ڕۆژی شەممە ١٣ی دێسامبری ٢٠١٤ی زایینی، بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، کومیتەی کاڵماری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران جێژنێکی بە شکۆی بۆ ئەندامان و لاینگرانی خۆی لە شاری کاڵمار پێک هێنا.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە کاتژمێر ٦ی دوانێوەڕۆ لە لایەن بەریوەبەری بەرنامە، کاک ” فەریدون ئەلیاسی” بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان پەیامی کومیتەی کاڵماری حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن بەرپرسی کومیتەوە کاک ” ئەبوبەکر ڕحمانی” پێشکێش کرا.
شایانی باسە لەو ڕێوڕەسمەدا ئەم پەیامانەی خوارەوە خوێندرانەوە.
پەیامی یەکێتی ژنان، لاوان و کوردان” لەلایەن خاتوو ” فاتمە ئەلیاسی”
پەیامی کۆمەڵەی کوردی لەلایەن خاتوو ” بەدری ئەلیاسی”
پەیامی یەکێتی کوردی سوریە لەلایەن کاک ” لەزگین”
پەیامی پێشمەرگەی دیرین کاک ” عادڵ دودکانلوو” لەلایەن خاتوو ” ڕۆژین ” خوێندرایەوە.
باسێکی پڕ نیوەڕۆک لە سەر ٢٦ی سەرماوەز و پیرۆزی ئەو ڕۆژە مەزنە لەلایەن کاک ” ناسر ئەشرەفی”یەوە.
لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا کێ بەر کێیەک لەلایەن یەکێتی لاوانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستی خاتوو ڕۆژین ئەشرەفی”یەوە نمایش کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا دوو پارچە هۆنراوە لەلایەن بەڕێزان کاک ” ئەنوەر ئەلیاسی و نیزام ئەلیاسی”یەوە پێشکەش کرا.
بەشی کۆتایی بەرنامەکە کە تەرخان کرابوو بۆ شادی و هەڵپەڕین، کاک ” موحەممەد ڕەسوڵی” بە دەنگە زوڵاڵەکەی جێژنەکەی ڕازاندەوە و بەشداران، بە شادی و هەڵپەڕین سەر گەرم بوون و ڕێوڕەسمەکە تا کاتژمێر ١١ی شەو درێژەی کێشا.
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ـ کاڵمار
١٦ ـ ١٢ ـ ٢٠١٤