١-ئیران لە کاروباری ئەودەمی دنیادا
٢ – بزوتنەوەی مەشروتە١٣٢٤
محەمەد علی میرزا هێشتا وەلی عەهد بو٠ لەگەڵ عەین ئەل دەولە ناکۆک بو٠
عین ئەل دەولە ئەی ویست لە جێگای ئەو یەکێکی تر بکاتە وەلی عەهد٠ ئەویش ئەی ویست خۆی ببێ بەشا٠ بۆئەوەی پشتیوانی ئاخوندەکان و خەڵک بەدەس بهێنی تەلگرافێکی لەتەورێزەوە نارد بۆشاپشتیوانی لە خواستەکانی بەست نشینەکان کرد٠ ئاخوندەکانی تەورێزیشی وا لێ کرد٠ ئەوانیش تەلگراف بۆ پشتیوانی لە خواستی بەست نشینەکان بنێرن بۆشا٠ شا موافەقەتی لەسەر داواکەی محەمەد علی میرزا کردو بەم فەرمانەی لای خوارو((مەشروتە))ی ڕاگەیاند..
جەنابی ئەشرەف سەدری ئەعزەم
سەبارەت بەوەی حەزرەتی باری تەعالی جل شانە سەرڕشتەی پێشکەوتن وخۆشیی مەمالیکی مەحروسەی ئیرانی بەکەفی کیفایەتی ئیمە سپاردوە و شەخسی هومایۆنی ئیمەی کردۆتە پارێزەری مافەکانی هەموئەهالی ئیران و ڕەعییەتی دۆستەکانمان لەبەرئەوە لەم کاتەدا کە بیرو ویستی هومایۆنی ئیمە هاتە سەرئەوەی کەبۆخۆشیی وئاسایشی گشت خەڵکی ئیران و بۆدامەزراندن و پتەوکردنی بناغەکانی دەوڵەت ئیسڵاحاتی پێویست بەشێنەیی لە دائیرەکانی دەوڵەتی ومەملەکەتی دابکرێ٠
بڕیارمان دا مەجلیسی شورای میللی لە هەڵبژێردراوانی شازادەکان وعولەماو قاجاریەوئەعیان و ئەشراف و مەللاکین و توجارو ئەسناف بەهەڵبژاردنی ئەو چینە ناوبراوانەدا لە دارئەل خەلافەی تاران پێک بێ وڕێک بخرێ بۆ ئەوەی لە ئەرکەکانی کاروباری دەوڵەتی ومەملەکەتی و قازانجی گشتی دا ڕاوێژو لێکۆڵینەوەی پیویست بکاو یارمەتی پێویستی هەیئەتی وەزیرانی دەوڵەتخوای ئیمە بدا لەو ئیسڵاحاتەدا کەبۆ بەختیاری و خۆشیی ئیران ئەکرێ و بەوپەڕی ئاسایش ودڵنییاییەوە باوەڕی خۆیان بۆ خێری دەوڵەت و میللەت و قازانجی گشتی وپێویستەکانی هەمو ئەهالی مەملەکەت لەڕێی شەخسی یەکەمی دەوڵەتەوە بە عەرز بگەیەنێ تا موافەقەتی هومایۆنی بڕازێنریتەوە و جێبەجێ بکرێ٠
دیارە بە پێی ئەم دەسخەتە موبارەکە نیزامنامەو تەرتیباتی ئەم مەجلیسە و ئەسباب و پێویستەکانی پێک هێنانی بە پێی سەلماندن و ئیمزای هەڵبژێردراوەکان لەو ڕۆژەوە ئامادە ئەبێ کە بەسەلماندنی ملوکانە بگاو بعون اڵڵاتەعالی مەجلیسی شورای ناوبراو کە پاسەوانی عەدلی ئیمەیە دائەمەزرێ و دەس ئەکا بە ئیسڵاحاتی پێویستی کاروباری مەملەکەت و جێبەجێ کردنی قانونەکانی شەرعی موقەدەس٠ هەروەها بڕیار ئەدەین کەڕونوسی دەسخەتی موبارەک بڵاو بکرێتەوە تا هەموئەهالی لەنیازە باشەکانی ئیمە کە بەتەواوی دەربارەی پێشکەوتنی دەوڵەت ومیللەتی ئیرانە وەکو پێویست ئاگادارو بەخۆشییەوە خەریکی دوعاگۆیی دەوامی ئەم دەوڵەت و ئەم نیعمەتە بێ زەواڵەبن٠ لە کۆشکی ساحێبقرانیە لە چواردەهەمی مانگی جمادی ئەلسانی ١٣٢٤ ی هیجری لە یانزەهەمین ساڵی سەڵتەنەتی ئیمەدا..))
((جەنابی ئەشرەف سەدری ئەعزەم
بۆ تەواوکردنی دەسخەتی پێشوی خۆمان لە ١٤ ی جمادی ئەلسانی ١٣٢٤ کە بە سەریحی ئەمرو فەرمانمان بۆ پێکهێنانی مەجلیسی هەڵبژێردراوی میللەت فەرمو بو سەر لە نوێ بۆ ئەوەی هەمو ئەهالی و ئەفرادی میللەت لەبۆچونی تەواوی هومایۆنیمان ئاگاداربن فەرمان و بڕیارئەدەین کە مەجلیسی ناوبراو بەپێی دەسخەتی پێشو بەئاشکرا دابمەزرێ پاش هەڵبژاردنی ئەندامانی مەجلیس بەشەکانی نیزامی مەجلیسی شورای ئیسلامی بەپێی پەسەندکردن و ئیمزای هەڵبژێردراوەکان بە جۆرێ کەشایستەی میللەت و مەملەکەت و قانونەکانی شەرعی موقەدەس پێ رێک بخەن کە بە شەرەفی عەرزو بەئیمزای هومایۆنیمان بڕازێنرێتەوە و بەپێی نیزامنامەی ناوبراو ئەم ئامانجە پیرۆزە ئەنجام بدرێ..))