"an independent online kurdish website

 لەمێژوی سەرهەڵدانی خەباتی گەلی کور دو داگیرکردنی خاکمان لەلایەن ڕژیمە یەک لەدووای یەکەکان وچاوبڕینە خاکی پیرۆزی کوردستان ،گەلی کورد زۆر قوربانی داوە لەچوارچێوەی ئەو قوربانی وبەرخۆدانانەدا پشکی شێر وە بەر ژنان کەوتوە. gelawej_muhammadi14

هەر لەخەباتی شاخەوە بگرە تاقۆناخی خەباتی شار کە هەمیشە هاوکار هاو سەنگەری پێشمەرگە وشۆڕش بوون هەندێک جار وەها گونجاو بووە کەوا هەندێک کار بەپیاوان نەکراوە بۆژنان زۆرئاسان بووە بکرێت بەمەش ژنانمان درێغییان نەکردووە بۆجێبەجێ کردنیان و وە دەیان شێرە ژن و کچانیشمان لە ریزی خەبات بۆ بەرگیری خاکی لە ووڵات چونەتە ڕیزی کاروانی شەهیدان و لە بەرەکان جەنگداشەهید کراون .

ئەمانەو جگە لەبەرخۆدان ولێوەشاوەییان لەبواری شۆڕش وهاوکاریدا ژنانی کورد هەمیشە هەڵگری قورسترین بارەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و بە خێو کردنی منداڵ وئەرکەکانی ماڵەوە زۆربەی جارەکانیش باجی هەڵەی براوباوکیان داوە ئەگەر بێت وکێشەیەکی کۆمەڵایەتی وکارەساتێک ڕووی دابێت بۆشاییەکەی بەژنێک یان زیاتر پڕ کراوەتەوە کە باجەکەی بووە .

هەروەها لەهەرکاتێکیشدا کە داگیرکەران هەرهێرشێکیان بۆ سەر خاکەکەمان هێنابێت وچاویان لەووڵاتەکەمان بڕی بێت ڕۆڵەکانی گەلی کورد یش لەسەنگەری بەرگرییدا بوبێتە قوربانی دووبارە ژنان هەڵگری هەموو خەم وئازارەکان بوون سەرەڕای لە دەست دانی ئازیزانیان وەک (( باوک،برا هاوژیان )) بۆشایەکی زۆری لە دڵی ژنان داناوە و ئەرکی بەخێو کردنی منداڵی بێباوکیان لەئەستۆگرتووەو جێگەی پیاوەکانیان گرتۆتەوەوچۆڵیان نەکردووە.

کەڕەنگە ئەوئازارانەی لێرە داباسی لێوەدەکەین وەک بابەتێکی خەیاڵی بێتەبەرچاوی هەندێک لەخوێنەرانی ئەم ووتارە بەڵام زۆربەی ژنانی کورد ئیستاولەم کاتەدا بەئەوبارەناهەموارەداتێپەڕ دەبێت کەڕەنگەکارەساتەکە چەندساڵێک پێش ئیستا ڕووی دابێت بۆیە ئێمە ش لەسەرمانە هەست بەئازارەکانیان بکەین وهەوڵ وماندووبوون خۆیان ولەدەستدانی ئازیزانیان بەرزبنرخێنین.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی