"an independent online kurdish website

لە ساڵی ١٨٨٨ دا ماکس مولر بەکەڵک وەرگرتن لە دەسکەوتە تازەکانی زمان ناسین و نەژاد ناسی تیشکێکی تازەی خستە سەرئەم هەوڵدانانە و ڕایگەیاند abdurehman_mirzayi

کە ئاریایی شتێک نی یە ئیلا مژاری زمان ناسین نەبێ وئەوەش ناتوانێت ئەوانە کە بەم زمانە ئاخەفتنیان کردووە نیشان بدات ولەکۆتاییدانووسی ئەگەرناچاری بکەن کە شوێنێک لە نەقشەی خرتایی زەوییدا بۆسەرهەڵدانی ئاریاییەکان ببینێتەوە ،پەنجە بۆ ناوچەیەک لە ئاسیا ڕادەکێشی وئەوەش بەۆبۆنەوەیە کە دێرینترین شارستانیەتەکان لەو دەوروبەرەدا دۆزراوەتەوە٠

دووایی تیلورلەکۆتایی سەدەی نۆزدەهەمدا ئەو گریمانەی قبوڵ کرد کە قژبۆرەکان ڕەگەزی جیاوازو باشترن و پاش باسێکی دوور و درێژ بەو ئاکامە گەیشت کە ئیلا فینلاندییە کان نەبێ هیچ نەژادێک لە جێهاندا ناتوانێ خاوەنی تایبەتمەندی بێ وێنەی ئاریاییەکان بێت وئیلا فینلاندیەکان نەبێت هیچ زمانێک ناتوانێت ڕیشەی زمانە کۆنەکان بێ٠ و دووایی تیلور ئاریاییەکانی بە تیرەی فینلاندی ناساند٠ داربوا دوژوبنویل لەساڵی ١٨٨٩ دا شوێنی سەرهەڵدانی ئاریاییەکانی لە ئوروپادا ڕەت کرد وهەرێمی ڕوباری سەیحون و جەیحونی بە ژینگەی سەرەتایی ئەوان دەس نیشان کرد،و دەیگوت بە بێ پەیوەندی لەگەڵ ئیمپراتۆرەکانی ئاسیا کە لەپرسی شەڕ وئاشتی دا زۆر بە ئەزمون بوون ،شارستانیەتی دووایی ئوروپا پاسا ناکرێت٠

لەساڵی ١٨٩٠ دا مرۆڤ ناسی بە نێوبانگی ئامریکی،دانیل بریتون بە پاڵدانەوە بە نیشانەکانی زمان ناسینەوە قژبۆربونی ئاریاییەکانی بەراست نەزانی و نووسی کە زۆرینەی ئاریاییەکان بسکیان ڕەشە وتۆزێ پاش ئەوە وتەکانی باڵانس کرد و ڕایگەیاند کە دەتووانین قبوڵی بکەین ئاریاییەکان لە ئوروپای ڕۆژاواوە سەریان هەڵداوە و دووایی کۆچبەری ڕۆژهەڵات بوون٠ هاکسلی لە ساڵی ١٨٩٠ دا کەوتەشوێن ڕوانگەکانی پنکا و تیلور و ووتی کەلەسەری ئاریا ییەکان درێژە و بسکیان ڕەشە بەڵام شوێنی سەرهەڵدانیان دووری نێوان ئوراڵ و دەریای باکوورە٠

ئەتو شرادر لە ساڵی ١٨٩٠ دا پرسی بێ دەسەڵاتی زمانە وانی لە پشکنینی دێرینە ناسی دا خستە بەر دەس، و لە کۆتایی دا شوێنی سەرهەڵدانی ئەوانەی کارپات لە ئیستێپەکانی باشوری ڕوسیا تا ئاسیای ناوەڕاست دەس نیشان کرد ٠ (ئیشمیت)یش لەهەمان کاتدا لە کتێبێک بە ناوونیشانی شوێنی سەرهەڵدانی هێند و ژرمەن، بە شێوەی توێژینەوەی ژماردنی ١٢ یی ،ئاریاییەکانی بۆ کەنارەکانی دوو رووباری دیجلەو فۆرات و شارستانییەتەکانی دەورو بەری بابۆل گواستەوە٠

لە ساڵی ١٨٩٢ دا هرمان همپرت بە تیڕوانینێکی رەخنەگرانەوە سەبارەت بە هەموو ڕوانگەکانی پێش لە خۆی ڕایسپارد کە بە گشتی باشترە باسی نەتەوەیەک بکرێت نەوەک نەژادێک وگەشەکردنی شارستانیەتی لە کەنارەکانی دەریای باڵتیکدا بە ڕاست زانی٠ لە کۆتایی سەدەێ ١٩ دا ویلیام تێزی نەژادیشی قبوڵ نەکردو باوەڕی وابووکە پرسی هێند و ئوروپی و ئاریایی هەر وەکو خۆی دەمێنێتەوە و دەربارەی هەر جۆرە ئاگاداریی نارۆشن و بێ سەروبن و پەیوەندیدار بە مرۆڤەوە،دوور لە بەر پرسایەتیە و زانایانی لەم بارەوە وشیار کردەوە٠

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی