Hoppa till innehåll
Hem » لە پرسی ئەتۆمیی ئێران دۆڕای ڕاستەقینە خەڵکی ئێرانە . ئەلبورز ڕۆئین تەن

لە پرسی ئەتۆمیی ئێران دۆڕای ڕاستەقینە خەڵکی ئێرانە . ئەلبورز ڕۆئین تەن

 جارێکی تر باسی گەرمی میدیاکانی جیهانی و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دانوستان نێوان ئێران و گروپی ۵+۱ لە مەڕ پرسی ئەتۆمی ئێرانە. alborz_rointen14

ئەم دانوستانانە بەر لە هەموو شتێک وەکو کارێکی باشی حکومەتەکەی ڕوحانی بۆ چارەسەری ئەم کێشە و کرانەوەی بەڕوی دیپلۆماسی جیهان لەلایەن حکومەتی ئێران لە قەڵەم دەدەرێ.هەروەها لە لایەن ڕۆژئاوا وەکو ڕێگەیەکی دیپلۆماسی بۆ گوشار خستنە سەر ئێران بۆ ئەوەی لە هەوڵدان بۆ بە دەست هێنانی چەکی ناوەکی دەست هەڵگرێت.

ئەوە لە کاتێک دایە ڕێبەری ئێران و هەروەها حکومەتەکەی ئێرانیش بەردەوام جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەوان بەردەوام دەبن لە پیتاندنی ئۆرانیۆم بەڵام ئەم پیتاندنە بۆ بەدەست هێنانی وزەیە نە چەکی ناوەکی. لە ڕوانگەی ئاژانسی وزەی ناوەکی چالاکیەکان کە لە چەند شوێنی ئێران دەکرێ مەترسی هەیە بۆ ئەوەی ئێران کەڵکی لێوەر بگیرێت بۆ بەدەست هێنانی چەکی ناوەکی. ئەوانەو زۆری باسی تر ڕواڵەتی ئەسڵی باسەکەیە لە نێوان ڕۆژئاواو ئێران کە وانیشان دەدرێ ڕێککەوتن یا ڕێکنەکەوتن کاریگەریەکی ڕاستەوخۆی لە سەر ئابوری ئێران و ژیانی کۆمەڵانی خەڵک دەبێ بە هەڵگرتنی گەمارۆکان و دانوستاندنەکانیش لەو چوارچێوەن.

لەو دەورەی ئەوجارەی دانوستاندنانە کە کۆتای مانگی مارس دانراون بۆ گەیشتن بە ئامانج لە لایەن هەردوو لاوە مەیلی گەیشتن بە ئەنجامێکیش دەبینرێت چونکو هەم دەوڵەتی ئۆباما لە ژێر گوشاری کونگرەو لۆبی یەهودیە کە ئەگەر بێت و ئەنجامێک نەبێ ئەوا شکستی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە چەند ساڵی دوای بۆ ئەمەبەستە دەگەیەنێ لە ئێرانیش هەمان گوشار بە ڕواڵەت هەیە کە ئەگەر بێت و گامارۆکان هەڵبگرن یا سوک تر بن وەکو سەرکەوتنێک بۆ دەوڵەتی ڕۆحانی لە قەڵەم دەدرێ. لێرە دا دو ئەگەر هەیە یا رێککەوتن یا شکستی دانوستانەکان .

بە بۆچونی من دانوستاندنەکان بە ئامانج ناگەن چونکو لایەنی ئێرانی بەو دروشمی پیتاندنی ئۆرانیوم لە ناوخۆی وڵات دا دەچێتە سەر مێز و لایەنی ڕۆژئاواش دەزانێ کە قەبولی ئەم بابەتە گەیشتن بە چەکی ناوەکی زۆر ئاسان دەکات لێرە دا ڕۆژئاواییەکانیش بە سیاسەتی گەمارۆکان کە فشاری زۆرتر دەکەوێتە سەر خەڵک دەیانهەوێ پێشی پێ بگرن لە حاڵێک دا لە ژێر گوشار بونی خەڵک غەمێکی گەورەی حکومەتی ئێران نیە، ئەگەر بێت ڕێککەوتنیش بکرێت ئەو ڕێککەوتنە پێشی بە بەرنامەی ناوەکی ئێران ناگرێت و ئەگەر کاریگەری هەبێ لە سەر بەدەست هێنانی چەکی ناوەکی ئەوە لە لایەن ئێرانەوە پێشێل دەکرێ.

بەڵام لە هەردوو حاڵەت دا کۆمەڵانی خەڵکی ئێران هەر دۆڕاوەکەن چونکو ئەگەر بێت و ڕێکنەون ئەوە گەمارۆکان بەردەوام دەبن و گۆشاری ئابوری زۆرتر دەخرێتە سەر خەڵک نەک حکومەت یا دەسەڵات چونکو بەدەستهێنانی چەکی ناوەکی گرنگە بۆ ئێران ناتوانێت دەست بەرداری بێت. ئەگەر بێت و گەمارۆکانیش هەڵبگرن یا کەمتر بێت ئێران نەفتێکی زۆرتر دەفرۆشێ هەروەها پارەیەکی زۆرتر بەدەست دێنێ بەڵام دیسان ئەم پارانە ناکەونە خزمەت خەڵکەوە بەڵکو لە بەرنامە نیزامیەکان و ئیدۆلۆژیەکانی تاقمی دەسەڵات دار بەکار دەهێنڕێت.

چونکی بە دەست هێنانی چەکی ناوەکی ستراتیژی وڵاتی ئێرانە بۆ ئەم مەبەستەش هەر لە ساڵانی زووە دەستی پێوە کردوەو لەوە تێگەیشتوە کە چەکی ناوەکی ئامرازێکی گرنگە بۆ درێژە دان بە تەمەنی وەکو مۆدێلی کوریای باکور مەبەست لە دانوستاندنیش تەنیا وەرگرتنی کات و هەروەها گەیشتن بە ئامانجەکانیەتی بە گرفتێکی کەمتر.لێرەدا ئەگەر بێت و جیهان یا ڕۆژئاوا کە باش لە مەترسی ئێرانی خاوەن چەکی ناوەکی تێدەگەن دەبێ بەدوای ڕێگەیەکی تر بن. ئەو دەستە لە خەڵکیش کە بە ئومێدێکی زۆرەوە دەڕواننە ئەم دانوستاندنانە دەبی لەوە تێبگەن لە هەر حاڵەت دا ئەوە خەڵکە کە باری قورسی دەکەوێتە سەر شان ئەگی نا دەوڵەت وەکو هەموو جارێک هەر ئەسپی داخوازیەکانی تاقمی دەسەڵاتدار تاو دەدا.