پێشمەرگەکان: لە ستۆکهۆڵم و کالمار لە وڵاتی سوید و لە ئوتریش خۆپێشاندان پشتگیری کردن لەمەڕ ناڕەزایەتییەکانی مهاباد و شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چوو.
دەقی هەواڵەکان و بۆ وێنەکان ئێرە یان سەر وێنەکە کلیک بکەن.
لە ستۆکهۆڵمی وڵاتی سوید، خۆپێشاندانێکی بەرین بۆ پشتگیری کردن لەمەڕ ناڕەزایەتییەکانی مهاباد و شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چوو.
رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٢٤ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، کومیتەی سویدی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات بە بەشداریی کۆمەڵێکی بەرچاو لە کەسایەتی سیاسی و مەدەنی کورد لە سوید و نوێنەری چەندین حیزب و لایەنێکی سیاسی و مەدەنی، خۆپێشاندانێکی ناڕەزایەتی لە نێو جەرگەی شاری ستۆکهۆڵم و لە بەردەم پارلەمانی وڵاتی سوید بۆ پشتگیری کردن لە خەڵکی ڕاپەڕیوی شاری مەهاباد و شار و شارۆچکەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و مەرگی ناڕەوای ” فەریناز خوسرەوانی” بەڕێوە برد.
خۆپێشاندانەکە کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ بە سرودی نەتەوایەتی ” ئەی ڕەقیب” و ڕاگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کورد و بەتایبەت ” فەریناز خوسرەوانی” و شەهیدانی ئەم دوایانەی شاری مهاباد بە هەردوو زمانی کوردی و سویدی دەستی پێ‌کرد.
پاشان لەلایەن بەڕێوەبەرانی خۆپێشاندانەکە خاتوو ” فەریبە و ئارەزوو حیسامی” بە هەردوو زمانی کوردی و سویدی پاش وتنەوەی چەند شوعارێک بەخێرهاتنی بەشداربووان کرا.
دواتر ئەو لایەنە سیاسی و مەدەنییانەی کە لەمەڕ ناڕەزایەتییەکانی ئەمدوایانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شاری خۆڕاگری مهاباد و هەروەها دژ بە هەڵسوکەوتەکانی رێژیمی کۆماری سێدارەی ئێران پەیامیان پێشکەش کرد، برێتی بوون لە،
پەیامی هاوبەشی ژنانی ڕۆژهەڵات لەلایەن مەستوورە سوڵتانی
پەیامی کومیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان لە سوید لەلایەن محەممەد ئەحمەدی
پەیامی فیدراسیوێنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید لەلایەن پرشنگ توانا
چەند درۆژمێکی حەماسە خولقێن بە زمانی سویدی لەلایەن مەندانە کاکایی
پەیامی ناوەندی یەکێتی کوردان لە سوید لەلایەن عەلی پاڵانی
پەیامی پارتی کوردستانی سوریە ” الپارتی” لەلایەن نوێنەری ئەو پارتەوە لە سوید
پەیامی ڕێکخراوی ئایینی یارسانییەکان لەلایەن عەلی ئەسکەر خوسرەوی
لە درێژەی خۆپێشاندانەکەدا کۆمەڵێ دروشمی نەتەوەیی و کوردانە بۆ پشتگیری کردن لە راپەڕینی مەهاباد و شار و شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها مەحکووم کردنی مەرگی”فەریناز خوسرەوانی” دژ بە رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە زمانەکانی کوردی و سویدی لە بەردەم پارلەمانی سوید لە شاری ستۆکهۆڵم وتراونەتەوە.
شایانی باسە لەو خۆپێشاندانەدا سەرەڕای بیر و باوەڕی جیاواز و بەشداربوونی نوێنەری چەندین حیزب و لایەنی سیاسی و مەدەنی، خۆپێشاندانەکە لە ژێر ئاڵای پیرۆزی کوردستان و بە شوعاری جۆراوجۆری نەتەوەیی نیشتمانی بەڕێوە چوو.
…
بۆ پشتگیری کردن لە ناڕەزایەتییەکانی مهاباد و شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری کاڵماری سوید خۆپێشاندان بەڕێوە چوو.
رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٢٤ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کاڵماری وڵاتی سوید، بە بەشداریی ڕێژەیەکی بەرچاو لە ئەندامان و بنەماڵە حیزبیەکانی دانیشتووی ئەو شارە و نوێنەری چەندین حیزب و لایەنێکی سیاسی و مەدەنی کورد و سویدی، خۆپێشاندانێک بۆ پشتگیری کردن لە خەڵکی ڕاپەڕیوی شاری مەهاباد و شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها مەرگی ناڕەوای ” فەریناز خوسرەوانی” و هەموو جینایەتەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران بەڕێوە برد.
خۆپێشاندانەکە بە سرودی نەتەوایەتی ” ئەی ڕەقیب” و ڕاگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان و بەتایبەت ” فەریناز خوسرەوانی” دەستی پێ‌کرد.
پاش پێشکەش کردنی پەیامی حیزب و لایەنە سیاسییە مەدەنییە کورد و سویدیەکان بە زمانی کوردی و سویدی، بەشداربووان و خۆپێشاندەران بەناو شەقامەکانی ئەو شارەدا بە وتنەوەی شوعار و درۆشمی جۆراوجۆر دژ بە ڕژیمی دیکتاتۆر و خوێن مژی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیان کرد بە ڕێپێوان.
پێویستە ئەوەش بگوترێ کە بێجگە لە حیزب و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان، سوسیال دێموکراتەکان، پارتی گەڵ و پارتی ژینگەی سویدیش لەو خۆپێشاندانەدا بەشدار بوون.
خۆپێشاندانی ۱۴:۵:۲۰۱۵ كوردانی دانیشتۆی ولاتی ئۆتریش بۆ پشتیوانی له خۆپێشاندانی شاری مهاباد و شه‌رمه‌زار كردنی كوماری ئیسلامی ئێران . بۆ پشتیوانی له ناره‌زایه‌تییه‌کانی مه‌هاباد له شاری وییه‌ن پایته‌ختی وڵاتی ئوتریش خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژ…ی پێنج شه‌ممه ١٤ی مای ٢٠١٥ كوردانی دانیشتووی وڵاتی ئوتریش به هاوكاری هێزه كوردستانیه‌كان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی مه‌هاباد خۆپێشاندانێكی به‌رینیان له شاری وییه‌ن پایته‌ختی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه برد .
ئه‌و خۆ پێشاندانه ساعه‌تی ١٢:٣٠ به كاتی ناوه‌ندی ئوروپا به به‌شداری سه‌دان كه‌س له كوردانی دانیشتووی وڵاتی ئوتریش و هه‌روه‌ها هێزه كوردستانیه‌كانی چوار پارچه‌ی كوردستان به‌رێوه چوو .
سه‌ره‌تا به‌شی یه‌كه‌می به‌رنامه‌كه به كۆ بوونه‌وه له ناوه‌ندی شاری وییه‌ن و گوێ كرتن له سرودی نه‌توایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب ده‌ستی پێ كرد و دوای شی كردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی به‌رنامه‌كه به‌شداربووان به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان و دوو پاتكردنه‌وه‌ی دروشمگه‌لێك به دژی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ره‌و سه‌فاره‌تی ئێران له وییه‌ن كه‌وتنه ڕێ .
بڕگه‌ی دووهه‌می به‌رنامه‌كه كه له به‌ر ده‌ركی سه‌فاره‌تی كۆماری ئێسلامی له وییه‌ن به گوێ كرتن له سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ڕه‌قیب و هه‌روه‌ها چه‌ند چركه‌یه‌ك بێ ده‌نگی بۆ ڕێز گرتن له گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستی پێ كرد .
له درێژه‌ی خۆپێشاندانه‌كه‌دا په‌یامی ئاماده‌كراوی خۆپێشاندانه‌كه به زمانی ئاڵمانی له لایه‌ن دوكتور جه‌زا سالحی پێشه‌كه‌شی به‌شدار بوان كرا .
دواتر له لایه‌ن دوكتور عه‌لی مازودچی به زمانی كوردی به كورتی باسێك له سه‌ر دۆخی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌روه‌ها ئه‌و دۆخه‌ی به سه‌ر شاری مه‌هاباد و هه‌ڵسووكه‌وتی كۆماری ئیسلامی له گه‌ڵ كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرا .
شایانی باسه كه په‌یامی هاوخه‌می كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان له لایه‌ن كاك محه‌ممه‌د خێر خوێنرایه‌وه و هاوخه‌می و سۆز و پشتیوانی خۆیان بۆ كوردی ڕۆژهه‌ڵات و جولانه‌وه‌ی ئه‌و پارچه‌یه دووپات كردوه .
خۆپێشانده‌ران به دووپاتكردنه‌وه‌ی درووشم له به‌ر ده‌م سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی كۆتاییان به خۆپێشاندانه‌كه هێنا .
جێی ئاماژه‌یه كه یه‌كڕه‌نگی و یه‌ك ده‌نگی كوردان و كوردانی دانیشتووی ئوتریش و كۆ بوونه‌وه‌یان له ژێر ئالای كوردستان دا سیمایه‌كی جوانی به خۆ پێشاندانه‌كه به‌خشی بوو .
جێگای خۆیه‌تی سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌شدار بوان و به تایبه‌تی كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان بكه‌ین كه وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی به گه‌رم و گوڕیه‌كی تایبه‌ته‌وه له گه‌ڵمان به‌شدار بوون