"an independent online kurdish website

لە سەرەتاوە پێم خۆشە ئەوە ڕوون بکەمەوە کە مەبەست لە نووسانی ئەم بابەتە هێزو ڕێکخراوە سیاسییەکان نییە، مەبەستی من مڕۆڤی هەلپەڕەستە کە بەشێوەی دوور و نزیک هاودەنگیان لە گەڵ هێزە سیاسیی و نەتەوەییەکان هەبووە یان بەشێوەیەک لە خەباتدا بەشدار بوون!fatih_aresh12

هەروەک هەمووان ئاگادارن بەداخەوە کە مرۆڤی هەلپەرست زۆرهەن و لە ڕوانگەی جۆراوجۆرەوە بەگوێرەی سەردەم و لە شوین و کاتی تایبەتدا سەر هەڵدەدەن و خۆیان لە گەڵ حەل و مەرج بۆ بەرژەوەندی تایبەتی ڕێک دەخەن، ئۆپۆرتۆنیستی بەرژەوەندی خواز چوونکە زۆربەیان لەباری ڕامیارییەوە کەموکوڕیان هەیە لە پێناو بەرژەوەندیدا زۆر شت خراپ دەکەن و دەبنە هۆکاری هاتنە خوارەوە یان بەرز بوونەوەی ئاستی کار لە هێندێک بواری کاریدا، بەکورتی هەلپەرستەکان بەگوێرەی گەران بەدوای بەرژەوەندیدا دەتوانن ئاستی کار لە شوێنێک یان ڕێکخراوەیەدا بەرنە سەر بەڵام کاتێک بەو بڕوا گەیشتن کە ئەو ڕێبازە یان ڕێکخراوە چ دیکە ناتوانێت بەرژەوەندی ئەوانی تێدا دابین بێت ڕوو لە شوێنێکی دیکە وەک دەسەڵات دەکەن و هیچ شێوەیەک لە وەفاداریان بۆ ڕابردووی خۆیان نییە و ئەگەر بۆیان بکرێت هەموو شتێک لە دوای خۆیان تێکدەدەن.

ئەگەر نەمانهەوێت لە گەڵ خۆمان درۆ بکەین دەبێت ئەو ڕاستییە قبوڵ بکەین کە هێندێک کەس کە هەرکامە بەشێوەیەک و لە سەردەمێکدا بەچاوەڕوانییەوە بوون بە دۆست و لایەنگری ڕێکخراوە سیاسیی و نەتەوەییەکان بارودۆخێکی دیکەیان بۆ داهاتوویی نزیک بۆ ئەو ڕێکخراوانە لە بەرچاو دەگرت بەڵام ئەم چاوەڕوانی یە لە سەردەمێکدا کە کێشەی ناووکی (ئەتۆمی) ئێران و زلهێزەکان لە چەند ساڵی ڕابردوودا سەری هەڵدا بەهێزتر بوو و هەلپەرستەکانی زیاتر دڵگەرم و چالاک  کرد چوونکە پێان وابوو کە ئەو کێشەیە بەقازانجی هێزە ڕامیارییەکان دەشکێتەوە و ئەوانیش قازانجی خۆیان لە هاوکاری لە گەڵ ‌هێزە ڕامیارییەکان دەبینییەوە، دەتوانم بڵێم کە ئەم چەشنە مرۆڤانە وەک کۆمپانیای سەهمداریی چاویان لە حیزب و ڕێکخراوەکان دەکرد، ئەم شێوە بیرکردنەوە لە زۆر بواردا بەزیانی خەباتی ئازادیخوازی تەواو دەبوو، نمونە زۆرە بەڵام من چەند نمونە لە دوو قۆناخی تایبەتدا دێنمەوە یەکەم کاتێک کە کێشەی ناووکی گەیشتە ئاستێکی مەترسیدار بابەتی زۆرم خوێندەوە بەڵام چەند بابەت بۆ من لە هەمووان سرنج ڕاکێش تر بوون، یەکەم کەسێک هەڕەشەی کردبوو کە ئەوا شۆڕش سەردەکەوێت و ئەویش لە فکری تۆڵە ستاندەوەدا دەبێت!؟، دووهەم نووسابووی تا ئێستاکە بە حقوقێکی کەمەوە کاری حیزبی کردوە بەڵام ئەوا شۆڕش سەردەکەوێت و ئەویش بۆ خۆی حقوق خۆی دیاردەکات!؟

سێهەمیان، کاتێک کە باس لە هەوڵدان بۆ دانووساندن بۆ چارەسەری کێشە ئێران و زلهێزەکان هاتە ئاراوە هێندێک کەس و تاک کە پێشتر لە هەمووان خۆیان بە خەباتکار و بناغە دانەری شۆڕش دەزانی یەکسەرە پەنایان برد بۆ قورعان و سوێندیان خوارد و وتیان کە تاکە فیشکەێکیان ڕوو لە ئێران نەتەقاندووە!؟

هەر سێ نموونە باس لەوە دەکەن کە زۆر کەس بە چاوەڕوانییەوە شۆڕش دەکات و هاوکاریەکەیان لەو پێناو چاوەڕوانیدایە و ئەگەر چاوەڕوانی نازانستییانە نەبێت خەباتیش بۆ ئەوان مانایەکی نابێت و هتد… 

بەڵام ئێستاکە شتەکە بەپێچەوانەیە، یانی کێشەیی ناووکی بەشێوەی ئاشتی چارەسەرکراوە و لە ڕوانگەی منەوە ئەم بەپێچەوانە بوونە ئاکاری لە سەر ئەو تاقمە خەڵکە دەبێت کە بەگوێرەی بەرژەوەندی دواڕۆژ یان بە چاو و گوێ بابەتە ڕامیاریەکان شی دەکەنەوە و بڕیاری لە سەر دەدەن، لێرەدا دەمهەوێت بەهەموو خەباتکارانی (شۆڕشگێڕان) ڕاستەقینەی ڕێگای ئازادی و سەربەستی بڵێم چاوەڕوان بن کە بۆ ماوەیەکی زۆر کورت ئاستی چەندی خەباتکاران یان خەباتکردن بێتەخوارەوە بەڵام بە دڵنیاییەوە ئاستی کەیفی خەبات دەڕواتە سەرەوە کە لە ئاکامدا ئەم بەرزو نزمییە هۆکارێک دەبن بۆ بەرز بوونەوە هەر دووک ئاست کە دەتوانین وەک ساختار و کیفیەت ناویان بەرین، ڕوانگە من وا دەڵێت کە سەردەمێکی زێڕیین چاوەڕوانتان دەکات و ئەو شێوە جیابوونەوە کە دەتوانین وەک جەزرومەدێکی وشک کە سەرچاوەکەی شەپۆلێکی ڕامیاریی یە بەقازانجی خەباتی ئازادیخوازی بشکێتەوە، هۆکاری گەشبینیەکەی من دەگەڕێتەوە بۆ زۆر فاکتەرێکی ڕامیاریی و کۆمەڵایەتی، سەردەمێک خەڵکی بەزاڵەهاتووی ئێران نەیاندەتوانی باس لە بابەتێک بکەن کە بۆی سیاسەتی لێوە هاتبا چوونکە بە گورجی بە تاوانی هاوکاری لە گەڵ شەیتانی گەور و بچووک تاوانبار دەکران، بە سەدان کەس بەو تاوانە شەهید و زیندانی کران یان بە ناچار هەڵهاتن بەڵام ئێستاکە بۆ هەمووان ڕوون بووەتەوە کە ئەمانە هەمووی دروشم بوون و شەیتانی گەورە و بچووک گۆڕان و بوون بە فرشتە، کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر کێشەو کەموکوڕی لە ژێر سێبەری ناتەبایی دا شاردووەتەوە بەڵام بە نەمانی ئەو سێبەرە ڕەشە دروستکراوە یان دەبێت سێبەرێکی ڕەشی دیکە دروست بکەن یان دەبێت وەڵامی زۆر کەموکوڕیەک بدەنەوە کە هەرکامە نرخی تایبەت بەخۆی هەیە و بێشک دەبێت نرخی بۆ بدەن، بێکاری و بێ سەرپەنایی هۆکاریک بوون کە هەزاران کەس نەرخیان بۆ داوە، نرخی لە شێوەی لەش فرۆشی و ئەندامی لەش فرۆشتن و ناتوانن لە بیری بکەن، کۆماری ئیسلامی ئێران قەت ناتوانێت کێشەی بیکاری چارەسەر بکات، قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعات و دەست و پێوەندەکانییەوە هەموو کۆمەڵگای ئێرانی لە گەڵ کێشەیەکی مەترسیدار ڕووبەڕوو کردوەتەوە و هەنگاو هەڵگرتن بۆ چارەسەرەی یان بۆ چاوپۆشی لێکردنی هەرکامە نرخی تایبەت بەخۆی هەیە، بێکاری، هەژاری و تێکدانی باری کۆمەڵایەتی وڵات ئاکامی دەروونیی نەرێنی بۆ خەڵک بەداوە بووە، خەڵکی ئێران بەتێکڕا پێویستیان بە نان، ئازادی، سەرپەنا، ئاسایشی سیاسیی و کۆمەڵایەتی و بەدەیان بابەتی دیکەی ڕامیاریی و کۆمەڵایەتی هەیە کە دەستەبەر کردنیان لە توانی و فکری ئاخوند و مەلادا نی یە.

وێرای ئەوەی کە دەسەڵاتدارانی حاکم هەوڵیانداوە تا لە نێوان خەڵک و ڕاسیونالیسم دا بە قازانجی دەسەڵاتی نالەباری خۆیان کۆسپ دانێن بەڵام زۆربەی هەرە زۆری خەڵکی ئێران تێگەیشتوو و پێگەیشتوون و بە هەڵگرتنی سێبەری ڕەشی دروستکراو پرسیارەکانیش دەکەونە نێو کۆمەڵگا و ڕژیم دەبێت وەڵام بداتەوە، تا ئەو جێگایە کە من ئاگاداربم ئەو ساڵ زیاتر لە چەند ساڵی ڕابردوو بە بۆنەی ٢٢ی پوشپەڕ ساڵیادی تێرۆر کردنی دوکتور قاسملووەوە خەڵک لە هێندێک ناوچە لە کوردستاندا چرای ماڵەکانیان کوژاندەوە، زۆر کەس و کەسایەتیی هەبوون کە ساڵانی ڕابردوو دەترسان باس لە ٢٢ی پوشپەڕ یان بابەتی لەو چەشنە بکەن بەڵام ئەو ساڵ وێنەی دوکتور قاسملوو و شەهیدانی دیکەی ڕێگای ئازادی نەتەوەکانی دیکە لە لایەن خەڵکەوە لە ناوخۆوە بڵاو دەکرایەوە و ڕژیمیش ناتوانێت ئەو هەموو خەڵکە زیندانی بکات. کەوابوو هەرکام لە ئێوە ئەرکی تایبەت بە مێژووی خۆتان بە ئەستۆیە یانی ئێوەن کە وەک بناغەی ئەستۆداری بە دێهاتنی ئامانجی شەهیدانی سوورخەڵاتی ڕێگای خەبات بۆ ئازادی دەمێننەوە و دڵنیابن کە وێرای ئەوەی کە کۆتایی تەمەنی ڕژیمی مەلاکان زۆر نزیک بووتەوە لە ڕوانگەی منەوە ئێستاکە خەباتکردن خۆشتر، باشتر و بە چێژترە لە جاران.

هەروەها دەسەڵاتدارانی حاکم بەسەر کوردستاندا دەبێت ئەوە بزانن کە ئەگەر ماف و ئازادیی ڕامیاریی، ئابووری و کولتوورییەکانی کۆرد لەو بەشەی کوردستاندا لە بەرچاو نگرن نەک کێلەشین بەڵکو شاخەکانی وەک بەمۆ، داڵەهۆ، شێفیلێ، سارەوەن، بەنی گەز، داڵانی، باڵاخانی، شاهۆ، پەڕاو و بێستون دیسان گیان دەگرنەوە و ئەو کاتەیە کە شۆڕشگێران و ئازادیخوازانیش لە شەقامەکانی هەموو شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بەتایبەتی شاری سنەدا دەخوڵێنەوە.

سەردەکەوێت شۆڕشی ئازادیخوازی و سەربەستی، ڕووخان و نەمان بۆ زاڵمان و زۆردارانە.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی