سەرۆك بارزانی چەندین مانگ لەمەوپێش لە وتووێژێكی تەلڤیزیۆنی لە كەناڵی “سی ئن ئن” رایگەیاند كە گەلی كورد لە دە ساڵ لەمەوبەرەوە بەوپەڕی لە خۆبردوویەوە و بە هەموو هێزیانەوە هەوڵیاندا كە عراقێكی دیموكراتیك بونیات بنێن بەڵام بە سەرنەكەوتنی ئەم ئەزموونە عێراق بەرەو دابەش بوون دەچێت.
هەرچەند ئەوەش كوردەكان نەبوون كە عێراقیان بەرەو پارچەچارچەبوون بردوەو بەم رۆژە گەیاند بەڵكوو كەسانی دیكەن.
ئەم لێدوانەی سەرۆك بارزانی لە عەرزی واقع هاتە دی و هەنووكە بە كردەوە دەیبینین كە لەم وڵاتە دەستكردە كە پێ دەڵێن ئێراق! دبینین كە بە جورێك هاوسەنگی هێز هاتووەتە ئاراوە و هیچ لایەنێكیش هێزی سەركەوتنی یەكجاریان بەسەر ئەویتردا نیە و بەڵام بە تەواوەتیش تێكناشێندرێن و ئێراقیش لە نێوان سێ لایەن واتە كورد و شیعە و سونی دابەش بووە.
داعش زۆربەی ناوچە سونیەكانی لە ژێر كونترۆڵی خۆیدا گرتووە و هاوكات بە هیچ جورێكیش ناتوانێ دەست بەسەر ناوچە كوردیەكان یان ناوچە شیعیەكان بگرێت.
شیعەكانیش دەسەڵاتی تەواویان بەسەر ناوچەكانی خۆیاندا هەیە،بەڵام نەك هێز وەدەرنانی داعشیان هەیە لە ناوچە سونیەكان و نەك دەسەڵاتیان بەسەر كوردستانەوە هەیە.
كوردیش كە دەسەڵاتی زێدوو نیشتمانی خۆی واتە كوردستانی بە دەستەوەیە بەڵام هیچ دەسەڵاتێكی بەسەر ناوچە سونیەكان یان شیعەكانەوە نیە.
ئەم حكومەتە ناوەندیەش كە بە رۆاڵەت بوونی هەیە تەنیا لەو چەند پارێزگا شیعەیە رەوای هەیە و بەس.
چوونكە لە راستیدا حكومەتی فەرمی ئێراق ئیدی هیچ سنوورێكی لەگەڵ سوریە نەیە و هەروەها لەگەڵ توركیەش هیچ سنوورێكی نیە،ئەو سنوورەی لەگەڵ سووریە بە دەستی داعشەوەیەو سنووری توركیەشی بەدەستی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوەیە.
ئەمەش درەخەری ئەوەیە كە چیدی وڵاتێك بە نێوی ئێراق لەسەر ئەرزی واقع بوونی نەماوەو چوونكە ئەم وڵاتە لە بواری سیاسی و ئابووری و عەسكەری و ئەمنیش بەسەر سێ لایەندا دابەش كراوە.