"an independent online kurdish website

چەندرۆژ پێش بەرێز جەمیل بایخ، سەبارەت بە دۆزی سەربە خۆیی کوردستان، ڕایگەیاند “ئێمە لەباکوور، تێناکۆشین بۆ سەربەخۆیی، بەڵکوو، هەوڵ ئەدەین، بە شێوەی کانتون یان کونفدراڵی، خۆ بەڕێوە بەرین”. xeliqi

گوتیشی” ئەمە بۆ چوونی سەرۆک ئەوجەلانە و من پشتیوانی لێدەکەم” ئەم وتنە لە دەریای بیری نەتەوەییەوە هەڵناقۆڵێ وبەری بیری گولەکانیاوی بیری چەپە. ئەم ڕاگەیاندنە خۆی لە خۆیدا، پڕە لە ڕاستی ودژە لەگەڵ پڕوپاگەندە بۆیەکبوونی خاکی کوردستان کە دەیانساڵە ئەوپارتە، وەک درۆشم ڕایگەیاندووە ولە بەشەکانی دیکەی کوردستان، تەنانەت رێکخراویشی بۆ چێکردووە!

ئەمەش لەو راستییەوە دەردەکەوێ کە کاک جەمیل، دوای ئەوباسەی دەبێژێ” خەڵکی باشوور ئەگەر بیانەوێ سەربەخۆیی ڕابگەینن، ئەوە بەخۆیانەوە پێوەندی هەیە” ئەم دانپێدانانەش تازەیە وجێ خۆشحاڵییە، نەیوت “نابێ سەربەخۆیی ڕابگەینن”. هەرجۆرێک بێ، ئەگەر ماوەیەکی دیکە روونووسێکیتر بۆ ئامانجی خەباتی ڕۆڵەکانی باکوور ڕانەگەینن، ئەمە بۆ خۆی دیاری کردنی ستراتیژیی ئەو خەباتە خوێناوییەیە. دەبا ئەو ئامانجە دیار بێ ومرۆڤی شوڕشوانی کورد بزانێ لە بۆ چ شتێک گیانی خۆی فیدادەکا.

بەم جۆرە ئاکام وەردەگرین، باسی سەربەخۆیی وپێکهێنانی دەسەڵاتی نەتەوەیی وەک سەدان دەسەڵاتی لەو چەشنە لە جیهانداش دەچێتە گوڕستانی مێژووەوە! وئیتر، دەبێ بزانین، ئەو رێکخراوە وەک لە بیرەکەیدا هەڵدەقۆڵێ، بیری نەتەوەیی و وڵاتی سەربەخۆ یان دەوڵەتی سەربەخۆ، بەدیاردەیەکی برژوازی ودواکەوتوانە لە قەڵەم دەدا وئەوەش مافی خۆیەتی وابیربکاتەوە. بەڵام لێرەدا، پرسیارێک دیتەگوڕێ، ئایا خەڵکی باکووری کوردستان کە دەستە چیلەی ئەو بەرخۆدانە خوێناوییەن، خەبات لە بۆ کانتونبوون یان کونفدراڵی دەکەن؟ ئایا لەم بڕیاردانەدا، ویست وخواستی کۆمەڵانی خەڵکی باکوور لە بەرچاو گیراوە؟ ئایا ئەم پارتە لەوە ئاگادارە کە دەوڵەتی تورک بە ناوی کوردقڕانەوە هەتاهەنووکە چ بەڵایەکی وەسەر ئەوخەڵکە هێناوە؟! ئایا ئەوان لە ناخیاندا، بە ئارەزووی سەربەخۆییەوە ناژیین، کە تورک بە ناوی تورکایەتی ودەسەڵاتی بێخەوشی تورکەوە، دەیانساڵە خۆنیان ئەمژن؟! ئایا ئەوان نایانەوێ چارەنووسی خۆیان بە دەستی خۆیان دیاری بکەن وچیدیکە تورک بە ناوەی نەتەوەی تورکەوە نەیانچەوسینێتەوە؟!

ئەگەر پارتێک بێ لەبەرچاو گرتنی ویستی خەڵکێک لەسەرچارەنووسی ئەو خەڵکە بڕیاربدا، ئەو بڕیارە، چلۆن ناودێردەکا؟ لە لایەک باسی ئەوەدەکا خەبات بۆ ئازادی خەڵک دەکا کە بە ئازادی لە سەر چارەنووسی خۆی بڕیار بدا ولە هەمان کاتدا بێ لەبەرچاوگرتنی ویستی ئەوخەڵکە خۆی چارە نووسیان دیاری بکا!؟ ئایا ئەمە بە پێجەوانەی ئەوە راستییە نییە کە دەبێژێ بەرخۆدان بۆ ئەویە کە خەڵک بە ئازادی بڕیار لە سەرچارەنووسی خۆی بدا؟! ئەمە بۆ رێکخراوەکانی دیکەی کوردستانیش وایە. بێ گشتپرسی لە کەشوهەوایەکی ئازاددا، نابێ قەوارەی دەسەڵات بۆ خەڵک دیاری بکەن.

خەلێقی ٢٤-٢-٢٠١٥

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی