Hoppa till innehåll
Hem » بەشداری شاندێکی کومیتەی سویدی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی ٢٦ی ڕێبەندان یادی ٣٦ ساڵەی کۆمەڵە

بەشداری شاندێکی کومیتەی سویدی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی ٢٦ی ڕێبەندان یادی ٣٦ ساڵەی کۆمەڵە

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢ی ڕەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاوی، شاندێکی کومیتەی سویدی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لەسەر بانگهێشت کردنی فەرمیpdki-suid-yadi-komela-2015-0

” کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران” وەک حیزبێکی هاو پەیمان، لە ڕێوڕەسمی ٢٦ی ڕێبەندان یادی ٣٦ ساڵەی خەباتی ئاشکرا بوونی ئەو حیزبە، لە هۆڵی ” هالوندا” لە شاری ستۆکهۆڵم پایتەختی وڵاتی سوید بەشداری کرد و لە لایەن بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکە و بەڕێز ” ئەبوبەکر مودەڕسی” جێگری سکرتێر و هەروەها ” زاگرۆس خوسرەوی” ئەندامی کومیتەی ناوەندی ئەو حیزبە بەگەرمی پێشوازیان لێ کرا.

 ‌شایانی باسە سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە ڕاگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و کۆمەڵە و خوێندنەوەی ڕیزبەندی بەرنامەکە لەلایەن بەڕێوەبەرانی مەراسمەکە بە هەردوو زمانی کوردی و سویدی دەستی پێ کرد.

‌پاشان وتەیەک لەلایەن ” ئەبو بەکر مودەڕسی” جێگری سکرتێری گشتی کۆمەڵە لە سەری وەزعی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوین و کێشەی داعش و بیرۆکەی سەلەفی سیاسی و هەروەها بارودۆخی کوردستان بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان  و ئێران بە تایبەتی پێشکەش کرا.

دواتر چەندین پەیامی پیرۆزبایی سەبارەت بەو ڕۆژە خوێندرانەوە، یەک لەوان پەیامی پیرۆزبایی کومیتەی سویدی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بوو، کە لە لایەن ” محەممەد ئەحمەدی” خوێندرایەوە.

 

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ـ سوید

٢٢ ـ ٢ ـ ٢٠١٥