"an independent online kurdish website

درۆكردن و فاشیلبوون ، دوو شتن تەواو گوزارشت لە كەسایەتی (ئامەد دیجلە) دەكەن . هیچ لەوە خۆشتر نییە ئەو فاشیلە شتێك بنووسێ لەدژی دەزگا و لایەنێك ، چونكە هێندە درۆ دەكات ، زۆر خۆشە بۆ وەڵامدانەوەو رووڕەشییەكی دیكەش بۆ خۆی زیاد دەكات .hejar-brinci-0

 بەڵام سەیر ئەوەیە ، پارتی كرێكارانی كوردستان PKK، لە نێو ئەو هەموو خەڵكە زۆرەیدا ، ریشی میدیای خۆی داوەتە دەست ئەو دۆڕاو و فاشیلە . لەبەرئەوەش میدیای PKK كە رۆژگارێك پێشكەوتووترین میدیای كوردی بوو ، ئێستا لە هەمووان دواكەوتووترە . بێگومان بەرهەمی فاشیل هەر فەشەلە ، درۆش ئەوە لێگەڕێ كە حەقە هەموو كەس بیكاتە پاشناوی ئامەد دیجلە.

ئامەد دیجلە چۆن بە نەزانیی و گومانباریی خۆی ، هەموو ئەو دادگایانەی دۆڕاند كە لە دژی تەلەڤزیۆنەكانی PKK كرانەوە لە ئەوروپا ، ئێستاش وەك پیشەی هەمیشەی ، بۆ خۆشكردنی ئاگری براكوژی هاتەوە سەر خەت ، لەكاتێكدا PKK و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ، گفتوگۆدەكەن.

ئامەد دیجلەی فاشیل ، لە وتارێكدا كە دوێنێ لە دەزگا میدیاییەكانی PKK دا بڵاوكراوەتەوە ، بەشی هەرە سەرەكی وتارەكەی تەرخانكردووە بۆ هەڵبەستنی سیناریۆی درۆزەنانە لە خەیاڵی خۆیدا دژی رووداو و من ، بەبێ ئەوەی یەك زەڕە رێز لە وشیاری خەڵكی كوردستان بگرێت .

ئەو فاشیلە دەنووسێت ، رووداو پێشتر ئامادەكاریی بۆ ئەو شەڕە كردبوو و دەنووسێت ” هەژار برنجی كە 10 ساڵ پێشمەرگەی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بووە ، رۆژێك پێش رووداوەكانی كێلەشین ، لەگەڵ تیمێك چووەتە دیانا . لەوێ گوتوویانە رووداو روودەدەن و ئێمە هاتووین چاودێرییان بكەین . ئایا ئەو كەسانە چۆن دەیانزانی رووداو روودەدەن؟”.

هەموو هاوكارانم دەزانن ، بەڵام بەو فاشیلە دەڵێم ، من رۆژی 15ی ئەو مانگە لە دهۆك بووم ، رۆژی 23ی مانگیش لە ئامەد بووم ، ئێستاش لە دەرەوەی وڵاتم بۆ دانانی كەرستەی نوێ بۆ رووداو كە ئەوە 13 رۆژە پێیەوە خەریكین ، مۆرەكانی سەر پاسپۆرتەكەشم شایەدی ئەوەن . ئێمە خەریكی كارین نەك درۆكردن، بۆیەش ئێمە سەردەكەوین ، كەسانی وەك ئێوەش فەشەلی زیاتر تۆماردەكەن و حیزبەكەشتان تووشی ناخۆشی دەكەن . بۆ پێشمەرگایەتییەكەشم ، شانازی پێوە دەكەم ، سەربڵندیشم بەدرێژایی ماوەی پیشمەرگایەتییەكەم ، پێشمەرگەی كوردستان بوومە ، نەك چەكداری بەر فەرمانی هیچ دەوڵەت و حكومەتێك .

بە تەحەدایەكی زۆریشەوە بەو فاشیلە دەڵێم كە بتوانێ بیسەلمێنێ كە یەكێك لە هاوكارانی دیسكی رۆژهەڵاتی كوردستان چووبێتە كێلەشین جگە لە پەیامنێری سۆرانمان ، كە دوای هێرشەكەی PKK چوو بۆ ناوچەی سیدەكان . هەروەها لەوەش هەر راستت نەگوتووە كە ئەو هاوكارانەم 15 ساڵ پێشمەرگەی حیزبی دیموكرات بووبن ، هەیانە رۆژێك كاری سیاسیشی نەكردووە ، كەسیشیان تەمەنی ئەوەندە نییە ، 15 ساڵ پێشمەرگە بووبێت . هەركەسێكیش كە دێتە رووداو ، دەبێتە هاوكاری رووداو بەپێی رێوشوێنە پرۆفیشناڵەكانی ، نەك وەك تۆ بە رێوشوێنی حیزبیی كاربكات و فەشەل دوای فەشەل تۆماربكات .

سەرچاوە: روداو

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی