد که له لایه‌ن نوێنه‌ری حدکاوه وه‌لامیان درایه‌وه. ئینجا باسێکی کورتیش له سه‌ر کورده‌کانی وڵاتی سوید هاته کایه‌وه‌و هیوای خواست که کورده‌کانیش ئامانجه‌کانیان بێته دیی. له‌و چاوپیکه‌وتنه‌دا با‌سی ئه‌وه کرا که له داهاتوودا و له وڵاتی سوید هاوکاریه‌کانی نێوان حدکا‌و مۆدرات په‌ره بسێنێ و به‌یه‌که‌وه کاری باش ئه‌نجام بده‌ن.کۆبوونه‌وه‌که له کاتژمێر 3ی پاش نیوه‌ڕۆ کۆتایی هات.
حه‌مید ته‌یموری
29 ـ 10 ـ 2013