"an independent online kurdish website

ڕێکەوتنی سایکس – پیکۆ

باسێکی کورت لەسەر مێژووی دابەش کردنی کوردستانkewser_abdurehman

لە ساڵی ١٩١٥ دا بەریتانیا و فەرەنسا کەوتنە تەکبیر،بۆ دابەش کردنی سەرزەمینی ئاسیایی تورکیا،لە لایەن بەریتانیاوە کە سێک بەناوی سیر مارک سایکس وە لە لایەن فەرەنسەوە جۆرج پیکۆ بۆ سەودا و گتوگۆ دانرابون.

پاش ئەوەی چەندین نامەیان لەگەڵ یەکتری گۆڕیوە لە بەینی خۆیان دا رێك کەوتن بۆ ئەوەی ڕەزامەندی ڕوسیاش بە دەس بێنن لە بەهاری ١٩١٦ دا چون بۆ گفتوگۆ لەگەڵ سازانۆف وەزیری دەرەوەی ڕوسیا.

سازانۆف و پاڵیو لوگ،سەفیری فەرەنسی ،لە نیسانی ١٩١٦ دا لەسەر خواستەکانی ڕوسیا پێک هاتن٠ بەم جۆرە پێک هاتنی گشتی بەریتانی و فەرەنسی و ڕوسی لەسەر جۆری دابەش کردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەشی هەر یەکێکیان تەواو بو کە تێکڕا بریتی بون لە ١١ نامە و لە مێژوودا بە ڕێک کەوتنی سایکس – پیکۆ ناسراوە.

لەم ڕێک کەوتنە کوردوستانیان کردە ٤ پارچە                

لە دوای ئەو دابەش بونە لە هەر پارچەیەک لەو پارچانە کورد شۆڕسی هەبووە دژی داگیر کەرانی نیشتیمان ٠ هەر چەن پێش ڕێک کەوتنی سایکس – پیکۆ کورد هەر شۆڕشی هەبووە.بەڵام حکومەتی کۆماری کوردوستان بەرچاو تریان بو٠ بەڵام لەبەر بەرژەوەندی براوە زل هێزەکانی شەڕی دووەمی جێهانی ئەو حکومەتەی کۆماری کوردوستان بو بە قورابانی ساتو سەودای وەڵاتە زل هێزەکان٠ سەرۆکی کۆمار لەلایەن حکومەتی پاشایەتی ئیران شەهید کرا٠

بەڵام خەباتی کورد هەر بەرداوام بو٠ خەڵکی ئەو بەشەی کوردوستانی ژێر دەسەڵاتی ئیران بە سەر کار هاتنی خومەینی لە لایەن خومەینی وە دەستوری جیهاد دژ بە گەلی کورد لەو بەشە درا و هەزاران کورد شەهید کرا٠ دوای ڕاگرتنی شەڕی ئیران عراق لە ساڵی ١٩٨٨ و خواردنی جامی زەهر لە لایەن خومەینی وە زۆربەی دونیا دەست خۆشیان لە خومەینی کرد بۆ ڕاگرتنی ئەو شەڕە٠ هەر بۆیە خومەینی ش بە دەر فەتی زانی نزیک بە ٣٠٠٠ زندانی لە زیندانەکانی ئیران ئیعدام کرد٠

ئیستاش ئیران لە گەڵ وڵاتانی زل هێز دانیشتن دەکات لەسەر ڕێک کەوتنی بەر نامە ئەتۆمییەکەی گۆایە ئیران نەرمی دەنوێنی لە کۆبونەوەکان٠ هەر بۆیە دیسان جارێکی دیکە سوئیستیفادە لە نەرمی خۆی و وڵاتانی ئوروپا دەکات ٠ هەر بۆیە لە ئستادا کەو تووەتە شەهید کردنی زندانیانی سیاسی٠

 

ڕۆژی شەمە ٩-١١-٢٠١٣ کاتژمێر یەک کوردانی نەرویج لە شاری ترۆندهایم بە بەشداری کوردانی هەر چوار پارچەی کوردوستان خۆ پێشاندانێکی هێمن و ئارامیان کرد٠ دژ بەو تاوانەی کە ئیران دەستی داوەتێ و زندانیانی سیاسی شەهید دەکات ٠ هەر بۆیە لەو خۆ پیشاندانە هاۆ سۆزی خۆیان بۆ ئەو زندانیە سیاسیانە دەر بڕی و کۆماری ئیسلامیان مەحکومو شەرمەزار کرد٠

بەڕێز کاک بێکەس بەرواری پێشکەش کاری خۆپیشاندانەکە بو٠

چەند پەیامێک بە زمانی نەرویجی و کوردی پێشکەش کرد لەگەڵ پارچە شیعرێک ٠

کاک کامیل ئوستاد ئەحمەدی لەگەڵ کاک ئاسۆ ئامێدیان وتارێکیان خوێندەوە بە کوردی و نەرویجی٠ کەژاڵ خان وتارێکی بە فارسی پێشەکەش کرد٠

ڕێک خراوی ئەس ئو ئەس – ڕاسیسمە کە ڕکخراوێکی دژی ڕەگەز پەرستییە هاو خەمی خۆیان بەرانبەر گەلی کورد دەر بڕی و وتارێکیان پێشکەش کرد

لە لایەن کاک سیپان و کاک مەحفوز چەند سرودێکی شۆڕش گێڕانە پێشکەش کرا٠

بەم شێوە خۆپێشاندان کاتژمێر ٣ کۆتایی پێ هات.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی