هێشتا پۆستێرهی پڕوپاگهندییهکانی ڕۆژانی هه ڵبژاردنتان به سه‌ردارو دیواری شارەکاندا ده‌شه‌کانه‌وه که هه‌واڵی له سێداره‌دانی لاوانی بێ تاوانی ئه م وڵاته بزه‌ی شادمانی و سه رکه وتنی له لێوی جه ماوه‌ر دزییه‌وه ته‌واو به ڵێنییه کانی ئێوه ی کرده نا ئومێدی .
له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له سێ مانگی رابردوودا،224 كه س لهئێــران له‌سێداره دراون كه له‌سێداره‌درانی 145 كه‌سیان له ماوه‌ی 2 مانگی یه‌كه‌می ده‌وڵه‌تداریی رۆحانیدا تۆمار كراوه.
جێبه‌جێكردنی ئیعدامه‌كان له ئێران‌و توندتركردنه‌وه‌ی كه‌شی ناوخۆی ئێران‌و به‌تایبه‌تی كوردستان له كاتێكدایه كه حه‌سه‌ن روحانیو ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له‌ئاستی سیاسه‌تی ده‌ره‌كیدا بزه‌ی دیپلۆماسیان كردۆته‌وه بنه‌مایه‌ك بۆ به‌هێزكردنی جێبه‌جێكردنی سێناریۆی كوشت‌و كوشتار‌و توندتركردنه‌وه‌ی كه‌شی ناوخۆیی.
دەیان ساڵ لەدژی ئەو نەتەوەیە جیهادیان ڕاگەیاندو هەموو چەکێکیان لەکوردستان بەسەر نەتەوەی کورددا تاقی کردووەتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەو دۆخە نالەبارو هەلومەرجە دژوار‌و پڕ لەهەورازو نشیوەشدا، کاریگەری نەرێنی لەسەر بزووتنەوەی نەتەوەیی و سەربەخۆییخوازی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دانەناوە.
نەتەوەی کورد هەمیشە بەردەوام لەخەبات و تێکۆشان‌دا بووەو لەهیچ تەنگ و چەڵەمەیەکیش سڵی نەکردووەتەوە. بۆ گەییشتن بەئامانجی بەرزو نەتەوەیی ڕێگای خەبات و تێکۆشانی بۆ چرکە ساتێکیش بەرنەداوەو شل نەکردووە.
بەڵام نەتەوەی کورد لەمێژووی پڕ لەهەورازو نشیوی خۆیدا سەلماندووێتی کە هیچکات لەهیچ دۆخ و هەلومەرجێکی تاییبەت و دژوار‌دا ملکەچی سیاسەتەکانی ڕژیمە یەک لەدوای یەکەکانی زاڵ بەسەر نەتەوەی کورددا نابێت و درێژە بەخەبات و تێکۆشانی خۆی دەدا.
دووژمنانی نەتەوەی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، هه‌موو توانه‌یه‌کی خۆیان خستوه‌ته گەڕ بۆ لاواز کردنی ئەو بزووتنە نەتەوەیی . کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ئەو پەڕی هەوڵی خۆی خستووەتە گەڕو هاوکات دەخاتە گەڕ بۆ ئەوە کە ئەو بزووتنەوە نەتەوییە بەلاڕێدا ببات
بەڵام نەتەوەی کورد لەمێژووی پڕ لەهەورازو نشیوی خۆیدا سەلماندووێتی کە هیچکات لەهیچ دۆخ و هەلومەرجێکی تاییبەت و دژوار‌دا ملکەچی سیاسەتەکانی ڕژیمە یەک لەدوای یەکەکانی زاڵ بەسەر نەتەوەی کورددا نابێت و درێژە بەخەبات و تێکۆشانی خۆی دەدات تاکوو ڕزگاری یەکجاری لەڕۆژهەڵاتی کوردستان مسۆگەر دەکات و ژیان و گوزەرانێکی گونجاو لەبار بۆ نەوەکانی داهاتووی دابین دەکات.
کورد ئەمڕۆ لەناوچەکە بووەتە ڕەمزی پێشکەوتن و بەرخۆدانی مەزن و بەچۆکدا هێنانی دیکتاتۆرەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست. ڕژیمە دواکەوتووەکانیش دەیانهەوێت ئەو ڕۆڵە لەکورد بستێنن و درێژە بەگەندەڵی بدەن و تەمەنی دەسەڵاتیان درێژتر بکەنەوە. ئەوەش لەگەڵ بوونی کورد‌و فەلسەفەی بنەڕەتی و بنەمایی هێزو هزرو وزەی کورددا ناگونجێت.
دڵشاد پاڵانی
12/11/2013/ زاینیی به‌ریتانیا