لەمەڕ نیگارێکی بەر لە مێژوو
لە سەر تاشەبەردێک، لە وڵاتی سەحرا
مەلەوانێکی ڕەش سیما،
لە ڕووبارێکی لەمێژینەدا، کە لاودێتە بەرچاو
بە بێ چەک و بێ پلانێکی درێژماوە
بێ تاڵووکە، یان حەسانەوە
لە سێبەرەکەی خۆی جیا بووەتەوە
لە سەر تۆفانەوە دەخزێ بۆ بناوان
مەلەوان تێدەکۆشێ خۆی ڕزگار بکا
لە وێنەیکی سەوزی خەواڵوودا
دەیەوێ بە لێواری وشکانی بگا، و
لەگەڵ سێبەرەکەی خۆی یەککەوێ.
ویرەویر و گازەندە
نووسەر پێنووسەکەی وەلا نا
پێنووس لە سەر مێزەکە ئەهۆنی گرت
و لە بۆشاییدا پشووی ئەدا
نووسەر دیسان قەڵەمەکی وەلانا، و
لە ڕادە بە دەر تێڕاما
نە ئەوە بتوانێ بنووسێ، نە ئەوە بێدەنگی لێ بکا
وا، وێدەچوو بەهۆی ڕووداوێکەوە
کە لە دوو ڕووی دابێ لە پەلوپۆ کەوتبێ
سەرەڕای تەپەی ئەو هەگبە ڕەنگینەی
کە ئاوێتەی ترپەی دڵی دەبوو
لە دەرەوەی پێش هاوین،
لە سەوزەڵانییەوە فیکە فیک دەهاتە گوێی
جا، فیکەی مرۆڤ بوو یان مەلی کێوی؟
داربڵاڵوک لە گوڵ کردندا،
چەپڵەی بۆ لۆرییە گەڕاوەکان لێدەدا
حەوتوو دوای حەوتوو تێ دەپەڕێ
شەوێکی هێدی دادێی
پێوەرەکانی لە چوارگۆشەیکدا دەوێستن
وەردە برووسکی ڕەنگبرووسکاو بۆ گەردوون دەنێرنێ.
وهرگێڕان له سوێیهوه ڕهحمانی سۆفی/ سوێد
شێعری تۆماس تڕانستڕۆمر= Tomas Tranströmer