رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٦.٠٧.٢٠١٤ کاتژێمڕ ١٦ بە کاتی ناوەندی ئوروپا لە ڤییەنی بایتەختی وەڵاتی ئوتریش خۆپێشاندانێک بۆ پێشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان بەرێوە چوو
.
لەم خۆپێشاندانە دا کە بە بەشداری کوردانی هەر چوار پارجەیی کوردستان و زۆربەی حیزبە سیاسی و رێکخراوە مەدەنیەکان و هەروا بە بەشداری نێزیکەیی هەموو ئەندامان و لایانگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئوتریش لە بەر دەم پارلەمانی ئەم وڵاتە بەرێوە چوو سەرەتا سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب لە ڵایان بەشداربوانەوە هاتە خۆندێن پاشان پەیامی کەمپەینی پێشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان بە کوردی لە ڵایان کاک ئاسۆیی پیروتیی و بە زمانی ئالمانی لە ڵایان خوشکە ئەڤین پێشکەش کران، پاشان تا کاتژمێر ١٨ مەراسێمەکە بە موزیک و هەلپەرکێی کوردی درێژەیی هەبوو.
حێزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
کومیتەیی ئوتریش








