ڕۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی ١ی مای ٢٠١٥ی زایینی، ئه‌ندامان و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له شاری ستۆکهۆڵم له ڕێوڕەسمێکی رێزگرتن له “رۆژی جیهانیی کرێکار”
که له لایه‌ن رێکخراوی کرێکارانی سویدییه‌وه ناسراو به (ئێل ئۆ) رێکخرابوو، بەشدارییان کرد.
ئه‌و ڕێوڕەسمە له بەشێوەی رێپێوانێکی چهنداههزار که‌سی بوو که لایه‌نگرانی بیرۆکه‌ی سۆسیال دێموکراسی و چه‌پ به گشتی و لایه‌نگرانی خه‌باتی کرێکاری به تایبه‌تی پێیه‌وه پێوه‌ست ده‌بوون. له نێو کاروانی ئه‌و رێپێوانه‌دا ئاڵای کوردستان و چه‌ندین درووشمی سیاسی دژ به رێژیمی ئێران ده‌بینران که ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات به‌رزیان کردبوونه‌وه.
درووشمه‌کان وێڕای ئاماژه به سیاسه‌تی ئێعدام و تۆقاندنی کۆماری ئیسلامی ئێران و بارودۆخی ناله‌باری کرێکاران له‌و رێژیمه‌دا، درووشمی بژی پێشمه‌رگه وترایه‌وه و هاوکاتیش داوای هاوپشتی و هاوکاری کورد کرا له گه‌لانی جیهان.
له‌و رێپێوانه‌دا که به “شه‌مه‌نده‌فه‌ری ١ی مای” ناودێر کراوه و به ده‌یان پارت و رێکخراوی جیاواز له سه‌رتاسه‌ری جیهان تێیدا به‌شدار بوون، ئه‌ندامانی حدکا هه‌وڵیان دا رووی دزێوی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ جارێکی دیکه نیشانی جیهانیان بده‌ن و سیاسه‌ت و کرده‌وه‌کانی ئه‌و رێژیمه شه‌رمه‌زار بکه‌ن.
هاوکات ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی ١ی مای کومیتەی ئێسکیلستونای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێرای ئەندامان و لایەنگرانی حدکا لەو شارە و دەورووبەری، وەک ساڵانی پێش لە ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ١ی مای ڕۆژی جیهانی کرێکار لەگەڵ سوسیالدیموكراتهكانی شاری ئیسكیلستوناو به به‌شداری چه‌ندین ڕێكخراوی سینفی و سیاسی و هەروەها كۆمه‌ڵیك ڕۆژنامه نوس و كه‌سایه‌تی سیاسی ومەدەنی بەشداری کرد.
شایانی باسە لەو خۆپێشاندانەدا ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حدكا به ئاڵای پیرۆزی كوردستانەوە به شداریان كرد.
حدکا ـ کومیته‌ی ستۆکهۆڵم
حدكا ـ کومیتەی ئێسكیلستونا
٢ی مای ٢٠١٥ی زایینی