كه‌مپی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له22 ساڵه له‌سنوری شاره‌وانی كۆیه‌یه، زۆرێك له‌ئه‌ندامه‌كانیان له‌گه‌ڵ كچانی كۆیه هاوسه‌رگیریی ده‌كه‌ن،
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه زۆرجار خه‌ڵكی كۆیه ناتوانێت داخوازیی كچانی حزبی دیموكرات بكات به‌بیانوی جیاوازیی كلتورییان.
ئا: شاهۆ ئه‌حمه‌د
فازیڵ سدیق ئه‌ندامی حیزبی دیموكراته و له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی شاری كۆیه هاوسه‌رگیریی كردوه، له‌باره‌ی هۆكاری دروستكردنی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كۆیه بۆ ئاوێنه ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه كه “له‌به‌رئه‌وه له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی خه‌ڵكی كۆیه هاوسه‌رگیریم كردوه، چونكه حزبی دیموكرات ماوه‌ی 22 ساڵه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌كات، جۆرێك له‌په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوانیان دروست بوه، جگه له‌وه‌ش خه‌ڵكی كۆیه له‌ئاستێكی به‌رزی رۆشنبیرییدان‌و هه‌رگیز جیاوازییان نه‌كردوه له‌نێوان كورد له‌پارچه‌كانی تر“.
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌كات له‌كاتی خواستنی ئه‌و ئافره‌ته‌ی كۆیه، توشی هیچ جۆره كێشه‌یه‌ك نه‌بۆته‌وه‌و له‌م ڕوه‌وه وتی “به‌رله‌وه‌ی هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌ته بكه‌م، ماڵی كچه‌كه‌م ده‌ناسی‌و په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵیان هه‌بوه. كاتێكیش چومه داخوازیی، ئه‌وان به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی رێكخستنی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌یان بۆ ده‌دام كه من پێموایه تا ئێستا بۆ هیچ كه‌سێكی تر ئه‌و هه‌وڵه نه‌دراوه“.
فازیڵ سدیق له‌ساڵی 1978 له‌كوردستانی رۆژهه‌ڵات له‌دایكبوه‌و له‌ساڵی 2007 له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی خه‌ڵكی كۆیه به‌ناوی ساكار دڵشاد كه له‌دایكبوی 1981ه هاوسه‌رگیریی ده‌كات‌و ئێستاش خاوه‌نی كچێك‌و كوڕێكه.
له‌ناو به‌شێكی خه‌ڵكی كۆیه، ئه‌و بۆچونه زاڵه كه كچانی حزبی دیموكرات رێگریی ده‌كرێن له‌وه‌ی هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ كوڕانی شاره‌كه‌دا بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌رێگه‌گرتن له‌هاوسه‌رگیریی كچانی دیموكرات به‌كوڕانی شاری كۆیه، توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماژه به‌وه ده‌كات، “ئه‌وه خاڵێكی سلبی حزبی دیموكراته كه رێگه به‌ئه‌ندامه كچه‌كانی نادات هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ كوڕانی كۆیه بكه‌ن“.
سۆلاڤ نیزام، توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌وباره‌یه‌وه بۆ ئاوێنه وتی، ” ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌ست پێده‌كرێت به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی حزبی دیموكرات له‌گه‌ڵ ئافره‌تی شاری كۆیه هاوسه‌رگیریی ده‌كه‌ن كه ئه‌وه‌ش شتێكی ئاساییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خاڵێكی سلبی‌و گه‌وره‌یه به‌داخه‌وه رێگه نادرێت كچانی حزبی دیموكرات له‌گه‌ڵ كوڕانی كۆیه هاوسه‌رگیریی بكه‌ن كه دیاره ئه‌وان ئێمه به‌خاڵێكی مه‌ترسیدار وه‌رده‌گرن‌و حه‌زناكه‌ن له‌گه‌ڵ كوردی باشوری كوردستان تێكه‌ڵ بن، ئه‌وه‌ش گرفتێكه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ردو هاوزمان‌و هاونه‌ته‌وه‌و هاودینین كه‌چی رێگرییان لێده‌كرێت“.
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌كات “ئێمه وه‌كو توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ئومێدی ئه‌وه‌ین ئه‌و جۆره كلتوره یان ئه‌و جۆره بڕیاره له‌ناو حزبی دیموكرات نه‌مێنێت‌و خه‌ڵكی كۆیه‌ش بتوانن له‌گه‌ڵ كچانی ئه‌وان هاوسه‌رگیریی بكه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌مومان كورد‌و هاوزمان‌و هاونه‌ته‌وه‌و هاودینین“.
له‌باره‌ی ئه‌و بۆچونه‌ی كه گوایه حزبی دیموكراتی كوردستان رێگه‌نادات ئافره‌ته‌كانیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كۆیه هاوسه‌رگیریی بكه‌ن، فازیڵ وتی: “هه‌رگیز شتی وا نیه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ناو حزبی دیموكرات رێژه‌ی كچ كه‌مه‌و هه‌روه‌ها جیاوازیی له‌نێوان فه‌رهه‌نگی ئێره‌و ئه‌وێ هه‌یه، بۆیه له‌وانه‌یه ئه‌و پڕۆسه‌یه كه‌متر بێت“.
ئاوێنە
11 نیسان, راپۆرت كۆیه – م ح –