"an independent online kurdish website

بەناوی  خوای  دڵاواو   دلۆڤانmela_biraym1

ڕەمەزان   مانگی فیربونو  خۆ راهێنانو   هەست   پێکردن  بە  پێداویستیەکانی ژیانە ، مانگی  خۆ برسیکردنە  بۆ خۆراگری  لە بەرانبەر   کەندو  کۆسپەکانی ژیانە.  مانگی   پشتکردنە   لە  خەتاو  تاوانو،  ڕوکردن   لە ئاکاری    شـیاوو خزمەتی  مرۆڤەکانە . مانگی  گرێدانی  زمانە  لە درۆو ، غەیبەتو ، بوختانانە. مانگی  گوێنەگرتن  لە قسەو  قسەلۆکی  بێبنەماو دور  لە ئەخلاقی  ئینسانەکانە. مانگی   بڕینی   دەستی   تەماعکارو   دەست   درێژکەر  بۆ سەرمافی  خەڵکو ئازارو  ئەشکەنجەو   جەزرەبە دانە. مانگی  مشتوماڵ   کردنی  دڵو  دەرونە لە هەمو  فکرو  بیرێکی   خوڕافیو   خـراپـو ، خـۆ  سازدانە   بـۆ بـەڕێوە  بردنی فەرمانەکانی  خوایی  کە هەر  هەموی   بـۆ خزمەتی   مـرۆفەکانـو بەرگری لە مافی  گەلو  پاراستنی  نیشتمانە. بەو  گشتە  تایبەتمەندیانەوە  سەرکەوتن   لە بە جێهێنانی  ئەو   ئەرکە   گرینگەدا    جێژنەمانە .   ئەو   جیژنە    لە پێشدا   لە گەلەکەمو دوایە  لە سەرجەم   موسوڵمانانی   جیهان   پیرۆز  دەکەمو  هیوادارم بـەهـرەکانی  ئەو ماـنگە  لـە بیر  نەکرێـنـو   بـبنە   بنەمایەک  بـۆ  بـەردەوامی لـە ژیـانی  سەر بەرزانە . فەلسەفەی    ڕۆژوو    ئەوەیە    مرۆی   موسوڵمان لەوە   تێبگا   کە ئاکاری  چاکو  خێرو سەدەقە  هەر لەو مانگەدا  پێویست  نیە، بەڵکو  ئەومانگە  دەورەیەکە   بۆ  ڕاهێنانو  بار هێنانو  بەردەوامیە  لە خزمەت بەگەلو  مرۆڤەکانە   مانگی  دەستگیرۆیی    چینی   نەدارو  کەم داهاتو  دەست کورتانـە.  هـیوادارم   گەلەکەمان   لەوە   تێبگەن  کە  هەمو  عێبادەتو   ئەرکە ڕاسپێراوەکانی   خوایی  تەنیا  بۆ  خزمەتی  مرۆڤەکانە .  عیبادەتی   خوا  یانی خزمەتی  خۆتو  خەڵک ، ئەگینا  خوا  پیویستی  بە هیچ   شتێکی   ئێمە   نیە و هەرچی   لە ئێمەی     داوا کردوە ، کردنەکەی   بەقازانجی  خۆمانە .

لەو  مانگە   پیرۆزەدا  کە  دڵەکان    تیف   تیفە   دەدرێنو    پاک    دەبنەوە ، دەبێی  هەستی   چاکە    لەدەرونیان دا   جێگیر  بکەنو  ئەنجام   دانیان   لەبیر نەبە نەوە. ئەو  رەوشتە   جوانەی   کوردەواری  کە  ڕۆژی   جێژن   دەکرێی بە   ڕۆژی   بەخشینو   لێبوردەییو   گەردن   ئازادیو  هەمو  ناکۆکیەکانو   دڵ ئێشیەکان   وەلا   دەنرێنو   ڕێگای    دۆستایەتیو   هـاوکـاری   دەگرنە    بەرو لەسەری   بەردەوامن ، فەرامۆشی  نەکەن ،  ئەوەش   بزانن  ئەو  تامو  چێژو بەهرەو   قازانجەی   لە دۆستایەتیو   برایەتیدایە ،   هەر  گیز   لە دوژمنایەتیو دوبەرەکیو  ناکۆکیدا  نەبوەو  نیە . بەدڵنیایەوە   دەڵێم  ئەگەر  فەلسەفەی  ڕۆژو لەبەر  چاو  نەگیرێو کاری  پێنەکرێیو    بـایخی   خـۆی   پێنەدرێی   بـێگومـان ڕۆژوەوان   هەر   نانی   نەخواردوە !.  تەنیا   ڕێگای   بەختەوەریمان  ناسینو وەبەر چاو  گرتنو  ڕێز لێنانی  مافی  مرۆڤەکان  بەگشتیە .

    دیسانیش  جێژنتان  پیرۆز.   

                            براتان  مەلا  برایم  مەجید پور

                           ٢٧ / ٧ / ٢٠١٤      هولەند

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی