"an independent online kurdish website

رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٣ی ئاگۆستی ٢٠١٤ی زایینی بەرانبەر بە ١ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ئێسکیلستونای وڵاتی سوێد25ygelawej-eskilstuna-20140823-0

بە هاوکاری یەکێتی لاوانی ئەو شارە و ناوەندی یەکێتی کوردانی گشتی سوێد، رێوڕەسمێکی تایبەتیی بەبۆنەی ٦٩مین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بەشداریی ئەندامان و دۆست و بنەماڵەکانی حیزبی دیمۆکرات و بەشێکی بەرچاو لە کوردەکانی دانیشتووی شارەکانی ئێسکلیستونا، ستۆکهۆڵم، ڤێسترۆس، سترێنگیس و ئۆرەبرۆ، بەڕێوە برد.

 

رێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی “ئەی رەقیب” لەلایەن کیژ و کوڕانی لاوانەوە و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگای ئازادی و رزگاریی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

 

پاشان لەلایەن بەڕێوەبەری ڕێوڕەسمەکە خاتوو شارا کاکایی داوا کرا لە حەبیب بەهرامی بەرپرسی کومیتەی حیزبی دێموکرات لەو شارە پەیامی کومیتەی گشتی حیزب بەو بۆنەیەوە پێشکەش بکات.

پاشان پەیامێکی هاوبەشی یەکێتییەکانی کوردان، لاوان و ژنان، بەبۆنەی ٦٩مین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن ئامانج عەبدی یەوە خوێندرایەوە.

 

لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا پەیامی حیزبی شوعی کوردستانی عێراق و چەندین بروسکەی پیرۆزبایی بەوبۆنەیەوە خوێندرانەوە.

شایانی باسە کە لەو ڕێوڕەسمە شکۆدارەدا ئەم حیزب و ڕێکخراو و کەسایەتییەسیاسییانە تیایدا بەشدار بوون.

  • نوێنەری کومیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان کە لە ٢٧ حیزب و ڕێکخراوی سیاسی کورد و کوردستانی پێک هاتووە.
  • پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق
  • حیزبی شوعی کوردستانی عێراق
  • کۆمەڵەی کوردی شاری ئێسکیلستونا
  • عەزیز ئالیس کەسایەتی سیاسی و پاڵێراوی سوسیال دیمۆکراتەکانی سوێد لە پارێزگای سوێدەرمانلاند بۆ پارلەمانی ئەو وڵاتە و دۆستی نزیکی حیزبی دیمۆکرات
  • بەڕێوەبەری ماڵپەڕی خاکەلێوە
  •  

بەشی کۆتایی رێوڕەسمەکە تەرخان کرابوو بۆ شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربووان، کە بە بەشداری لاوی دەنگ خۆش حەمزە سەفەری و موسیکژەنی بەتوانا بێهزاد حوسێنی ڕێوڕەسمەکە تا درەنگانێکی شەو درێژەی کێشا.

 

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ـ ئێسکیلستونا

یەکێتی لاوانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ـ ئێسکیلستونا

ناوەندی یەکێتی کوردانی گشتی سوێد

٢ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی

٢٤ی ئاگۆستی ٢٠١٤ی زایینی


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی