ئه‌گه‌ر خۆیان یان خێزانیان به ئازادی و په پاسپۆرتی ئێرانی هاتوو چۆی ئێران ده‌که‌ن چۆن دژبه‌رێکی کۆماری ئیسلامین!
یه‌که‌م : ئه‌وانه یان سه‌ریان لێ شێواوه یان خۆیان فریوو ده‌ده‌ن.
کۆماری ئیسلامی هه‌مان رژیمی ساڵی په‌نچاو حه‌وته هیچی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه زاڵمترو خوێنرێژتر بووه به هه‌موو هێزیه‌وه دژی کورده و کوردستان وێران ده‌کا و خوێنی کورد ده‌مژێ. شه‌و و رۆژ پیلان دژی کورد داده‌رێژێ.
دووه‌م : ئه‌و که‌سانه زه‌ربه له ئعتباری حیزب ده‌ده‌ن و لێره ده‌ر ده‌که‌وێ که ئه‌و که‌سانه کومیساریای به‌رزی پهنهبارانیان فریو داوه و وڵاتانی سییهمیشیان فریو داوه.
هاتووچۆ کردنیشان جێگای گومانه، و بۆ کوردیش روو زه‌ردییه و وا له وڵاتانی سییه‌م نیشان ده‌ده‌ن که کورد فریوو ده‌ره و راستگۆ نییه.
سه‌یر له وه‌دایه که هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌و زۆر که‌سی دیکه دم له کوردستانی بوون و کوردستانی گه‌وره ده‌ده‌ن و نه خشه‌ی کوردستانی گه‌وره له فه‌یسبوک داده‌نێن!
له هه‌مان کاتدا بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر هاتوچۆی سه‌فاره‌تی ئێران ده‌که‌ن و ده‌پارینه‌وه بۆ پاسپۆرتی ئێرانی ئه‌ڵێن خۆم ئێرانی وکوردی نازانم یان کوردی نێزانم، کۆماری ئیسلامی لێره‌دا زێرهکانه کار ده‌کا که ته‌وبه به‌و که‌سانه بکا که خۆیان به فارس و ئێرانی نازانن بۆیه کۆماری ئێسلامی لێره‌دا سه‌رکه‌وتوو بووه، که ئه‌و که‌سانه له لای کومیساریای به‌رزی په‌نه‌بارانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و وڵاتانی سییه‌م به درۆزن و فریووکار ناویان بنێ و ئعتباری حیزب له‌که‌دار کا و وا نیشان بدا که ئه‌مانه دژی کۆماری ئیسلامی نین.
دیاره کۆماری ئیسلامی له‌م بابه‌ته‌دا به تیرێک چه‌ند نیشان ده‌پێکێ، که ئه‌مه جێگای داخه!
دایکێکی شه هیدێک دهرواتهوه بۆ ئێران و ده‌گه‌رێته‌وه ده‌ڵی قه‌زای خومه‌ینی وه شا! یانی خۆمه‌ینی له شا باشتره. پرسیار ئه ویه ئه‌ی کێ کوڕه‌کی له باوه‌ش سه‌ندی؟
به بڕوای من ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حدکا بڕیارێکی زۆر دروست وله کاتی خۆیدا بوو. باشتر وایه ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حدکا زۆر به جدی جێبه‌جێ بکرێ.
عه‌لی زه‌هاوی
09-06-2014
…
بابەتی پەیوەندی دار