عەرەبی رەسەن، کە بریتییە لەدانیشتوانی”حیجاز: و”یەمەن” بە تایبەتی بەشی حیجازی، لە دەورەی دووئیمپراتووری ساسانی ورۆمی رۆژ هەڵاتی یان بیزانسدا، بۆ خۆی لە مەککە، خاوەن ئەنجومەنێکی پیران یان دارالندوة بووە
کە بڕیاردان بۆ شەر و ئاشتی و کارباری دیکەی کۆمەڵایەتی، لەوێ چارەسەرکراوە. ئەمەش دوای ئەوە” قوسەی” پشتی پێنجەمی پەیامبەری ئیسلام وپشتی چوارەمی وەرەقەی کوڕی نوفێل، خێڵە پرژ و بڵاوەکانی عەرەبی کۆ کردەوە و ناوینانە”قورەیش” واتا کۆکراوە، ئەم بنەما دامەزرا. لە کاتی سەرهەڵدانی نەبی یان پەیامبەردا، کە بەری بێبەشی ئەوانەبوو کە خاوەن کتێب نە بوون پێان دەگوترا”ئومیین”واتا بێکتێبەکان و ئارەزوویان بوو ئەوانیش وەک یەهودو نەسار یان مەسێحییەکان، ببنە خاوەن خودایەک بۆ پەرستش و پەیامبەرێک بۆ پەیڕەوی لێکردن وکتێوێک بۆ خوێندنەوە وتێگەیشتن لە یاساورێساکەی، پەیامبەر بە یارمەتیدانی دەور وبەری و توانایی خۆی، حیزبە جۆراوجۆرەکانی، یەهود و مەسێح ونەسارای کردە یەک حیزب “حزب اڵلە”و کتێوەکانیانی، کردە یەک کتێب”قورئان” و خوداکانیانی کردە یەک خودا”اڵلە” ودوای کۆچی بۆ مەدینەش، دینەکانیانی کردە یەک دین” ئیسلام” و ڕایگەیاند، هەرکەس بێجگە ئیسلام، دینیکیتر هەڵبژێرێ بۆ هەتاهەتایە لی قبووڵ ناکرێ و لەو دنیاش زیانبارە. بەم جۆرە و بە شێوەی ئەوکات و بە لەبەرچاوگرتنی هەلومەرجەکە، بەرەبەرە، بنەمای دەوڵەتێکی سەردەمی خۆی دامەزراند، و بە مەبەستی راگرتنی ئەو یەکیەتییە، رای گەیاند دینەکەتان، گروپ گروپ مەکەن و کێشە لە نیوخۆتاندا ساز مەکەن، یەک دین، یەک حیزب، یەک کتێب، یەک خوداو و یەک ڕێبەر”پەیامبەر”.
هەرچەند دوای کوچی دوایی خۆی، خۆ بەجیگرکەرانی، لە سەردەسەڵات کەوتنە ململانێ و ئەوکێشە هەتاهەنووکە ئەو ئارەزووەی پەیامبەری، تێکدا، سەرەڕای ئەوە عومەر، توانی بۆ سەقامگیرکردن و ئورگانیزەکردنی دەسەڵات، دووهەنگاوی گرنگ بۆ عەرەب هەلبگری: یەکەمیان، بۆ تێرکردنی زۆربەی عەرەبی بێسامانی وڵات، فەرمانی هیرشی بۆسەردووئیمپراتووری ساسانی و رۆمی رۆژهەڵاتی دەرکر و دووەم، سیستەمی دەسەڵاتدارەتی و بەڕیوەبەری ساسانییەکانی بۆ هەڵسوورانی کاروباری ئەوزۆنە، کوپی کرد.
بەم جۆرە لە دەورەی خەلافەتی ئومەوییەکاندا لە شام، سیستەمی رۆمی رۆژئاواییش، هاتە هانای دەسەڵاتەوە و دوای داگیرکردنی خاکی ئەودوو ئیمپرا توورییە، ئیمپراتوورییەکی بەرفراوانیان پێک هێنا و بە زەبری شمشێر، زمان ودین و بە گشتی کولتوری خۆیانیان بە سەر خەڵکی ئەو وڵاتانەدا سەپاند کە کەوتبوونە ژێردەسەڵاتیان! و هەتا دوایین خەلیفە خۆشگوزەرانەکانی عەبباسی، لە هەرشوێنێک خەڵکێکی ئازادیخواز، جمۆجۆلێکی دەست پێکردبایە، بەزەبری شمشێرو بەناوی جیهاد! لە خوێنا دەیان گەوزاندن!
ئەمە لە لایەک و لە لایەکی دیکەوە، وەک دەزانن، لەوکاتەوە، لە ناوچەی رۆژ هەڵاتی نێوەراستدا، دیاردەی “دەوڵەت نەتەوە” سەری هەڵداوە، ولە دوای تێکشکانی ئیمپراتووری عوسمانی، لە سەر خاکی ئەو ئیمپراتوورییە، چەندین ناوچەی جیاواز هەرلە ئەفریقاوە بگرە تارۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەو هەرێمانە کە پیاندەگوترێ، خاکی عەرەب، چەندین دەوڵەت پێکهاتووە و هەرکامە بە سکە و دراو وئاڵا وسوپا و پارلەمان و ئەنجومەنی وەزیرانی خۆیەوە، جاڕی سەربەخۆیی داوە. لەو پێوەندییەدا، ئاخێوەرانی زمانی عەرەبی بە عەرەب و بە عەرەبکراوەوە، خاوەن٢٢دەوڵەتن، کە چی بێجگە لە قەزافی کۆچکردوو، هەتا هەنووکە سەر کردەیەکی عەرەب، ئامادەنەبووە، دان بەوەدابنێ کە نەتەوەی کوردی دراوسێیان، تەنانەت لە گوندێکیشدا، سەربەخۆ بێ! ئەوە لەکاتێکدایە، موسوڵمانان بە زار نەک بە کردەوە، دەبێژن، موسوڵمان یەکسانە و جیاوازی لە نێوان عەرەب و ڕەشی حەبەشیدانییە!!
لەو پێوەندییەدا، سەرۆکی یەکیەتی عەرەب، لەم رۆژانەدا، رایگەیاند،” نابێ ئێران و تورکییە رێگابدەن، کورد، سەربەخۆیی رابگەێنێ”!! ئەمە لە کاتێکدایە کە عەرەب بە بوونی قورئان وەک یاسای بنەڕەتی و ئیسلام و پەیامبەرەکی خۆی، توانی ئەو سەرکەوتنە وەدەست بێنێ و لەو پێوەندییەدا بوو، خەڵکی دەوروبەری بە وتن نەک بە کردەوە، بانگێشتن کرد بۆ ئیسلام و جاڕی یەکسانی دا، کە چی دەبینی، دوای نزیک هەزارو پانسەد ساڵ، رەگی دەوری”جاهلیەت”ی پێش ئیسلام لە مێشکیاندا، چەکەرەی کردووە و ئەوەی بۆ خۆیان ڕەوای دەبینن، بۆ خەڵکی دیکە ڕەوای نابینن! و ئەمەش بەری خۆپەرستی و خۆ بەزلزانییە و دوورە لە بیری مرۆڤدوستی ویەکسانیخوازیی.
ئەم هەڵوێستەی جەنابی سەرۆکی یەکیەتی عەرەب، لە لایەک و هەڵوێستی، سەرکردەکانی کورد لە لایەکی دیکەوە، کەسەری منی زیاترکردووە. سەرکردەکانی ئێمە، هەمیشە، “بە براعەرەبەکانمان” ناودیریان دەکەن و هەموو متمانەیەکیان پێدەکەن! ئەوا یەکیەتی بە هۆی ئیرانەوە و لە بەر سۆزی برایەتی! سپای بەدری هێناوەتە دەوروبەری خورماتوو و بە پێ هەواڵ، هەتاهەنووکە چەند جار لەگەڵ پیشمەرگە روو بەروو بوونەتەوە و ئێستا چەند پێشمەرگەیان بە دیل گرتووە و دەیاندەن بە دادگا! مەبەست لە هاتنی ئەم سپاشێعەی برا! جێگیرکردنی زیاتری دابڕانی ئەوبەشە لە خاکی کوردستانە و دەیانهەوێ بە ناوی هاووڵاتی بوونەوە، لەو دەوروبەرە مۆڵگە دامەزرێنن وسوننی کوژی وەڕێ بخەن و دەستی دەسەڵاتی کورد، کورت بکەنەوە یان لە بنا بیبرن!
خەلێقی٣٠/١٠/٢٠١٤، سوید