"an independent online kurdish website

رۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٣٠/٣/٢٠١٤ی زایینی، لە لایەن کۆمیتەی یوتوبۆری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بە هاوکاری یەکێتی کوردان10yxakelewe-goteborg-0

و ئابی ئێف لەو شارە  رێورەسمێک بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان بەڕێوە چوو.

 لەو رێورەسمەدا بەشێکی بەرچاو لە بنەمالەی شەهیدان و  ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی ‘حدکا’ و هێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردوکوردستانی و بە گشتی کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان  بەشدار بوون
سه‌ره‌تای ڕێوڕه‌سمه‌که‌ به‌ سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب و خۆله‌کێک بێ ده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌ گیانی پاکی شه‌هیدانی ١٠ خاکە لێوە و هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان ده‌ستی پێکرد.
پاشان به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزب لە یوتوبۆری، به‌ڕێز موراد قادری وێرای  به‌خێرهاتنی بەشداربوانی ئەو رێورەسمە په‌یامی کۆمیته‌ی بەو بۆنەوە خوێندەوە‌
هەرواها، پەیامی کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییەکانی کوردو کوردستانی لە لایەن بەرێز ئەحمەد چەتۆ بەر پرسی کۆمیتەی هاوکاری پێش کێش کرا.
ئینجا لە لایەن بەرێز دوکتۆر گوڵمراد مرادی نوسەر و کەسایەتی سیاسی کورد  باسێکی مێژووی سه‌باره‌ت به‌ کەسایەتی پێشەوا قازی محەممەد، بیری نەتەوەیی، نەخشی ڕێبەرانی کورد و ئەرکی هەموو کوردێکی نیشتمان پەروەر پێشکه‌ش کرد
له‌ کۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌که‌، لە لایەن کۆمیتەی حدکا لە یوتوبۆری گوڵی ڕێزلێنان بەخشرا بە بنەماڵەی سەرجەم شەهیدانی کوردو کوردستان کە بەشداری ئەو رێورو رەسمە  بوون.  

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران- یوتوبۆری

٢٠١٤/٣/٣٠

بۆ بینینی 10 وێنەی ئەم یادە ئێرە کلیک بکەن 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی