ئەگەر چاوێک بە مێژووی هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی دابخشێنین، پەنجە بخەینە سەر خاڵە گرنگ و زەقەکانی ئەو رژێمە پڕمەترسیە و بوونی خومەینی وەک کەسایەتی یەکەم لە هێنانە ئارای فکرەی ئیسلامی سیاسی و ئیدۆلۆژی ولایەتی فەقیهی و بانگەشە بۆ ئەم بۆچونە لە ناوچەدا.
لە گەڵ رووخانی رژێمی دوهەزاروپێنج سەد ساڵەی پاشایەتی و هاتنی ئەو رژێمە نوێ یە، لە بەر گوشاری راستەوخۆی جەماوەری راپەریو،بەچۆک داهێنانی ئەرتەشی بیست ملیۆنی لە ئاست ئیرادەی پۆلاینی خەڵکی شورشگیری ئێران.
خومەینی و رژێمەکەی دوای ئەوەی سواری شەپۆلەکانی شورش بوون، رێبازە ئەسلیەکانی ئەو شورشەیان بەرەو ئاقارێکی نەویستراو برد. رژێمی خۆمەینی کەوتە بیری بەکارهینانی ئەو ئەرتەشە پۆشتەو پەرداخە کردەوە بۆ مەبەستە گڵاوەکانی خۆی.
دوای سیناریۆی گرتنی سەفارەتی ئەمریکا و راگەیاندنی شەرلە دژی خەڵکی کوردستان و دەست کردن بە ئاژاوە نانەوە لە شارەکانی وڵاتی دراوسێ عێراق کە ئەمەش بوو بە هۆی کاردانەوەی وڵاتی عێراق و هێرش کردنی سوپای ئەو ولاتەو بەزاندنی سنوری ئێران و داگیرکردنی هەندێک لە شارە سنوریەکان.
لە ماوەی شەری هەشت ساڵەی رژێمی ئێران لە گەڵ عێراقدا، بەهانەیەک بوو بۆ ئاخوندەکان کە تووانای سەربازی خۆیان تاقی بکەنەوە وبیکەنە مەبەستی بردنەدەرەوەی شورشی ئیسلامی و بە خەیالی خۆیان قودس لە دەستی ئیسرایل رزگاربکەن.
کاتێک دەروانینە شوعارە بریقەدارەکانی ئەو رژێمە لە ماوەی دەستەلاتیدا .دەگەینە ئەو راستیە کە ئەوانە تەنیا بۆ فریودانی خەڵکی ساویلکە بوون ، ئەگینا هیچ کام لەم شوعارانە لە ماهییەتی ئەو رژێمەدانیە.
لە کاتی روودانی رووداوی ١١ ی سێپیێمبەر بوونی جیهان بە دوو بەرەی دژ بە یەک دەرفەتێکی تر بوو بۆ سەرانی کۆماری ئیسلامی ئیران، کە دەست بخەنە کاروباری ئەو ولاتانەی کە ریکخراوە تیروریستیەکان بوونی چالاکیان هەیە و یارمەتی مادی و مەعنەوی بکا بە شێوەکی ناراستەوخو.
کارنامەی ئەتۆمی ئیران دوایین دەرفەتە بۆ کۆماری ئیسلامی کە هەموو جیهان لە مەبەستە گڵاوەکانی تێبگا و نەهێشترێت چیتر عومری ئەو رژیمە درێژ بکرێتەوە بۆ ئەوەی گەلانی روژهەڵاتی ناوەراست بەیەکەوە لە ئارامیدا بژین.
خالق مەنافی